Skip to content
پێداویستیه‌كانی
١ ـ ده‌سكێك كاهوو (پاك شۆرابێته‌وه وورد كرابێت).
٢ ـ خوێ.
٣ ـ نیو كوپ زه‌یتی ڕووه‌كی.
٤ ـ پیازێكی سپی قه‌باره مامناوه‌ند ، وورد كرابێت.
٥ ـ سه‌لكێك ته‌ڕه پیازی شۆراوه و ووردكراو.
٦ ـ ٢ تا ٣ پارچه سیری وورد كرا‌و.
٧ ـ چاره‌كه كوپێك روب هه‌نار.
٨ ـ چاره‌كه كوپێك ئاوی لیمۆ.
٩ ـ نیو ده‌سك نه‌عناعی تازه (پاك شۆرابێته‌وه وورد كرابێت).
١٠ ـ ده‌سكێك مه‌عده‌نووس (پاك شۆرابێته‌وه وورد كرابێت).
١١ ـ ٢ یان ٣ خه‌یاری پاككراو جوان شۆرابێته‌وه و كرابێت به پارچه‌ی خڕی ته‌نك ته‌نك.
١٢ ـ نیو بیبه‌ری سه‌وز كه قه‌باره‌ی مامناوه‌ند بێت و كرابێت به پارچه‌ی چوار گۆشه‌ی وورده‌وه.
١٣ ـ ٧ تا ٨ سه‌لك توور كه جوان شۆرابێته‌وه و كرابێت به پارچه‌ی خڕی ته‌نك ته‌نك.
١٤ ـ نیو كه‌وچكی بچووك بیبه‌ری سووری وورد (شیرین).
١٥ ـ ١ یان ٢ كه‌چكی چێشت روبی ترش (سماق).
١٦ ـ پاچه نانی ته‌نك (نانی تیری) ووردكراو و سووره‌كراو له ڕۆندا.
((ئه‌م بڕه بۆ نزیكه‌ی ٧ تا ٨ كه‌س ده‌بێت))
چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
١ ـ هه‌موو سه‌وزه‌واته‌كان پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێن له قاپێكی گه‌وره‌دا.
٢ ـ ساسێك دروست ده‌كرێت له تێكه‌ڵ كردنی روب هه‌نار و ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتوون و خوێ و بیبه‌ر هاڕراوه سووره‌كه و سیره جنراوه‌كه.
٣ ـ دواتر ساسه‌كه ده‌كین به‌سه‌ر سه‌وزه‌واته‌كه‌دا و پاچه نانه سووره‌وه‌كراوه‌كانی ده‌كرێت به‌سه‌ردا و باش تێكه‌ڵ ده‌كرێت و دواتر پێشكه‌ش ده‌كرێت.

هۆنراوه / پیره‌مێرد
ئاواز/ حه‌مه صالح دیلان
ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه، هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشیی و به هاته‌وه
چه‌ند ساڵ، گوڵی هیوای ئێمه پێ په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو، گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره بوو، كه له ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی، بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عه‌شق ئه‌چوون به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه
وا ڕۆژهه‌ڵات له به‌نده‌نی به‌رزی ووڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تــا ئێستا ڕووی نه‌داوه له ته‌ئریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولله سنگی كچـان بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێیناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن، شیوه‌ن و گرین
نامـرن، ئه‌وانه وا له دڵــی میلله‌تا ئه‌ژین
ئـــەم ڕۆژی ســــــــاڵی تــــازەیە، نـــــــــه‌ورۆز هــــاتەوە
جــهژنێـــكی كۆنی کـــــوردە، به خۆشـــی و بە هــــاتەوە
Create your own website, free on WordPress.com.Create your own website.
Start free