شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی كێ یه؟
ناوی ته‌واوی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی بریتیه له ره‌زا كوڕی شێخ عبدالرحمان كوڕی شێخ ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه‌یه له ساڵی ١٨٣١ ز له ئاوایی (قرخ) كه له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵه و سه‌ر به شاری كه‌ركووك بووه و ئێستا سه‌ر به‌شاری سلێمانیه له‌دایك بووه, له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا له‌لای باوكی كه شاعیر و زانایه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه ده‌ستی كردووه به خوێندن و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌شدا كه زۆربه‌ی به فارسی بووه فارسیه‌كی زۆری خوێندووه , له پاشدا چه‌ند كتێبێكی سه‌ره‌تایی لای شێخ عبدالغفوری مامی ئه‌خوێنێ , به فه‌قێیه‌تی ئه‌چێته كه‌ركووك و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه, لای مامۆستا سید محمدی بلا‌غ و حاجی سه‌عید ئه‌فه‌ندی حیلمی زاده وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خوێنێت و پاشان ده‌چێت بۆ كۆیه, له‌لای زانای به‌ناوبانگ جه‌لی زاده مه‌لا ئه‌سعه‌دی باپیری مه‌لا محمدی كۆیه داده‌مه‌زرێت , له‌گه‌ڵ حاجی مه‌لا عبدالله كوڕی مه‌لا ئه‌سعه‌د و شاعیری به‌ناوبانگ (كه‌یفی)دا پێكه‌وه فه‌قــێ ئه‌بن له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیــه و هه‌رسێكیان له ژوورێكدا ئه‌بن و ئه‌خوێنن.
پاشان زویری و ناخۆشی ئه‌كه‌وێت نێوان شێخ ره‌زا و كه‌یفی یه‌وه چونكه هه‌ردوولا هۆنراه‌ی توانج و پلاری زۆر سه‌خت به‌سه‌ر یه‌كدا هه‌ڵده‌ده‌ن، له دواییدا مه‌لا ئه‌سعه‌د ده‌رده‌كات له‌سه‌ر شێخ ره‌زا. له ده‌وری فه‌قێیه‌تیدا هاتۆته شاری سلێمانی و له مزگه‌وتی گه‌وره كه به مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌ناوبانگ بووه خوێندوویه‌تی، ئه‌وكاته زمانی توركی باو بووه و ده‌بوایه بخوێنرایه و (شێخ ره‌زا) ناچار كراوه كه سه‌ر به‌رێته ناو ئه‌ده‌بیاتی فارسی و فێربوونی زمانی توركیشه‌وه.
شێخ ره‌زا تــا ته‌مه‌نی ده‌گاته ده‌وروبه‌ری ٢٥ ساڵی خۆی به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و توركیه‌وه خه‌ریك ده‌كات , پاش ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كات بووه به ئیمام له دێی (ره‌مه‌زان مامــك) له ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه.
پاشان ده‌كه‌وێته خولیای سه‌ردانی ووڵاتان و پایته‌ختی حكومه‌تی عوسمانی , له ساڵی ١٨٦٠ز دا به‌سه‌ر حه‌له‌بدا ئه‌چێت بۆ ئه‌سته‌مبوڵ دوو ساڵ له‌وێ ئه‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك له‌نوا هه‌ولێردا له كاروانچیه‌كان ده‌بیستێت كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا باوكی كۆچی دوایی كردووه ، ئه‌م مردنه‌ی باوكی زۆر كاری تێ ده‌كات و دڵگران ده‌بێت پێی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر دێته‌وه كركووك به ناچاری ، له پاش شه‌ش مانگێك له‌به‌ر له تێكچوونی له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی برایدا ئه‌چێت بۆ كۆیه و ده‌چێته لای شێخ غه‌فوری مامی. شێخ غه‌فور ئه‌یهێلێته‌وه لای خۆی به‌و نیازه‌ی كه كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ، به‌و هۆیه‌وه شه‌شه مانگ له كۆیــه ئه‌مێنێته‌وه و ئیش و كارێكی زۆریی پێ ئه‌كه‌ن و به‌زوویری ده‌ری ئه‌كه‌ن و كچه‌كه‌شی نایاتێ . ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و به ده‌ردی سه‌ری و په‌ژاره‌كی ژیان به‌سه‌رده‌با تـــا ساڵی ١٨٦٦ ز دا بۆ جاری دووه‌م ئه‌چێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ . له‌م كاروانه‌یدا (ئه‌رز رۆم) ده‌بینێ و ماوه‌یه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌مێنێته‌وه و به هۆی شاعیرێتی خۆیه‌وه خۆی له (كامیل پاشا) نزیك ئه‌كاته‌وه. له‌وێشه‌وه ئه‌كه‌وێت به‌ر چاوی پیاوانی ( بابی عالی) ده‌نگو ئاوازی هۆنراوه‌كانی له‌و ناوه‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، هاتوچۆی هه‌موو دیوه‌خانێكی كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سێكدا هه‌ڵسوكه‌وتی بووه ه زۆر چۆته لای (ئحمه‌د پاشای بابان) و (مسته‌فا پاشای میسری). به هۆی كامیل پاشاوه ئه‌نێررێت بۆ حه‌ج و له‌ڕێگه‌ی میسره‌وه حه‌ج ئه‌كات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له ساڵی ١٨٧٤ی ز ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك وبه ته‌واوی ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێ ده‌هێڵێت ، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عوسمانیه‌وه موچه‌یه‌كی كه‌می بۆ دابین ده‌كرێت، خۆشی ورده ورده به‌به‌ریه‌وه خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی ده‌بێت و ژیانێكی بێ‌باك و ره‌ندانه و ئه‌دیبانه‌ی رابواردووه.
زۆر جار هاتوچۆی وه‌سمان پاشا و مه‌حمود پاشا ی جاف و پیاوه ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوه‌ی كردووه، تــا له ساڵی ١٨٩٨ ز به ته‌واوی كه‌ركووكی به‌جێ هێشتووه و چۆته به‌غدا. له ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی دانیشتووه، له به‌غداش ژیانی له‌گه‌ڵ پیاوه ناوداره‌كان و ئه‌دیبانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی (سه‌لیم به‌گی بابان) و (سید عبدالرحمانی نه‌قیب)ی به‌غدادا زۆر خۆش بووه‌ن تـــا ساڵی ١٩١٠یز و له‌ته‌مه‌نی (٧٩) ساڵیدا به نه‌خۆشی زه‌حیری كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی گه‌یلانی له نزیك (شیخ عبدالقادری گه‌یلانی) له به‌غدا نێژراوه.
له پاش خۆی دوو كوڕی له‌پاش به‌جێماوه یه‌كێكیان ((محمد خالسی)) شاعیره كه دوای باوكی (١٠)ساڵ ژیاوه و له ساڵی ١٩٢٠ ز كۆچی دوایی كردووه. شایانی باسه زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی شیخ ره‌زا له جۆری توانج و پلاره.
ئه‌مه‌ش نموونه‌ی هۆنراوه‌كانی:
سه‌ر گوزشته‌ی خۆی و هه‌جوی شێخ غه‌فور
ئه‌و رۆژه كه تۆرام و ، له كه‌ركووك سه‌فه‌رم كرد
مانه‌ندی عه‌قاریب له ئه‌قاریب حه‌زه‌رم كرد
گه‌ردوون (س،نك)ی كردم و هێنامی یه كۆیه *
میوانی له كن مامه غه‌فوری (له‌جه‌ر)م كرد **
خواستم كه بڕۆم بۆ سه‌فه‌ری ڕۆم به سیاحه‌ت
نه‌یهێشت و دوو سه‌د ئه‌هلی عه‌مامه‌ی له سه‌رم كرد
دانیشێ نه‌چێ، من كچێ خۆم ماره ده‌كه‌م لێی
ئه‌و تالیبی دنیایه ، ئه‌وا موعته‌به‌رم كرد
چورسا له به‌رم جوببه و فێسا له‌سه‌رم فێس
نه فێسی له‌سه‌ر نام و جوببه‌ی له به‌رم كرد
شه‌ش مانگه به‌ك ئه‌فسانه گلی دامه‌وه لای خۆی
نه‌مزانی ـ ملم بشكێ ـ تیاچووم زه‌ره‌رم كرد
وه‌ڵڵاهی ده‌كه‌م ده‌رحه‌قی ئه‌و ، به‌ڵكو زیاتر
ئه‌و كاره كه ده‌رباری ره‌شیدی پسه‌رم كرد
كارم ته‌ڕ ئه‌بێ ئه‌مووت ئه‌گه‌ر لوتفی ببێ مام
ئه‌ی لایقی ریشی به خودا كاری تڕم كرد
بۆ موجته‌هیدام ، هاتم و ، تقلیدی ، كه‌رم كرد
ئه‌ی گووی خله به‌م لوتفه ئه‌وا من گوزه‌رم كرد
ووشه‌ی سنك كه پیتی (س)ه‌كه‌ی به توند ده‌رده‌بررێت به واتا دارێك كه نزیكه‌ی مه‌ترێك درێژه له لا ته‌نیشتی سه‌رێكیه‌وه ه‌تێكی وه قوڵفه‌ی تێ ئه‌خرێت و ئه‌و قوڵفه‌یه ئه‌كرێته ملی سه‌گی دڕه‌وه و سه‌ره‌كه‌ی تری به ده‌ستی كه‌سه‌كه‌وه ده‌بێت تــا وه‌كو سه‌گه‌كه نه‌توانێت رابكات .
مه‌به‌ست له له‌جه‌ر : واتا چرچ و لاواز
ژیانی ناری
كورته‌یه‌ك له مێژووی ژیانی ناری
نــاری ناوی مه‌لا كاكه حه‌مه كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا موحه‌مه‌د كوڕی مه‌لا عه‌بدولره‌حمان له دێی (بــاده‌ڵان) له ناوچه‌ی شلێری قه‌زای پێنجوێن كه سه‌ر به پارێزگای سلێمانیه له ساڵی ١٨٧٤ز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایین په‌روه‌ر هاتۆته دنیاوه، كاتی خۆی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له دێی (زیر هه‌رمێ)ی ناوچه‌ی شلێر بوون، مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادیش ده‌ڵێت له دێی (كیكن)ی مه‌ریوان هاتۆته دنیاوه،چونكه دایكی له به‌گزاده‌كانی ئه‌و دێیه‌یه و مامۆستا د. مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێت له دێی (ساوجی كۆن) هاتۆته دنیاوه.
نـــاری دوای ته‌واوكردنی فه‌قێیه‌تی ماوه‌یه‌ك له گوندی كیكن ژیاوه و له دوایدا گوندی بێلوو بووه به جێی زینده‌گانی بۆیه له‌ناو خه‌ڵیكدا به مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلوو ناوبانگی ده‌ركردووه كه دێی بێلوو ده‌كه‌وێته نێوان مه‌ریوان و پێنجوێن. له شیعردا ناوی (نـــاری) هه‌ڵبژاردووه وه‌ك نازناویشیعری به واتای (ئاگرین).
سه‌ره‌تای خوێندنی ناری لای باوكی قورئان و كتێبه وورده‌كان ئه‌خوێنێ، پاشان هه‌ر له‌لای فه‌قێیه‌كانی باوكی ده‌ست ئه‌كات به (عوامل) و ئه‌بێ به سوخته، ئینجا له‌سه‌ر ده‌ستووری كۆنی حوجره. به فه‌قێیه‌تی له‌گه‌لێ جێگا ژیاوه له‌وانه هه‌ندێ له ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و ســنه و پێنجوێن, (شرح شمس)ی لای زانای گه‌وره مه‌لا عبدالرحمانی پێنجوێنی خوێندووه. له‌وێوه ئه‌چێت بۆ سلێمانی له مزگه‌وتی شێخ عبدالرحمان شێخ ئه‌بوبه‌كر كه ئێستا به مزگه‌وتی بابه عه‌لی به‌ناوبانگه ماوه‌ته‌وه، ئینجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ســـنه و له مزگه‌وتی (شریعت مــدار) و (دار الاحسان) نزیكی ساڵ و نیوێك ئه‌مێنێته‌وه، له‌وێوه چووه بۆ بانه بۆلای قازی (عبدالرحمان) له‌وێوه بۆ ســابڵاخ و بۆ مه‌دره‌سه‌ی (تورجانی زاده‌كان) له‌وێوه بۆ (وان) و (باشقه‌لا) له كوردستانی باكوور، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌وێوه چووه بۆ ره‌واندووز بۆلای (مه‌لا ئه‌سعه‌د ئه‌فه‌ندی خه‌یلانی) و اه‌ساڵی ١٨٩٧ز ئیجازه‌ی ته‌دریس و دوازده عیلمی مه‌لایه‌تی لای ئه‌م زانا گه‌وره‌یه وه‌رگرتووه پاش ئه‌وه بێ وچان و پشوو به تێگه‌یشتنێكی به‌ر فراوانه‌وه پله به پله قۆناغه‌كانی خوێندن و زانیاریه هه‌مه جۆره‌كان ته‌واو ده‌كات، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌ریوان.
نــاری كه به یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه مه‌ریوان، بــاوكی كۆچی دوایی كردبوو، بۆ مه‌به‌ستی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی ژیانی تایبه‌تی خۆی له دێی (كیكن)ی نزیك مه‌ریوان نیشته جێ بووه، له پاش سێ ساڵ له‌گه‌ڵ (خاتوو پیرۆز ) كه خزمی دایكیه‌تی ژیانی خێزانی پێكه‌وه ده‌نێت و دوو كوڕ و كچێكی به ناوه‌كانی (مه‌لا ئه‌حمه‌د ، مه‌لا عبدالله، مه‌عصومه خانم)ی لێ ده‌بێت, له ساڵی ١٩٠٤ز دا له‌سه‌ر داوای (حسێن به‌گی بێلوو) ئه‌بێته مامۆستای حوجره‌ی مزگه‌وتی دێی بێلوو، ئیتر له‌وێ هه‌موو ژیانی به ده‌رس ووتنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌بات و به مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلوو ناوبانگ ده‌رئه‌كات. زۆر له فه‌قێیه‌كانی كوردستان له حوجره‌كه‌یدا به پله و پایه‌ی مه‌لایه‌تی گه‌یشتوون تــــا له ساڵی ١٩٤٤ز و له ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵیدا كۆچی دوایی ئه‌كات و له ئاسمانی ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی كوردی ئاواده‌بێت و هه‌ر له دێی بێلوو نێژراوه.
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی هۆنراوه‌كانیه‌تی :
من ئه‌دیبی كورد م و ناوم نیه
كورده هه‌ر غافڵ له ناو و بێ خه‌به‌ر
كورده! خۆ مه‌حكومه بۆ تورك و عه‌جه‌م
كورده بێ فیكر و خه‌یاڵ و بێ ئه‌سه‌ر
كورده هه‌ر وه‌ك بیدی مه‌جنون ماوه‌ته و
بێ سه‌ر و بێ سێبه‌ر و خاڵی له‌به‌ر
كورده وه‌ك وه‌حشی له بۆ چه‌شته‌ی ته‌ماع
خۆی ئه‌خاته مه‌هله‌كه و داوی خه‌ته‌ر
كورده فیكری عاقیبه‌ت بینی نیه
غافڵ و بێ ده‌رك و بێ سه‌مع و به‌صه‌ر
كورده بێ شان و شكۆ ماوه و نه‌ما
قیمه‌تی حه‌تتا وه‌كو تور و گه‌زه‌ر
كورده بێ كه‌س هه‌ر كه‌سه دێت و به زۆر
ده‌یگرێ و ده‌یكا به گــا، بێ یا به كه‌ر!
بێ وجودی مسته‌میع له‌م عه‌سره‌دا
نــاری تاكه‌ی چه‌ناگه‌ی بێ سه‌مه‌ر!
ئه‌م وێنه‌یه بناسه
ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن وێنه‌ی چوار به‌رازه كه‌له‌وولاتێكی ئه‌وروپا وێنه‌ی كێشراوه، ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌م وێنه‌ی كێشاوه بۆ به‌رازی پێنجه‌م ده‌گه‌رێت كه‌كه‌سێكی زۆر نه‌ویسته له‌دنیا وه له‌كوردستانیش. جوان سه‌رنج بده وێنه‌كه‌و زیره‌كی خۆت بیشان ده وێنه‌ی به‌رازی بینجه‌م بدۆزه‌ره‌وه. دوای ٧ رۆژی تر به‌رازی ێینجه‌م به فیدۆ بلاوده‌كه‌ینه‌وه.
بۆزانیاری زیاتر بروانه ئه‌خالانه‌ی خواره‌وه
وێنه‌كه كۆپیه‌كی لێراكیشه
١- پیتی ئه‌ی بۆسه‌ر بی راكێشه به پێشا
1. A –> B
٢- پیتی سی بۆسه‌ر دی راكێشه به پشتا
2. C –> D
٣- پیتی ئی بۆسه‌ر ئێف راكێشه به پێشا
3. E –> F
٤- پیتی جی بۆسه‌ر ئێچ راكێشه به پشتا
4. G –> H
ئه‌گه‌ر زمانی ئینگلیزی باش بزانی زووتر تێده‌گه‌یت
گوێ گرن له‌م توتیه
چه‌ندخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌رئه‌م توتیه گۆرانیه‌كی كوردی فێركرابایه نه‌ك ووشه‌یه‌ك بۆناو میدیای كوردی گونجاونه‌بێت به‌لام هه‌رخۆشه بالانده‌یه‌كی واكوردی بدوێ، با پێكه‌وه‌بۆزاخاوی مێشك گوێ ی لێگرین
تـــــه‌پوولــه
تـــــه‌پوولــه زه‌لاته‌یه‌كی كورده‌واریه وه‌رن با پێكه‌وه‌درووستی كه‌ین
٣ ده‌سك مه‌عده‌نوس
نيو ده‌سك نه‌عنای تـــازه
٤ تـــا ٥ ته‌ماته
پیازێكی قه‌باره مام ناوه‌نــــد
٢ تـــا ٣ كه‌وچكی چێشت ساوه‌ری ورد
١ كه‌وچكی بچووك خوێ
چاره‌كیك كوپ زه‌یتی زه‌یتون
نيو كه‌وچكی چــا دارچینی و به‌هارات
نيو كه‌وچكی بچووك ئاوی لیمۆ.
نيو كه‌وچكی بچووك بیبه‌ری سوور.
١ كه‌له‌م بۆ دانانی ته‌پوله‌كه له ناویدا
تێبینی : ئه‌م بڕه بۆ نزیكه‌ی ٣ تـــا ٤ كه‌س ده‌بێت.
ئاماده كردنـــی
١- مه‌عده‌نوسه‌كه ده‌شۆررێته‌وه وورد ده‌كرێت به چه‌قۆ
٢- نه‌عناعه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌شۆررێته‌وه و وورد ده‌كرێت
٣- ته‌ماته‌كه وورد ده‌كرێت بۆ پارچه‌ی شه‌ش پاڵویی وورد. و پیــازه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه
٤- پیازه وورد كراوه‌كه خوێ و بیبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا و جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێن.و تێكه‌ڵاوه‌كه له قاپێكدا داده‌نرێت تــاوه‌كو پیازه‌كه ئــاو ده‌داته‌وه.
٥- دواتر تێكه‌ڵاوی پیاز و بیبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ ته‌ماته و ساوه‌ره خوساو و مه‌عده‌نووس و نه‌عناعه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێن, ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتونه‌كه‌ی ده‌كرێت به‌سه‌ردا و كه‌مێك ریشاڵی لیمۆشی تێده‌كرێت.
٦- زه‌ڵاته‌كه باش تێكه‌ڵ ده‌كرێت و كه‌له‌مه‌كه ناوه‌كه‌ی هه‌ڵده‌كۆڵرێت و ته‌پوله‌كه‌ی تێ ده‌كرێت (ده‌توانرێت گه‌ڵای كه‌له‌مه‌كه له‌گه‌ڵ ته‌پوله‌كه بخورێت)، و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
















