كتێبخانةى سلێمانى
به‌خۆشحالیه‌وه‌وبه‌گه‌رمی پبیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیتان لی ده‌كه‌ین به هیوای كاری جوانتر‌و باشترین بۆ كتێبخانه‌ی سلێمانی.
به‌ره‌و به‌دیهینانی باشترین ده‌زگای پێشكه‌وتوو تر بۆ كتێبخانه‌ی سلێمانی كێیبخانه‌ی نه‌وه‌كانی پیره‌مێرد
Information on Kurdistan (South of Kurdistan) – ریبه‌ری كوردی
به‌خۆشحالیه‌وه‌وبه‌گه‌رمی پبیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیتان لی ده‌كه‌ین به هیوای كاری جوانتر‌و باشترین بۆ كتێبخانه‌ی سلێمانی.
به‌ره‌و به‌دیهینانی باشترین ده‌زگای پێشكه‌وتوو تر بۆ كتێبخانه‌ی سلێمانی كێیبخانه‌ی نه‌وه‌كانی پیره‌مێرد
وه‌ك كوردێكی دلسۆزوبه‌ئه‌مه‌ك به‌م كوردستانه به‌زه‌یتان به‌دایكی شه‌هیدان و خوێنی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بێته‌وه بادووركه‌وینه‌وه له‌توندوو تیژی با ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتركه‌ین بۆپاراستنی ئه‌م رۆژه جوانه له‌كوردستان له‌ئارادایه باپێكه‌وه‌گفتوگۆكه‌ین بۆپاراستنی هه‌رێمی كوردستان باكه‌رامه‌تی كورد له‌ده‌ره‌وه نه‌شكێ له پێناوی پاره‌وپۆست وده‌سه‌لات با دانیشین هه‌له‌كان راست كه‌ینه‌وه با رۆژی ١٧ شوبات نه‌بێت به‌رۆژی تۆله و دزی و تالانی نه‌بێت به‌رۆژی خوێناوی له‌پێناوی پاره‌و ده‌سه‌لات بابرینه‌كان سارێژكه‌ین نه‌ك زیاتر قوولی كه‌ین كوردستان مالی هه‌موانه نه‌ك لایه‌نێك به‌ته‌نها بارێزله‌رابردووی خۆمان بگرین باكوردستان نه‌كه‌ین به‌ولاتانی عه‌ره‌بی، زۆرمان بریوه‌و زۆریشمان نه‌ماوه جی بێ ی خۆمان له هه‌موو دنیا زیاتر قاییم بكه‌ین كه‌س دۆستی راسته‌قینه‌مان نیه ته‌نها خۆمان نه‌بێت كه‌س زه‌ره‌رمه‌ند نیه‌ته‌نها خۆمان ئه‌گه‌ر تێكی بده‌ین. خۆپیشاندان با له‌رێی رێزگرتن بێت له دام و ده‌زگای ده‌وله‌ت چونكه موولكی ئێوه‌و گه‌نجانی دوارۆژه كه‌س كورسی و كوردستانی بۆ نابری له‌گه‌ل خۆی هه‌مووی هی ئێوه‌یه نه‌ك حیزبێكی سیاسی ئێوه‌ش بیبارێزن نه‌ك وێرانی كه‌ن له‌ژیر ناوی گه‌نده‌لی. تاوانباران به‌توندو تیژی ناگیرێن بگره زیاتر ده‌بن با لاسایی وولاتانی عه‌ره‌بی نه‌كه‌ینه‌وه ئێمه‌زۆر له‌وان له‌پێشترین ئه‌وان به دوو شته‌وه ده‌نالینن یه‌كه‌میان دین كه‌بۆته‌رێگرله‌بنيادنانى ديموكراسى دووه‌میان داگیركردنی ده‌سه‌لات به‌دكتاتۆری ئێمه له‌مانه
دوورین بائه‌م نه‌ریته رانه‌كیشین بۆكوردستان، كوردستان ده‌سه‌لاتی به‌رێگه‌ی ده‌نگدانی دیموكراسیانه هه‌لبژارد نه‌ك به‌دكتاتۆری ده‌سه‌لاتیش به‌ده‌نگی ئێوه ده‌گۆرێت نه‌ك به‌توندوو تیژی ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌باش بزانی ده‌سه‌لابه‌ده‌نگی میلله‌ت ده‌گۆرێ نه‌ك چه‌ندكه‌س و حیزبێك. وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ش ئێمه كوردین به‌رماوه‌ی هیچ وولاتێك نین تالاساییان كه‌ینه‌وه یا نه‌ریتیان بۆلای خۆمان راكێشین به‌لێ ئێمه ئیسلامین به‌لام دین به‌باوه‌ر خۆشه نه‌ك به‌زۆر، خوای به‌روه‌ردگاركه‌سی له‌جیاتی كه‌س درووست نه‌كردوه‌وكه‌سیش نوێنه‌ری خوای به‌روه‌رگارنیه‌به‌زۆردین به‌سه‌ركه‌سانی تر یان دیانه‌تێكی تر بچه‌سبێنێ. روداوه‌كانی بادینان خۆش نه‌بوو زۆر له‌نه‌ریتی كورده‌وه دووربوو، ئه‌وه‌ی رویدا له‌وێ به‌یاسا باشترچاره‌سه‌ر ده‌كرا نه‌ك به‌سوتاندنی مال و سوتانی بازاره نافه‌رمیه‌كان. چونكه ئه‌مه ئیشی یاسا‌و حكوومه‌ته نه‌ك لایه‌نێك له‌ژێر چه‌تری ناشه‌رعی فه‌توا بدات به‌خۆی هاوولاتیان هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌روویدا یان مامۆستایانی مزگه‌وت فه‌توایان بۆده‌ربكات. لێره‌دابه‌وبه‌ری رێزوو خۆشه‌یستیه‌وه داواكانی ئۆبۆزیسێۆن جێی رێزی هه‌موولایه‌كه جێ به جێ كردنیشی ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه نه‌ك ده‌سه‌لات به‌ته‌نها، چونكه‌ئه‌وه‌ی بێتاوانی كوشتوه و هاوولاتی گوله باران كردوه ده‌بێ سزابدرێ ئه‌وه‌شی تالانی كردوه‌وسه‌روه‌تی هاوولاتی سوتاندوه‌ده‌بێ سزابدرێ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی كه پێشمه‌رگه به‌میلیشیا ناوده‌بات و ئه‌وه‌شی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی كوشتووه ده‌بێ سزای یاسا وه‌رگرێت.
ئه‌وانه‌ی هاوولاتیان هانده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان باخۆیان پێشتان كه‌ون یان كوروكچیان با شان به‌شانی ئێوه به‌ژداری بكه‌ن نه‌ك له‌ژوره‌وه‌له‌سه‌ركورسی كه‌ناله‌كان هاوولاتی هانبده‌ن خۆشیان ته‌ماشاچی بن بائه‌گه‌ر وایه فه‌رموون پشانی میلله‌تی ده‌ن كه چاكسازیتان ده‌وێ. ئه‌م وێنانه‌ی ده‌یبینن هه‌مووی ئازار‌و ناخۆشیه با ئه‌مه دووباره نه‌كه‌ینه‌وه ٧ سال شه‌ری ناوخۆ به‌س به‌شیمانی له‌دوابوو ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان له‌بیرچۆته‌وه له‌گه‌وره‌كانی خۆتان ببرسن چه‌ند تال و زه‌ره‌ری بۆ ئێوه كوردستان به‌جێ هێشت ئارامی وولات بۆ ئێوه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ی هانتان ده‌دات چونكه ئه‌وانه له‌ملاوولا جێگه‌یان زۆره بۆئارامی خۆیان و مال و منالیان.
هه‌ر له مناڵیه‌وه هۆگری جوانی و سرووشت بووم. حه‌زم ئه‌كرد زۆرتری كاتم سه‌ر له به‌یانی و ئێواران دره‌نگ له قه‌راغ شار به‌سه‌ربه‌رم. تـــا بۆمكرابێ حه‌زم كردووه به ته‌نیا بم،چونكه بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم به جۆرێك دڵم شاد ئه‌بوو له خۆمه‌وه ده‌ستم ئه‌كرد به سووڕدان و چه‌قه‌نه لێدان ، یان په‌ستیه‌ك دایئه‌گرتم . جارێكیان له بن خه‌رمانێكا كوڵی كریانم هه‌ستابوو به ده‌نگی به‌رز ئه‌گریام. كه له ده‌نگێك سه‌رم هه‌ڵبڕی ئه‌بینم زه‌لامێك له‌به‌رده‌مما به سه‌رسوورَمانه‌وه وه‌ستاوه، لێم ئه‌پرسێ : ڕۆڵه بۆ ئه‌گریت؟ به‌ڵام من قورگم ئه‌وه‌نده پڕ بووبوو له گریان نه‌متوانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
له باره‌ی جوانیی ئافره‌ته‌وه زۆر جوانپه‌رست بووم، به‌ڵام زیاتر حه‌زم له جووڵان و ڕووداو و به‌سه‌رهات كردووه. یان بڵێم له‌نجه‌ی پێ و پلێ له پووزێك زیاتر كاری تێ كردووم. زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له جێی خۆ‌یا بووبێ، زیاتر بزواندوومی بــا ده‌م و لێوه‌كه‌ش جوان نه‌بووبێ جۆری زه‌رده‌خه‌نه و ڕۆیشتن و هه‌ستان زیاتر ئه‌مجوڵێنێ ، هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ك ته‌عبیرێكی تیا به‌دی ئه‌كه‌م. بگره كه سه‌یری چاوێك ئه‌كه‌م ، نه‌ك له‌به‌ر جوانیه‌كه‌یه‌تی , به‌ڵكو بیر له‌و ته‌عبیره ئه‌كه‌مه‌وه كه له‌و چاوه‌دا هه‌ستێ ئه‌خاته ڕوو. چاوه‌ڕوانیه یان شه‌رمه، قینه یان شادی یه؟ ئا له‌م جۆره شتانه. به كورتی ئه‌توانم هه‌میشه كه‌سێكی جوانی په‌رستی ئه‌وتۆ بووم له‌هه‌ر جوانێكا شتێكم به‌گه‌ن كردووه و ، جوانی ته‌واوم یا هه‌موو جوانیه‌كانم به‌سه‌ریه‌كه‌وه له كه‌سێكدا نه‌دیوه‌ته‌وه و نموونه‌یه‌كم نه‌دیوه هه‌موو ئه‌و ئاواتانه‌ی تیابێ كه له‌باره‌ی جوانیه‌وه له دڵما بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه شیعره‌كانم به‌ده‌گمه‌ن باسی جوانی یان تیایه. به‌شی زۆری باسی ڕووداو و به‌سه‌رهاته چ هی خۆم، چ له‌و ڕووداوانه‌ی به‌رچاوم كه‌وتوون و خستوومنه‌ته ڕوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نیــا دوو كه‌س زۆر په‌سه‌ندی دڵــم بوون كه ته‌نیا بۆ دڵ و ده‌روونی خۆیان شیعریان ووتووه، یه‌كه‌م عه‌لی كه‌مال باپیر (كه‌مالی) و دووه‌م فایه‌ق زێوه‌ر (به‌ختیار)ه كه به مه‌به‌ستی خۆده‌رخستنیات زۆر كه‌م بووه . ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی به‌م هه‌سته‌مدا چه‌ند شتێك بوو.
١ ـ مامۆستایه‌كی فارسی زانی ئه‌ده‌ب دۆستی ســنه‌ییم هه‌بوو ناوی (مه‌لا میرزا) بوو كه هه‌ڵاتووی ئه‌وسای ئێران بوو، له مزگه‌وتی شێخه‌وڵای هه‌ولێری (مزگه‌وتی دوو ده‌رگا) قوتابخانه‌ی هه‌بوو . وابزانم زۆر قوتابیی تری ئه‌وده‌مه‌ی وه‌ك مامۆستا شاكیر فه‌تاح و موحه‌مه‌د قه‌فتانی خاوه‌نی چاپخانه‌یكامه‌رانی و لاوانی (ده‌رگه‌زێن) و (سه‌رشه‌قام)ی ده‌وروبه‌ری ١٩٣٠ ئه‌یناسن, به‌ڵام كه‌سیان وه‌ك من هۆگری نه‌بوو.
٢ ـ ئه‌و چاپكراوه كوردیانه‌ی له‌سه‌رتای بیركردنه‌وه‌مدا هه‌بوون به تایبه‌تی چاپكراوه‌كانی (كوردی و مه‌ریوانی) وه‌ك (دیوانی نــالــی) و (دیوانی ســالم) و پاشان نامیلكه‌ی (دیاریی لاوان) و (یادگاری لاوان) زۆر به تاسه‌وه ئه‌مقۆستنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌ند پارچه شیعره‌ی گۆران كه بڵاوكرانه‌وه تیایاندا‌و هه‌ستی خۆشویستنی گۆرانیان خسته دڵمه‌وه و پاشانیش ئه‌و هه‌ستی هه‌ر زیادی ئه‌كرد. سه‌رچاوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی من هه‌ر بڵاوكراوه‌ی كوردی بوو چونكه عه‌ره‌بیم نه‌ئه‌زانی و مامۆستای جاران كتێبی فارسی وه‌ك (گلستان) و (بوستان) و ئه‌وانه، قوتابیان فێر ده‌كرد.
٣ ـ خوالێ خۆش بوو دایكم (فاتمه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی مه‌لا عه‌لی كه له نه‌وه‌ی شێخه‌كانی ره‌شه‌كانی بووه) كه هه‌موو قسه‌كانی شیعر بوون، له‌گه‌ڵ نه‌خوێنده‌واریه‌كه‌شیدا شتی وای ئه‌وت سه‌رنجی رائه‌كێشا. ته‌نانه‌ت چه‌ند جار به‌هۆی ده‌م و دوامانی خۆیه‌وه (كه ناسرابوو) ڕێی ڕزگاریی له دادگای عورفی لای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسا بۆ خۆش كردم. من ئه‌مه‌وێت ڕۆژێك له ڕۆژان بۆم هه‌ڵكه‌وێ ئه‌م هونه‌ره‌ی دایكم بخه‌مه پێش چاو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تا ئێستا چه‌ند كه‌سی وه‌ك مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و دكتۆر كاوس قه‌فتان پێیان ووتووم قسه نه‌سته‌قه‌كانی دایكم بكه‌م به نامیلكه‌یه‌ك. ڕێكه‌وت وابووه كه‌س و كاره‌كانی دایكم زۆریان شاعیر بوون وه‌ك مامۆستا نه‌جمه‌دین مه‌لا و مه‌لا سه‌عدی و ئه‌حمه‌د ده‌روێش (ئه‌خۆل) و كامه‌ران موكری و میرزا غه‌فوری حاجی هۆمه‌ر و مه‌لا حه‌سه‌نی قازی (شاهۆ)… باوكی دایكیشم مه‌لا ئه‌حمه‌دی ملا عه‌لی كه له مزگه‌وته‌كه‌ی نزیك هۆمه‌رمه‌ندان مه‌لا بووه، به ناوونیشانی (زه‌لیل) گه‌لێ شیعری هه‌یه.
لـــه مناڵیما حه‌زم ئه‌كرد ببم به (ئه‌فه‌ندی)، به‌ڵام دایكم ئه‌یوت ((منكچه ه‌ملای نانه ره‌قم، با كوڕه‌كه‌شم نانی شانی خۆی بخوات، نه‌بێ به (فه‌رمه‌سۆن). كه‌چی رێكه‌وت وای هێنا كوڕه‌كه‌ی ببێ به خه‌یاتی مۆده‌ی ژنانه‌ی ئافره‌تی سنگ و باڵ ڕووت.
لــه سكی دایكما بووم كه باوكم(سۆفی محه‌مه‌د كه به حه‌مه دیلان ناسراوه و كوڕی حاجی محه‌مه‌د صالحی كوڕی مسته‌فای قوربانیه) كۆچی دوایی كرد .بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئاوزام و توانام په‌یداكرد ناچار بووم به رۆژگار كار بكه‌م و به‌شه‌و له مزگه‌وتی شێخ ئه‌مین له گه‌ره‌كی ده‌رگه‌زێن لای (كاكه مه‌لای پاوه‌یی) له‌گه‌ڵ فه‌قێكان بخوێنم. كاكه مه‌لاش شاره‌زاییه‌كی ئه‌ده‌بیی باشی هه‌بوو. له پاشان چوومه قوتابخانه‌ی زانستیی شه‌وان كه شه‌وانی سێ شه‌ممان كۆرێكی هه‌فتانه‌ی هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعر و وتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م كۆڕانه‌ش زۆریان كار تێ ئه‌كردم.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م كانی ده‌روونه‌می ته‌قانده‌وه و شیعری پێ هه‌ڵقوڵا ، كچێكی دراوسێمان بوو كه ماره بڕی مناڵی بوو دڵــی به شووه‌كه‌یه‌وه نه‌بوو . سۆزێكی له دڵا بوو خووی دابووه گۆرانی فۆلكلۆری . ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌ربوو من له‌گه‌ڵی ده‌رنه‌ئه‌چووم . منیش هه‌وڵم ئه‌دا له شێوه‌ی شیعری فۆلكلۆری شیعری گۆرانی دانێم ، تـــا وام لێهات بووم به زه‌خیره‌ی شیعری فۆلكلۆری بۆ ئه‌و . ئه‌و كچه به‌م شوه نه‌به‌دڵه‌یه‌وه دانه‌نیشت. ئێستا ماڵێكی ئاسایی و مناڵی گه‌وره‌ی له شووی دووهه‌می هه‌یه و تێكه‌ڵیمان هه‌روا ماوه. له‌م دواییه‌دا پێمووت ئه‌گه‌ر له (یانه)كه‌مدا ناوی تۆیش بنێم خۆ دڵگیر نابی؟، پێكه‌نی و ووتی “من تازه به‌م پیری یه له ڕێی لۆمه و تانه‌دا نه‌ماوم. چــی ئه‌نووسی بینووسه “. به‌ڵام خۆم بڕیارمدا له چاپی دووهه‌مدا ـ ئه‌گه‌ر بوو ـ ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رچی بۆنه‌كه‌ی له شیعره‌كه‌دا، هه‌بوو ، له په‌راوێزدا بنووسمه‌وه، چونكه تــا دره‌نگتر بێ خۆم پیرانه‌تر و بێ شه‌رمانه‌تر ئه‌توانم بنووسم و ڕووداوه‌كانیش شێوه‌یه‌كی داستانی وه‌رئه‌گرن. جــارێ با ئه‌مه بوه‌ستێ و دیسانه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌م:
ئه‌م شیعره فۆلكالۆریانه‌ی ئه‌م كچه هانیان دام هه‌ڵبه‌ستێكم بــه شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی دانا و بردم بۆ ڕۆژنامه‌ی (ژیــــن) ، ئه‌مه سه‌ره‌تاكه‌ی بوو:
به‌عه‌شقی تــۆ بریندارم، عیلاجی دڵ ئه‌بێ چی بێ؟
خولێ خۆش‌بوو پیره‌مێرد له ته‌نیشت خۆیه‌وه داینام و تێی گه‌یاندم كه دوایی یه‌كان ڕێك نین، به‌ڵام هانیشی دام كه له‌سه‌ر شیعر ووتن بڕۆم هه‌رچیم به‌بیردا هات بینووسم و بۆی بنێرم، تــا ئه‌ویش چاكی بكا و بۆمی بڵاوبكاته‌وه. وایشمان كرد هه‌موو جارێكیش پێی ئه‌وتم (عاشــقه ڕووته) . له‌و ڕۆژه‌وه حه‌زم ئه‌كرد هاوڕێیه‌كی به‌هره‌دارم ببێ .له سه‌رده‌می لاویمدا پیره‌مێرد و عه‌لی كه‌مال و فایق زیوه‌ر زیاتر هاوده‌مم بوون . به‌ڵام له‌و كاته‌وه كه پیر بووم حه‌ز له هاوده‌می به‌هره‌مه‌ندی تازه‌ی له‌خۆم گه‌نجتر ئه‌كه‌م.
تا له سلێمانی بووم ئه‌وانه‌ی له‌وێ زیاتر هاوده‌مم بوون كامه‌ران موكری و ع.ع.شه‌ونم و كاكه‌ی فه‌لاح بوون . كه هاتیشمه به‌غدا داری ده‌ستم زیاتر كاك محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم بوو كه تا بیدوێنی به‌هره‌ی لێ وه‌رئه‌گریو ، به پشتی ئه‌وه به‌رهه‌مه شیعریه‌كانم به‌م شێوه نوێ‌یه ئاماده ئه‌كه‌مه‌وه بۆ چاپ و به‌هه‌ڵه نه‌چووم ئه‌م برایه‌م هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌م ئه‌ركه و داوام لێ كردووه چه‌ند دێڕێكیش پێشه‌كی بۆ بنووسێ . گه‌لێ جاریش سه‌رنج و تێبینی دكتۆر عیززه‌ددین مسته‌فا یارمه‌تی باش بۆچوونی گه‌لێ بابه‌تی ئه‌ده‌بیی داوم و ڕێی له‌به‌رچاوما ڕوون كردۆته‌وه . دوكتۆر عیززه‌ددین هاوڕێی سه‌رده‌می لاویم و تا ئێستامه و هه‌میشه دۆستێكی دڵسۆز بووه بۆم .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانم هه‌ستم به‌وه كرد كه ته‌نیا به‌هره بۆ شاعیر پێویست نی یه و به‌هره ته‌نیا به‌شی ناكا. شاعیر پێویشتی به زانیاریه‌كی تێكڕاییش هه‌یه . له‌م سه‌رده‌مه‌دا چاپه‌مه‌نی عه‌ره‌بی زۆرتر یارمه‌تی ڕۆشنبیری ئه‌دا . بۆیه به هۆی موتاڵاوه تاڕادده‌یه‌ك خۆم فێری عه‌ره‌بی كردووه تــا پارسه‌نگی شیعره‌كانم له واقیعی كوردی و په‌یوه‌ندی به شیعری فارسی و عه‌ره‌بیه‌وه زیاتر ڕێكخه‌م. حه‌زیشم له شیعری وه‌رگێڕراو بۆ سه‌ر ئه‌م زمانانه كردووه و له‌و شیعرانه‌ی بێگانه كه وه‌رگێڕراونه‌ته سه‌ر عه‌ره‌بی خوێندوومنه‌ته‌وه، زۆریانم به دڵ بووه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند شیعری ڕۆژئاواییم له ڕووی هونه‌ری یه‌وه لا په‌سه‌نده، زیاتر زه‌وقم له‌گه‌ڵ شیعری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌گونجێت. به‌تایبه‌تی شیعری نامیق كه‌مالی تورك و تاگووری هیندی. ڕاسته‌كه‌شی هه‌ر شاعیرێ شێوه‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه و تێكڕا ئه‌توانم بڵێم زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شیعریانم دیوه و خوێندوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یانم له ڕوویه‌ك یــا زیاتره‌وه لا په‌سه‌نده‌و، هه‌شیانه ڕووی وای هه‌یه به‌دڵما ناچێت.
له‌و شاعیرانه‌ی كه هێشتا له ژیاندان و شیعریان له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانا باو و بڵاوه, زۆر چێژ له شیعری مامۆستایان هه‌ژار و هێمن و هه‌ردی و دیلان و ع.ح.ب و جه‌مال شارباژێڕی وه‌رئه‌گرم و زه‌وقیان له‌گه‌ڵ زه‌وقم ڕێك ئه‌كه‌وێ. به‌م بۆنه‌یه‌وه حه‌ز ئه‌كه‌م بڵێم من له ژیانی شیعر ووتنمدا ئه‌وه‌نده به ده‌ربه‌ستی كۆن و نوێیی شێوه‌ی شیعره‌وه نه‌بووم و بایه‌خدار لای من ئه‌وه‌یه سۆز و چێژ له شیعردا هه‌بێ و تا ئه‌وه‌ی زۆرتر تیابێ سه‌ركه‌وتووتره و لام وایه ئه‌مه‌ش له بوونی به‌هره‌ی شیعر و باش زانینی سنعاته‌كه و ڕاستیی شاعیره‌كه‌وه دێ..
به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی خه‌ریكبوونمه‌وه به هونه‌ره‌وه وام لێ هاتووه ته‌نانه‌ت به‌و چاوه سه‌یری به‌رگدرووش بكه‌م و، به كارێكی هونه‌ریی بزانم. چۆن زه‌وقم له به‌تامی و جوانیی شیعرێك وه‌رگرتووه و پێی شادمان بووم، ئاواش زه‌وقم له جوانیی دروونه‌كانم وه‌رگرتووه پێی شادمان بووم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵ ئیشكردنا كه چل ساڵی وه‌ستایی بووه له نانه‌سكی یه‌كه زیاتر پاشه‌كه‌وتێكم نه‌بووه.
شتێكی تریش هه‌یه له باره‌ی شیعره‌كانمه‌وه ئه‌مه‌وێ بیڵێم . ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ته ئه‌وانه‌ی وتوومن، وه نه‌بێ هه‌موویان له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕی خۆم به‌رابه‌ر بن. به‌ڵام كه لێشاوی سۆزێكی هونه‌ری هێرشی هێناوه، له‌گه‌ڵی ڕۆییوم. دوایش دڵم نه‌هاتووه بیگۆڕم . بۆ نموونه شیعری (داخ له دڵ) من به‌سه‌ر هه‌موو جوانێكمدا سه‌پاندووه، به‌ڵام ئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاستی ناگونجێ تـــاك و ته‌رایه‌ك نه‌بێ و ، په‌یمان و مرۆڤایه‌تی ده‌ستێكی به‌هێزی له خۆشه‌ویستی و له هه‌موو ڕووداوێكدا هه‌یه.
پاڵه‌وانی شیعره‌كانم ئه‌و ڕووداوانه‌یه كه به به‌رچاوما ڕابووردوون. جــا ئه‌گه‌ر خۆم له ڕووداوه‌كه‌ش زیاتر ڕۆیشتبم، ئه‌وه به‌هۆی خه‌یاڵمه‌وه بووه. ویستوومه شیعره‌كه‌م به‌پێزتر بێ یان تام و بۆنی زیاتر بێ. بۆیه له‌وانه‌یه ورده بابه‌تی ناو پارچه شیعرێ هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه نه‌بێ كه شیعره‌كه سه‌باره‌ت به‌و وتراوه، یان دوو سێ مه‌به‌ستی جیا جیام له پارچه شیعرێكدا كۆكردبێته‌وه.
ئه‌مجا به‌هیوام به‌چاوی لێبووردنه‌وه سه‌یری به‌رهه‌مه‌كه‌م بكه‌ن. خۆم ئه‌زانم چه‌ند كاڵ و كرچیی تیایه، به‌ڵام به‌هۆی خه‌یاتی و ماندوێتیی نـــان په‌یداكردنه‌وه نه‌متوانیوه هه‌موو لایه‌نێكی باش بگرم. ته‌نیــا هه‌وڵم داوه شیعره‌كانم كاریگه‌ر بن له دڵ و ده‌رووندا و گوێم له‌وه نی یه ڕووكه‌شێكی ڕازاوه‌یان هه‌بێ یان نه.
دیوانی مه‌دهۆشی شاعیر به‌ناوی (یانــــه‌ی دڵان)ه‌وه‌یه
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی شیعره‌كانی
خۆزگه به شیعره‌كانم كه هاوده‌می یارانن
له‌وجێ یه خۆم ڕێم نی یه ئه‌وان له‌سه‌ر لێوانن
منیش یــادی ئه‌وانم ئاوا له توێی دڵایه
ڕازی دڵ و ده‌روونیان هۆنراوه‌ی سه‌ر زوبانن
گــه‌ر ڕێی تێكه‌ڵی نه‌بێ جوانی و شیعر ئاشنان
دڵ و زوبان و خامه نرخی یه‌كتر ئه‌زانن
ئه‌مه‌نده چوونه ناخی دڵم، خۆشـــم نه‌زانم
یــا ئه‌وان شیعری منن یا شیعره‌كه‌م ئه‌وانن
٢٥٠ گم گۆشتی قیمه شێوه‌ی كفته‌ی یچووك بچووك كرابێت به قه‌د قه‌باره‌ی گێلاسێك ببێت
٢ په‌تاته‌ی قه‌باره مام ناوه‌ند كه به‌شێوه‌ی شه‌ش پاڵوی بچووك ورد كرابێت
٢ كوپ برنجی به‌سمه‌تی
٤ هێلكه‌ی كوڵاو به پێی ئاره‌زوو گه‌ر ئاره‌زووی تێكردن هه‌بوو
١ كوپ به‌زالیا
١,٥ كه‌وچكی چێشت به‌هاراتی بریانی
خوێ.
زه‌یتی رووه‌كی یــان هه‌ر ڕۆنێك بێت بۆ سووركردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌كان.
هه‌ندێك ریشاڵی زه‌عفه‌ران.
ئاوی مریشك.
(ئه‌م بڕه بۆ نزیكه‌ی ٦ تــــا ٨ كه‌س ده‌بێت).
١ كوپ ئارد
ئاو
٠,٥ كه‌وچكی بچووك خوێ
٢ كه‌وچكی چێشت زه‌یت
ئارد و خوێ و زه‌یته‌كه باش تێكه‌ڵ ده‌كرێت و دواتر ئه‌وه‌ندی ئاو تێده‌كرێت و ده‌شێلرێت تــــا هه‌ویرێكی لێ ده‌ربچێت توندیه‌كه‌ی مام ناوه‌ند بێت و باش داده‌پۆشرێت و بۆ ماوه‌ی ١٠ تــا ١٥ خوله‌ك داده‌نرێت.
١ ـ رۆنه‌كه له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت و په‌تاته وورد كراوه‌كه سوور ده‌كرێته‌وه له رۆنه‌كه‌دا. و دواتر دادنرێت به جیا له ده‌وریه‌كدا
٢ـ سنگه كولێنراوه‌كه سوور ده‌كرێته‌وه له هه‌مان رۆنی په‌تاته‌كه‌دا و پاشان پارچه پارچه (ریشاڵ) ده‌كرێت
٣ ـ تۆپی قیمه‌كان له هه‌مان رۆندا سوور ده‌كرێنه‌وه و له‌گه‌ڵ سنگه مریشكه سووره‌وه‌كراوه‌كه له ده‌وریه‌كدا داده‌نرێن
٤ ـ هێلكه كوڵێنراوه‌كه توێكله‌كه‌ی لێده‌كرێته‌وه و له رۆنه‌كه‌دا سوور ده‌كرێته‌وه و دواتر پارچه پارچه ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ گۆشته‌كان دا داده‌نرێت.
٥ ـ به‌زالیاكه‌ش تێكه‌ڵی گۆشت و هێلكه‌كه ده‌كه‌ین. و به‌هاراتی بریانیه‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا و باش تێكه‌ڵ ده‌كرێن
٦ ـ برنجه‌كه ده‌شۆررێته‌وه و بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك له ئاودا داده‌نرێت و دواتر پێش ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه ناو ئاوی مریشكه‌كه‌وه وشكی ده‌كه‌ینه‌وه له ناو سووزگیه‌كی كون ووردی ده‌خه‌ین
٧ ـ ئاوی مریشكه‌كه ده‌كوڵنین و برنجه خوساوه‌كه‌ی تێده‌كه‌ین تـــــا ئاوی مریشكه‌كه به ته‌واوی هه‌ڵده‌مژێت، و دواتر ئاگره‌كه ده‌كوژێنینه‌وه و وازی لێده‌هێنین
٨ ـ هه‌ویره‌كه له‌سه‌ر شوێنێكی ته‌ختی ئارداوی كرا‌و ده‌كرێته‌وه به شێوه‌ی بازنه
٩ ـ مه‌نجه‌ڵێكی شووشه‌ی پایرێكس ده‌هێنین و ناوه‌كه‌ی باش چه‌ور ده‌كه‌ین به زه‌یت و هه‌ویره پانكراوه‌كه له‌ناویدا راده‌خه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو بنك و دیواری مه‌نجه‌ڵه‌كه بگرێته‌وه و له به‌رزی دیواری مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ش زیاتر بێت.
١٠ ـ برنج و گۆشت و سنگ و هێلكه و به‌زالیا و په‌تاته‌كه هه‌موویان باش تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ده‌كرێنه ناو هه‌ویری مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه.
١١ـ هه‌ویره زیایه‌كه‌ی دیواری مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر تێكه‌ڵاوه‌كه و باش داده‌پۆشرێت كه ناواخنه‌كه به‌ته‌واوی دابپۆشێت
١٢ ـ رووكاری سه‌ره‌وه‌ی هه‌ویره‌كه‌ش به هه‌مان شێوه چه‌ور ده‌كرێت به زه‌یت یـــان رۆنه كه‌ره
١٣ ـ مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌خرێته ناو فرنه‌وه و له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی (٣٥٠ پله‌ی فه‌هرنهایت = ١٨٠ پله‌ی سه‌دی) داده‌نرێت تــــــــــا هه‌ویره‌كه به‌ته‌واوی ده‌برژێـــت و ئاڵ ده‌بێت.
مه‌نجه‌ڵه‌كه له فرنه‌كه ده‌رده‌هێنین و له‌سه‌ر قاپێك رۆده‌كرێت و وه‌كو كێك قاش ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی وه‌رزدا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
٣ كه‌وچكی چێشت زه‌یت
ناوی ته‌واوی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی بریتیه له ره‌زا كوڕی شێخ عبدالرحمان كوڕی شێخ ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه‌یه له ساڵی ١٨٣١ ز له ئاوایی (قرخ) كه له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵه و سه‌ر به شاری كه‌ركووك بووه و ئێستا سه‌ر به‌شاری سلێمانیه له‌دایك بووه, له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا له‌لای باوكی كه شاعیر و زانایه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه ده‌ستی كردووه به خوێندن و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌شدا كه زۆربه‌ی به فارسی بووه فارسیه‌كی زۆری خوێندووه , له پاشدا چه‌ند كتێبێكی سه‌ره‌تایی لای شێخ عبدالغفوری مامی ئه‌خوێنێ , به فه‌قێیه‌تی ئه‌چێته كه‌ركووك و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه, لای مامۆستا سید محمدی بلا‌غ و حاجی سه‌عید ئه‌فه‌ندی حیلمی زاده وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خوێنێت و پاشان ده‌چێت بۆ كۆیه, له‌لای زانای به‌ناوبانگ جه‌لی زاده مه‌لا ئه‌سعه‌دی باپیری مه‌لا محمدی كۆیه داده‌مه‌زرێت , له‌گه‌ڵ حاجی مه‌لا عبدالله كوڕی مه‌لا ئه‌سعه‌د و شاعیری به‌ناوبانگ (كه‌یفی)دا پێكه‌وه فه‌قــێ ئه‌بن له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیــه و هه‌رسێكیان له ژوورێكدا ئه‌بن و ئه‌خوێنن.
پاشان زویری و ناخۆشی ئه‌كه‌وێت نێوان شێخ ره‌زا و كه‌یفی یه‌وه چونكه هه‌ردوولا هۆنراه‌ی توانج و پلاری زۆر سه‌خت به‌سه‌ر یه‌كدا هه‌ڵده‌ده‌ن، له دواییدا مه‌لا ئه‌سعه‌د ده‌رده‌كات له‌سه‌ر شێخ ره‌زا. له ده‌وری فه‌قێیه‌تیدا هاتۆته شاری سلێمانی و له مزگه‌وتی گه‌وره كه به مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌ناوبانگ بووه خوێندوویه‌تی، ئه‌وكاته زمانی توركی باو بووه و ده‌بوایه بخوێنرایه و (شێخ ره‌زا) ناچار كراوه كه سه‌ر به‌رێته ناو ئه‌ده‌بیاتی فارسی و فێربوونی زمانی توركیشه‌وه.
شێخ ره‌زا تــا ته‌مه‌نی ده‌گاته ده‌وروبه‌ری ٢٥ ساڵی خۆی به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و توركیه‌وه خه‌ریك ده‌كات , پاش ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كات بووه به ئیمام له دێی (ره‌مه‌زان مامــك) له ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه.
پاشان ده‌كه‌وێته خولیای سه‌ردانی ووڵاتان و پایته‌ختی حكومه‌تی عوسمانی , له ساڵی ١٨٦٠ز دا به‌سه‌ر حه‌له‌بدا ئه‌چێت بۆ ئه‌سته‌مبوڵ دوو ساڵ له‌وێ ئه‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك له‌نوا هه‌ولێردا له كاروانچیه‌كان ده‌بیستێت كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا باوكی كۆچی دوایی كردووه ، ئه‌م مردنه‌ی باوكی زۆر كاری تێ ده‌كات و دڵگران ده‌بێت پێی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر دێته‌وه كركووك به ناچاری ، له پاش شه‌ش مانگێك له‌به‌ر له تێكچوونی له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی برایدا ئه‌چێت بۆ كۆیه و ده‌چێته لای شێخ غه‌فوری مامی. شێخ غه‌فور ئه‌یهێلێته‌وه لای خۆی به‌و نیازه‌ی كه كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ، به‌و هۆیه‌وه شه‌شه مانگ له كۆیــه ئه‌مێنێته‌وه و ئیش و كارێكی زۆریی پێ ئه‌كه‌ن و به‌زوویری ده‌ری ئه‌كه‌ن و كچه‌كه‌شی نایاتێ . ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و به ده‌ردی سه‌ری و په‌ژاره‌كی ژیان به‌سه‌رده‌با تـــا ساڵی ١٨٦٦ ز دا بۆ جاری دووه‌م ئه‌چێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ . له‌م كاروانه‌یدا (ئه‌رز رۆم) ده‌بینێ و ماوه‌یه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌مێنێته‌وه و به هۆی شاعیرێتی خۆیه‌وه خۆی له (كامیل پاشا) نزیك ئه‌كاته‌وه. له‌وێشه‌وه ئه‌كه‌وێت به‌ر چاوی پیاوانی ( بابی عالی) ده‌نگو ئاوازی هۆنراوه‌كانی له‌و ناوه‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، هاتوچۆی هه‌موو دیوه‌خانێكی كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سێكدا هه‌ڵسوكه‌وتی بووه ه زۆر چۆته لای (ئحمه‌د پاشای بابان) و (مسته‌فا پاشای میسری). به هۆی كامیل پاشاوه ئه‌نێررێت بۆ حه‌ج و له‌ڕێگه‌ی میسره‌وه حه‌ج ئه‌كات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له ساڵی ١٨٧٤ی ز ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك وبه ته‌واوی ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێ ده‌هێڵێت ، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عوسمانیه‌وه موچه‌یه‌كی كه‌می بۆ دابین ده‌كرێت، خۆشی ورده ورده به‌به‌ریه‌وه خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی ده‌بێت و ژیانێكی بێ‌باك و ره‌ندانه و ئه‌دیبانه‌ی رابواردووه.
زۆر جار هاتوچۆی وه‌سمان پاشا و مه‌حمود پاشا ی جاف و پیاوه ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوه‌ی كردووه، تــا له ساڵی ١٨٩٨ ز به ته‌واوی كه‌ركووكی به‌جێ هێشتووه و چۆته به‌غدا. له ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی دانیشتووه، له به‌غداش ژیانی له‌گه‌ڵ پیاوه ناوداره‌كان و ئه‌دیبانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی (سه‌لیم به‌گی بابان) و (سید عبدالرحمانی نه‌قیب)ی به‌غدادا زۆر خۆش بووه‌ن تـــا ساڵی ١٩١٠یز و له‌ته‌مه‌نی (٧٩) ساڵیدا به نه‌خۆشی زه‌حیری كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی گه‌یلانی له نزیك (شیخ عبدالقادری گه‌یلانی) له به‌غدا نێژراوه.
له پاش خۆی دوو كوڕی له‌پاش به‌جێماوه یه‌كێكیان ((محمد خالسی)) شاعیره كه دوای باوكی (١٠)ساڵ ژیاوه و له ساڵی ١٩٢٠ ز كۆچی دوایی كردووه. شایانی باسه زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی شیخ ره‌زا له جۆری توانج و پلاره.
ئه‌مه‌ش نموونه‌ی هۆنراوه‌كانی:
سه‌ر گوزشته‌ی خۆی و هه‌جوی شێخ غه‌فور
ئه‌و رۆژه كه تۆرام و ، له كه‌ركووك سه‌فه‌رم كرد
مانه‌ندی عه‌قاریب له ئه‌قاریب حه‌زه‌رم كرد
گه‌ردوون (س،نك)ی كردم و هێنامی یه كۆیه *
میوانی له كن مامه غه‌فوری (له‌جه‌ر)م كرد **
خواستم كه بڕۆم بۆ سه‌فه‌ری ڕۆم به سیاحه‌ت
نه‌یهێشت و دوو سه‌د ئه‌هلی عه‌مامه‌ی له سه‌رم كرد
دانیشێ نه‌چێ، من كچێ خۆم ماره ده‌كه‌م لێی
ئه‌و تالیبی دنیایه ، ئه‌وا موعته‌به‌رم كرد
چورسا له به‌رم جوببه و فێسا له‌سه‌رم فێس
نه فێسی له‌سه‌ر نام و جوببه‌ی له به‌رم كرد
شه‌ش مانگه به‌ك ئه‌فسانه گلی دامه‌وه لای خۆی
نه‌مزانی ـ ملم بشكێ ـ تیاچووم زه‌ره‌رم كرد
وه‌ڵڵاهی ده‌كه‌م ده‌رحه‌قی ئه‌و ، به‌ڵكو زیاتر
ئه‌و كاره كه ده‌رباری ره‌شیدی پسه‌رم كرد
كارم ته‌ڕ ئه‌بێ ئه‌مووت ئه‌گه‌ر لوتفی ببێ مام
ئه‌ی لایقی ریشی به خودا كاری تڕم كرد
بۆ موجته‌هیدام ، هاتم و ، تقلیدی ، كه‌رم كرد
ئه‌ی گووی خله به‌م لوتفه ئه‌وا من گوزه‌رم كرد
ووشه‌ی سنك كه پیتی (س)ه‌كه‌ی به توند ده‌رده‌بررێت به واتا دارێك كه نزیكه‌ی مه‌ترێك درێژه له لا ته‌نیشتی سه‌رێكیه‌وه ه‌تێكی وه قوڵفه‌ی تێ ئه‌خرێت و ئه‌و قوڵفه‌یه ئه‌كرێته ملی سه‌گی دڕه‌وه و سه‌ره‌كه‌ی تری به ده‌ستی كه‌سه‌كه‌وه ده‌بێت تــا وه‌كو سه‌گه‌كه نه‌توانێت رابكات .
مه‌به‌ست له له‌جه‌ر : واتا چرچ و لاواز