ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی كورد
به‌شی یه‌كه‌م
میلله‌تی كورد وه‌كو میلله‌تێك كه له سه‌ده دێرینه‌كانه‌وه هه‌یه و به درێژایی مێژوو هه‌ر له سه‌رده‌می پێش مه‌سیحه‌وه تــــا چه‌رحی نوێی مێژوو ناوی ئه‌م میلله‌ته له زۆر دیكۆمێنت و نووسراودا هه‌یه كه باس له مێژوو و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی ئه‌م میلله‌ته ده‌كات, وا له‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه دا پوخته‌یه‌كی ئه‌م بـــاسه ده‌خه‌ینه ڕوو:
قه‌ڕال لاگاشه ئاداد ناراری نزیكه‌ی (٢٤٠٠) ســـاڵ پ . ز بــاســــی تیره‌ی (كـــاردا ) كردووه, ( كه‌میل ســین)ی پاشای (ئــــور) له (٢٢٠٠) ســـاڵ پ . ز, ســه‌ر زه‌مینی كاردای به (میرڤردنز) سپاردووه. و له ساڵی (١٣٧٠پ .ز) (شــوبی لكمبه)ی پاشای هیتت ناوی تیره‌یه‌كی به (گورده) هێناوه, و له نووسراوه كانی ئاشوریه‌كانیشدا ناوی ده‌شتی كاردا و تیره‌ی كورتیه و كورتی بردووه.سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش له ساڵانی (٤٠٠ پ .ز) گه‌زنه‌فۆنی مێژوونووسی یۆنانی كاتێك به فه‌رمانده‌ی ده هه‌زاره‌كه هاته دۆڵه‌كانی زاخۆ نــــزیك كێوی جوودی, تووشی میلله‌تی كاردۆ بووه و پاشاكه‌یان ناوی (ئورونتاس) بووه, له ســاڵه‌كانی ( ٣٣٤ی پ .ز) كاتێك ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی هێرشی كرده سه‌ر ئێران میلله‌تی كورد له ڕیزی له‌شكره‌كانی داریوشدا بووه, نووسه‌ری ئه‌سكه‌نده‌ر نامه كه ناوی (ئارستۆفلس) بوو له‌گه‌ڵ ئه‌سكه‌نده‌ردا بوو ده‌ڵێت :
كاتێك دارا بیستی ئه‌سكه‌نده‌ر دێت , ســی هه‌زار پیاده و ســـی هه‌زار سواره‌ی نارده ئه‌وبه‌ری چه‌می پینارۆس تاوه‌كو پێشی له‌شكری مه‌كدۆنیه‌كان بگرن.به‌و شێوه‌یه شه‌ست هه‌زار كورداك پشتی مكدۆنیه‌كانیان گرت, كورداك تایفه‌یه‌كن له باشـــووری ده‌ریاچه‌ی وان ده‌ژین . ده‌توانین بڵێین ئه‌م كاردا و كورت و كورداكانه كلیلی ڕه‌چه‌ڵه‌كی میلله‌تی كوردی ئه‌مڕۆ بن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی مێژوو ناوچه و ئه‌رزی كورده‌كانی له ناوچه‌كانی سه‌رووی دیجله و فرات و كێوی جوودی ژیاون و ئارامیه‌كان به‌م ناوچانه‌یان وتووه كــازاتا, كاردو
مێژوونووسان ده‌ڵێن له دوای تۆفانه‌كه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی نوح و له‌نگه‌ر گرتنی له كێوی جودی یه‌كه‌م گوند كه سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان بوه‌ته‌وه ناوی (بقردا)یه له نزیك كێوی جودی.
به بۆچوونی (سترابوون) به ناوچه‌كانی نێوان موش و دیاربه‌كر وتراوه (كاردۆ) , هه‌روه‌ها (سێر مارك سایس)یش ده‌ڵێت : له سه‌ده‌كانی (٦٠٠ پ . ز) تایفه‌ی (كوردوین) له ناوچه‌كانی نێوان دیار به‌كر و زێی گه‌وره‌دا ده‌ژیان, هه‌ندێك پێیان وایه كه ناوی كێوی جوودی له ناوی تایفه‌ی گۆتیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه كه به‌ر له مێژوو له‌و ده‌وروبه‌ره ژیاون.كه ووشه‌كه مانای قاره‌مان و جه‌نگاوه‌ری كورد بووه, به‌م پێیه‌ش ئه‌و گونده‌ی كه نزیك ئه‌م كێوه بووه.
به‌شــــی دووه م
به‌م پێیه‌ش ئه‌و گونده‌ی كه نزیك ئه‌م كێوه بووه گوندی (بقردا) گوندێكی كورد نشین بووه و خاكی كوردان بووه.
شــایانی باسه ده‌سه‌ڵاتی گۆتیه‌كان هه‌ر له ساڵانی (٣١٠٠)ی پ.ز و تــــا ســا‌ڵی (٢٨٠٠)ی پ.ز درێژه‌ی كێشاوه له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ عیلامیه‌كاندا كردووه . ڕه‌گه‌زی گۆتیه‌كان له ویلایه‌تی سۆمه‌ریه‌كانیشدا ژیاون كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز (گۆتیه‌كان و سۆمه‌ریه‌كان) له ســاڵانی چوار هه‌زار و پێنج سه‌د ســـاڵی پیش زایین‌دا خاوه‌نی شارستانیه‌تی باڵا و خه‌ت نووسین بوون.
گوتیه‌كان له سه‌ده‌كانی ٢٦ی پ.ز هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌كه‌د و سۆمه‌ریه‌كان و عیلامیه‌كانیان داگیر كردووه. وماوه‌ی (١٢٠) ساڵ و (٤٠) ڕۆژ حوكمی بابلیه‌كانیان كردووه. پاشتر (ئوتون لوگاڵ)ی پاشای (ئه‌رخ) , شاری ئه‌رخ له باكوری كێوی جودیدا له ناوچه‌ی بۆتان هه‌یه كه به ناوه‌كه‌یدا دیاره كه شارێكی نه‌ژادی گوتیه‌كانه له تیریكانی شانشینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه و به‌سه‌ریدا زاڵ بووه , له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی گوتی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عیلامیه‌كان ویلایه‌تێك به ناوی (ئه‌نزان) دامه‌زرا (ئه‌نزان مانای كوێستانه و به كوردی زۆزانه) له كوێستانی به‌خیاری میرێك جیا بوه‌وه به ناوی (گیر).
(شوبی لوكمبه)ی پاشای هتیت له كه‌تیبه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت ئه‌و خوایه‌ی گورده‌كان ده‌یانپه‌رست ناوی (گــیره) بوو. به‌مه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانین بڵێین نــاوی خودای دانیشتوانی كوێستانی به‌ختیاری گیره بووه هه‌ر به‌ناوی میره‌كه‌یانه‌وه ناویان ناوه و له‌گه‌ڵ گورده‌كاندا ڕۆڵه‌ی یه‌ك میلله‌تن. چونكه ووشه‌ی (كــاردا) له دوای تێكشكانی تیریكان په‌یدا بووه. بۆیه ده‌شێت بگوترێت له‌م شه‌ڕ و دابڕان و پارچه پارچه بوونه‌دا به‌شێك له‌و گۆتیانه له ناوچه‌ی باكوری ڕووباری دیجله مابووبنه‌وه و ناوی كاردایان به‌سه‌ردا بڕاوه.كه ئه‌كه‌د و سۆمه‌ریه‌كان به قاره‌مان و پاڵه‌وان و جه‌نگاوه‌ر ناویان ده‌بردن. ئیتر ڕۆژان هات و ڕۆژان تێپه‌ڕ بوو ووشه‌ی كاردا بوو به غۆردۆ, كۆردۆ………… و تــا ئه‌مڕۆش كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به ناوچه‌كانی خۆیان ده‌ڵێن خورتۆ كه ده‌بێ له ووشه‌ی غوردۆوه هاتبێت.
له مێژووی كورد و كوردستانی ئه‌مین زه‌كی به‌گدا هاتووه كه نووسیویه‌تی: ((توكولتی ئینورتای قه‌راڵی )) ئاشووریه‌كان له وه‌سفی دوو تابلۆیی یه‌ك ڕووداوی كردووه و له یه‌كێكیاندا ناوی (كوتی) و له‌ویتریاندا ناوی (كورتی) به‌كار هێناوه, نووسه‌ری كتێبی تیره‌كانی میزۆپۆتامیا له كتێبه‌كه‌یدا به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه كورد ڕه‌گ و ڕیشه‌یان گۆتیه واتا كورد له نه‌ژادی گۆتیه‌كانه.
(دراڤه‌ر)ی ڕۆژهه‌ڵاتناس ده‌ڵێت : كوتی یــان كورتی ناوی یه‌ك میلله‌ت بووه, یــان كورتی به گه‌وره‌ترین به‌شی گۆتیه‌كان ووتراوه, كه له‌سه‌ره‌تادا پێیان نه‌وتراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌ی وا دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت كه گۆتیه‌كان تــــا سه‌رده‌می كوروش ناوی كۆنی خۆیان پاراستووه.
Leave a Reply