به‌نداوی دوكان


به‌نداوی دوكان
سه‌ربه‌ شاری سلێمانی یه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، دووری ئه‌م به‌نداوه‌ له‌شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموده‌وه‌ تا ناو به‌نده‌ری دوكان ٧٥ كم دووره‌. به‌ نداوی دوكان له‌ ساله‌كانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ ته‌واو بووه‌و به‌ گه‌وره‌ ترین به‌نداوی باشوری رۆژئاوای كوردستان داده‌نریت. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌نداوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوه‌و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایه‌، ئه‌م به‌نداوه‌ شوێنه‌واری زۆر به‌نرخی تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وال به‌راستی بۆ هه‌موو خوێنه‌رێكی ئازیزی ئه‌م كوردستانه‌ پێش كه‌ش بكه‌ین هیوادارین به‌م زوانه‌ زیاتر وورده‌كاری له‌سه‌ر بلاوبكه‌ینه‌وه‌، به‌رزی ئه‌م به‌نداوه‌ له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه‌ ٥١٥ مه‌تره‌ پێوانه‌ی رووی به‌نداوه‌كه‌ ٢٧٠ كم چوارگۆشه‌یه‌ قوڵی ئه‌م به‌نداوه‌ له‌نێوان ٤٦٩-٥١١ مه‌تر قووڵه‌ نزیكه‌ی ١١٧٠٠ كیلۆ مه‌تر چوار گۆشه‌ ئاوی تێدایه

 به‌پێ ی هه‌ند ێك سه‌رچاوه‌ نزیكه‌ی ٥٠ دێ ی داپۆشیوه‌و نزیكه‌ی ١٢٠٠ مالی تیا ژیاوه‌ پێش دروستكردنی زیاتر له‌ ٤٠ شوێنه‌واری گرنگی تێدایه‌.

رێبه‌ری كوردی

وێنه‌گر ته‌لار محه‌مه‌د

هۆنراوه‌یه‌ك له‌ هۆنراوه‌كانی وه‌فـــــــایی


ده‌مێك ســاقی ده‌مت بێنه‌ ده‌خیلی چاوه‌كانت بم
به‌ جامێك ده‌ستی من بگره‌ فیدای پیری موغانت بم
له‌ دوولا مه‌ست و حه‌یرانم، به‌ قووه‌ی جه‌زبه‌ نازانم:
نه‌ سه‌رگه‌ردی و سه‌رگه‌رده‌ن، نه‌ قوربانی له‌بانت بم
چ خۆشه‌ وه‌جدی سه‌ر و گوڵ ، به‌ دینی قومری و بولبول
ده‌مێك شه‌یدای قه‌د و باڵات، ده‌مێك شێتی ده‌هانت بم
له‌ نیشانه‌ی په‌ڕه‌ی جه‌رگم نه‌وه‌ستا تـــا نه‌گه‌ییه‌ دڵ
به‌ قوربانی خه‌ده‌نگی ده‌ست و بازووی چاوه‌كانت بم
شیفای دام غه‌مزه‌كه‌ی چــاوت كه‌وا خوێنی دڵی گرتم
به‌قوربانی موداوایی حه‌كیمی حاڵزانت بم
به‌بێ‌ ئیمدادی خاڵی گه‌رده‌نت، ده‌ردم شیفای نایه‌
مه‌گه‌ر بێم ده‌ست و دامانی گه‌لاوێژی به‌یانت بم
له‌ وه‌سڵی رووی تۆی كردم حیجابی پێشی زوڵفت
هه‌تاكه‌ی دڵ شكسته‌ی ده‌رد و ته‌عنه‌ی باغه‌بانت بم؟
موقیمی خاكی ده‌رگای تۆ حه‌ریمی جه‌ننه‌ته‌ جێگای
له‌ لوتفی تۆ چ كه‌م نابێ‌ منیش ریزه‌ی سه‌گانت بم
به‌ زوڵفی پڕ له‌ هاواری دڵان كه‌وتووم, ده‌سا روحمێ‌!
ئه‌مان سه‌ر قافڵه‌چی قوربانی زه‌نگی كاروانت بم!
له‌وی رۆژێ‌ كه‌رووت وا كرد و لێت پرسیم، هه‌تا ده‌مرم
به‌ بۆی جه‌ننه‌ت ده‌بێ‌ من هه‌ر له‌سه‌ر رازی نیهانت بم
برۆت تێكنا، ده‌مت وێكنا، له‌ ده‌ریای لوتفی تۆ دووره‌
له‌ قوربی قابه‌قه‌وسین و مه‌قامی لامه‌كانت بم
ئه‌من كورد و دڵ ئیفتاده‌، ئه‌تۆ شۆخ و عه‌ره‌بزاده‌
مه‌گه‌ر بمرم به‌ به‌ختی خۆم ده‌مێكی هه‌م زوبانت بم
به‌ یادی زوڵف و رووی تۆ وه‌ك وه‌فایی هه‌ر ده‌ناڵێنم
ده‌بێ‌ تــا رۆژی مه‌حشه‌ر تازیدار و ره‌وزه‌خوانت بم

یه‌كی ئایارو رۆزی كریكار


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی رۆژی 1/ئایار, رۆژی جیهانی كریكاران گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كریكارانی دنیا به‌ گشتی و كریكارانی كورد به‌ تایبه‌تی و خۆمان ده‌كه‌ین, به‌و هیوایه‌ی هه‌موو ساتیكیان خۆشی و كامه‌رانی و ته‌ندروست بیت و باری گوزه‌رانیان روو له‌ باشتر بوون بچیت. دووباره‌ پیرۆز بیت.
له‌گه‌ل ریزی تیمی مالپه‌ری ریبه‌ری كوردی

چایخانه‌ی شعب – گه‌ل


یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌بالغه‌كانی ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی نێوان ســــه‌را و ئه‌سحابه‌سپی سلێمانیه‌وه‌, جێگایه‌كه‌ كه‌ پیر و لاو و گه‌نج و نووسه‌ر و كاسبه‌كان له‌ دوای كاری ڕۆژانه‌یان ڕووی تێده‌كه‌ن و یاری تێداده‌كرێت . ئه‌م چیخانه‌یه‌ له‌ ساڵی ١٩٥٠ دروستكراوه‌ و له‌ ساڵی ٢٠٠٤ نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه‌, ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامیه‌ كاتێك ئه‌چیته‌ ناوی دیمه‌نی ئه‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ر دیوار و گۆشه‌كانی ئه‌م چایخانه‌یه‌یه‌ ته‌واو سه‌رنجت راده‌كێشن كه‌ وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان و نیگار و هۆنراه‌وه‌ و شه‌هیده‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكان تابلۆیه‌كی جوانیان له‌و جێگایه‌ نه‌خشاندووه‌

خاوه‌نی ئه‌م چیخانه‌یه‌ وه‌ستا شه‌ریفه‌ له‌دوای كۆچی دوایی كرد ئیستا له‌لایه‌ن كوره‌كه‌یه‌وه‌به‌ریوه‌ده‌بریت

وینه‌گر سۆز ئه‌حمه‌د

Blog at WordPress.com.

Up ↑

Create your own website, free on WordPress.com.Create your own website.
Start free