نادال گه‌یشته قۆناغى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتى تێنسى رۆما
یاریزانى ئیسپانى (رافاییل نادال)ى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قۆناغى دووه‌مى تێنسى پاڵه‌وانێتى رۆما له ئاستى پیاوان سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد و گه‌یشته قۆناغى سێیه‌م.
له قۆناغى دووه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه نادال به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك كۆمه‌ڵه و به ئه‌نجامى (6-7 ، 6-4 ، 6-سفر) سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یاریزانى ئیتالى (پاولۆ لۆرینزى) تۆماركرد و گه‌یشته قۆناغى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كى تردا نۆڤاك جۆكۆڤیچى سربى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یاریزانى لۆكاس كۆبۆتى پۆله‌ندى به ئه‌نجامى (6-سفر ، 6-2) سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه.
له یارییه‌كى تردا یاریزانى ئیسپانى نیكۆلاس ماگرۆ خاوه‌ن پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یاریزانى ئه‌مریكى سام كیرى به ئه‌نجامى (6-3 ، 7-6).
Leave a Reply