This Airport is in the west of Erbil city open at
EIA Office Information
Name | Phone No. | |
Airport General Director | 062810031 , 00964 750 4130044 | gd.office@erbilairport.net |
كوردستان
” فڕگهیهك بهگهشهیهكی بێ سنوور بۆ عێڕاقی نوێ ”
له‌گه‌ل مێژوویه‌كی پڕ له سه‌رفرازیى و نه‌ریت و سامانه زۆر‌و زه‌به‌نده‌كانى , كوردستان له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا پێشكه‌وتنى گه‌وره به خۆیه‌وه ده‌بینێ و هه‌ولێریش ئێستا خاڵى وه‌رچه‌رخانه بۆ دواڕۆژى كوردستان.
هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى سه‌ر به خۆیه له عێراقى فیدراڵ .
ده‌كه‌وێتـه به‌شى باكورى رِۆژهه ڵاتى عێڕاق، ژماره‌ى دانیشتوانى چوارملیۆن كه‌سه له هه‌ر سێ پارِێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك . سنووره‌كانى له رِۆژ ئاوادا له‌گه‌ڵ سوریایه و له ڕۆِژهه ڵات ئێران و له باكوریش له‌گه‌ڵ توركیایه كه شوێنى به یه‌ك گه‌یشتنى زه‌ویه به پیته‌كان و زنجیره چیاكانى زاگرۆس و ڕووباره‌كانى دیجله‌و زێى گه‌وره‌و زێى بچووكى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت .
كوردستان ڕووبهركهى ٥٠,٠٠٠ په‌نجا هه‌زار كیلۆمه‌ترى دووجا یه : چوار ئه‌وه‌نده‌ى رِووبهرى وو‌ڵاتى لوبنانه و له‌ووڵاتى هۆڵه‌نداش گه‌وره‌تره .
زمانه‌كانى : زمانی كوردى زمانى سه‌ره‌كیه ,توركمانى ,عهربى,ئه‌رمه‌نى ,له‌هه‌ندێ ناوچه‌شدا ئاشوریى.
هه‌ولێر (ناوى كوردییه‌كه یه) ئه‌ربیل پایته‌ختى كوردستانه‌ى و به دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته باكورى به‌غداى پایته‌ختى عێڕاق .
هه‌ولێر یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شاره‌كانى كوردستان ، دواتریش سلێمانى و دهۆك.
له‌وه‌ته‌ى دیاریكرانى وه‌كو ناوچه‌ى دژهفرِین له‌ساڵى ١٩٩١وه، هه‌رێمى كوردستان به گه‌شه‌یه‌كى خێرادا تێپهرِیوه.له‌وه‌ته‌ى پرِۆسهى ئازادى عێرِاقیشهوه له ساڵى ،٢٠٠٣ زیاتر له ٦٥% ئه‌و گوندانه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه كه به ده‌ستى ڕ‌ژێمى سه‌ددام حوسێنه‌وه وێران كرابوون .
ئه‌و سه‌قامگیریى و خۆشگوزه‌رانییه‌ى كه به هۆى سیاسه‌تى به تواناى ئابوریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتۆته كایه‌وه نموونه‌ى ڕۆلێكى به‌رچاوى دروست كردووه له عێڕاقى نوێ‌دا .
ئابووریى :
یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان له مانگى ته‌موزی سالی ٢٠٠٦دا په‌سه‌ند كرا.
١٤٥ پرِۆژهى رِێپێدراو په‌سه‌ند كراوه (مانگى یه‌كى ٢٠٠٩) .
Leave a Reply