خوینه‌ری به‌ریز
به‌هۆی نویكردنه‌وه‌ی مالبهری ریبه‌ری كوردی بۆ ماهیهك بلاوكردنهوهكانی له‌به‌خش دوهستیت هیوادارین به‌م زوانه ده‌ست به‌كار بین له به‌خشكردنی نوئ له‌سه‌ر كوردستانی خۆشه‌ویستت
ریبه‌ری كوردی
تکایە دەست بکەن بە بەکارهێنانی
Information on Kurdistan (South of Kurdistan) – ریبه‌ری كوردی
خوینه‌ری به‌ریز
به‌هۆی نویكردنه‌وه‌ی مالبهری ریبه‌ری كوردی بۆ ماهیهك بلاوكردنهوهكانی له‌به‌خش دوهستیت هیوادارین به‌م زوانه ده‌ست به‌كار بین له به‌خشكردنی نوئ له‌سه‌ر كوردستانی خۆشه‌ویستت
ریبه‌ری كوردی
تکایە دەست بکەن بە بەکارهێنانی
| كات | بهروار | به‌یه‌ك گه‌یشتن |
| ٩,٤٥ | ١-٧-٢٠١٢ | ئيتالى 0-4 سپه‌ین |
| كات | بهروار | به‌یه‌ك گه‌یشتن |
| ٩,٤٥ | ٢٧-٦-٢٠١٢ | پورتوگال 2-4 سپه‌ین |
| ٩,٤٥ | ٢٨-٦-٢٠١٢ | ئه‌لمانیا 1-2 ئيتالى |
| كات | بهروار | به‌یه‌ك گه‌یشتن |
| ٩,٤٥ | ٢١-٦-٢٠١٢ | پورتوگال 1-0 چیك |
| ٩,٤٥ | ٢٢-٦-٢٠١٢ | ئه‌لمانیا 4-2 یۆنان |
| ٩,٤٥ | ٢٣-٦-٢٠١٢ | سپه‌ین 2-0 فه‌ره‌نسا |
| ٩,٤٥ | ٢٤-٦-٢٠١٢ | ئيتالى 4-2 ئینگلاند |
دوێنی له‌هه‌ولێر پایته‌ختی هه رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژوی خۆیدا، یانه‌ی كوردستان بۆ تۆپی پێ توانی نازناوی بێنجه‌مین پاله‌وانێتی جامی جیهانی فیفا به‌ده‌ست بێنیت.
دوای ئه‌وه‌ی لهدوایارییدا به‌ر هه‌لبژارده‌ی هه‌رێمی قوبرسی توركی كه‌وت و توانی به ٢ گۆل به‌رامبه‌ر به‌١ گۆل یاریه‌كه به‌رێته‌وه‌و نازناوی ٢٠١٢ بۆ كوردستان تۆمار كرد. پیرۆزبایی له‌تیمی تۆپی پێ ی كوردستان و گشت وه‌رزش دۆستان و هه‌موو كورد ده‌كه‌ین
رێبه‌ری كوردی
ئەمرۆ چوار شەممە (٦-٦-٢٠١٢) کاتژمێر (٥) ئێوارە هەموومان لە یاریگای سلێمانی ناسراو بە (مەلعەبەکە) دەبین بۆ بینینی یاری نێوان کوردستان و ئوکستانیا و بۆ هاندانی هەڵۆکانی هەڵبژاردەی کوردستان
ئەمرۆ هەڵبژاردەی کوردستان پێویستی بە هاندانی وەرزش دۆستانی شاری سلێمانی هەیە …
هەموومان لەوێ دەبیت و بە یەک دەنگ هاوار دەکەین “کوردستان
كورده ئه‌ی كوردی له خۆشی بێبه‌ش !
به‌س نیه كۆیله‌تی دێوه‌زمه‌ی ڕه‌ش ؟
باژوێ ئه‌سپی هه‌وه‌سی خۆی هه‌روا ؟
بتگـرێ ، بتكـوژێ وا بـێ پـه‌روا ؟
ئه‌و ( قزل قه‌لعه ) كه بۆته باستیل
هه‌ر ده‌بێ پرـِ بێ له یهخسـیر و دیل ؟
تاكوو كه‌ی نه‌شكێ كه‌له‌پچه‌و ده‌سبه‌ند ؟
زه‌جر و ئازار و ئه‌شـكه‌نجه تا چه‌ند ؟
خـوێنـی لاوانـی بــه بـیر و بــڕوا ؟
هـه‌ر ده‌بێ بـڕژێ به فیـڕۆ بــڕوا ؟
هـه‌ڵوه‌رێ گه‌وهـه‌ری فرمێسـكی هه‌تیو
ده‌ربه‌ده‌ر بـێ كـوڕی ئـازا و نه‌به‌زیو ؟
بێوه‌ژن تـه‌ڕ بـێ بــه گریـان چـاوی
كــچ نهبینێتــهوه شــۆڕه لاوی ؟
وه‌ختی وه‌ی هـاتووه خـۆت راپســێنی
تۆڵـه وه‌رگریه‌وه ، هــهق بســتێنی
راپــهڕه ، هاتـه‌وه دووبـاره هه‌لـت
سـه‌ر و ماڵـت بـكه قـوربانی گه‌لـت
كۆ به‌وه، ڕێك كه‌وه، لێك به‌سته پشت
ڕاكـه مه‌یدانی خه‌بات گورج و گشت
هاته‌وه كـاتی خه‌باتی شـێلگیر
هـه‌ڵبڕه بهنـدهك و كـۆت و زنجیر
كوڕ به، ئازا به، نه‌به‌ز به، ڕۆڵـه !
گـژهبای ڕق بـه ، شــهپۆلی تۆڵــه
تـووڕه بـه، سـوور به‌وه لێی وه‌ك پۆلوو
ئاگری ده وه‌كوو پـووش و پووشــوو
ئه‌و له خوێن مـژینی تـۆ تێر نـابێً
تۆ ده‌بـێ بـۆ به‌زه‌ییت پـێی دابـێ
لـه هه‌مــوو لایهكــهوه پێــی داده
ڕاوی نـێ ، زوو لـه ووڵاتـی راده
ده‌س و خه‌نجه‌ر كوت و پڕ راكه سه‌ری
وه ده‌ری نـێ ، وه ده‌ری نـێ وه ده‌ری
هـهڵـمهتی بۆ به‌ره وه‌ك شـێری دڕ
له شــكری لـێ بكه دابـڕ ـ دابـڕ
كۆستهكی خه‌نجه‌ری تۆ بتـرازێ
ئه‌و به سـه‌ر نێزه كولـهی نانـازێ
ویزه گولله‌ی چهكـی تۆی بێته گوێ
نا پـهڕێنێ له سـنووریشـت سـوێ
بیتـهزێنـه بـه پـهلاماری تونـد
بیبه‌زێنه له چیا و شـار و گوند
به‌نده‌ن و ده‌شت و چڕی لێ بته‌نه
نـه وه‌كوو ده‌رچێ پـڕی لـێ بته‌نه
مــهپڕینـگێـوه لـه ئاگر و ئاسـن
تێده‌گه‌ن چۆن بـه گـهلت ناناســن ؟
تـاكوو شـۆڕش نهكـرێ توند و تیژ
تاكوو سـهنگهر نـهگرێ لاو و كیـژ
نـادرێ مافـی گـه‌لـی كـوردی دلێر
هـه‌ر ده‌بێ وا له قه‌فه‌زدا بێ شـێر
ئـه‌و ڕق و قـین و بـه گـژدا چـوونه
تاقــه ڕێگـایـهكی ڕزگار بـوونـه