دوێنی له‌هه‌ولێر پایته‌ختی هه رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژوی خۆیدا، یانه‌ی كوردستان بۆ تۆپی پێ توانی نازناوی بێنجه‌مین پاله‌وانێتی جامی جیهانی فیفا به‌ده‌ست بێنیت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌دوایارییدا به‌ر هه‌لبژارده‌ی هه‌رێمی قوبرسی توركی كه‌وت و توانی به ٢ گۆل به‌رامبه‌ر به‌١ گۆل یاریه‌كه به‌رێته‌وه‌و نازناوی ٢٠١٢ بۆ كوردستان تۆمار كرد. پیرۆزبایی له‌تیمی تۆپی پێ ی كوردستان و گشت وه‌رزش دۆستان و هه‌موو كورد ده‌كه‌ین
رێبه‌ری كوردی
كوردستان له‌گه‌ل ئوكستانیا
وەرزش دۆستانی شاری سلێمانی خۆشەویست
ئەمرۆ چوار شەممە (٦-٦-٢٠١٢) کاتژمێر (٥) ئێوارە هەموومان لە یاریگای سلێمانی ناسراو بە (مەلعەبەکە) دەبین بۆ بینینی یاری نێوان کوردستان و ئوکستانیا و بۆ هاندانی هەڵۆکانی هەڵبژاردەی کوردستان
ئەمرۆ هەڵبژاردەی کوردستان پێویستی بە هاندانی وەرزش دۆستانی شاری سلێمانی هەیە …
هەموومان لەوێ دەبیت و بە یەک دەنگ هاوار دەکەین “کوردستان
باش ته‌واو بوونی یاریه‌كه كوردستان به گۆلیك یاریه‌كه‌ی برده‌وه
كوردستان 1-0 ئوكستانیا
شه‌پۆلی تۆڵه
شه‌پۆلی تۆڵه
كورده ئه‌ی كوردی له خۆشی بێبه‌ش !
به‌س نیه كۆیله‌تی دێوه‌زمه‌ی ڕه‌ش ؟
باژوێ ئه‌سپی هه‌وه‌سی خۆی هه‌روا ؟
بتگـرێ ، بتكـوژێ وا بـێ پـه‌روا ؟
ئه‌و ( قزل قه‌لعه ) كه بۆته باستیل
هه‌ر ده‌بێ پرـِ بێ له یه‌خسـیر و دیل ؟
تاكوو كه‌ی نه‌شكێ كه‌له‌پچه‌و ده‌سبه‌ند ؟
زه‌جر و ئازار و ئه‌شـكه‌نجه تا چه‌ند ؟
خـوێنـی لاوانـی بــه بـیر و بــڕوا ؟
هـه‌ر ده‌بێ بـڕژێ به فیـڕۆ بــڕوا ؟
هـه‌ڵوه‌رێ گه‌وهـه‌ری فرمێسـكی هه‌تیو
ده‌ربه‌ده‌ر بـێ كـوڕی ئـازا و نه‌به‌زیو ؟
بێوه‌ژن تـه‌ڕ بـێ بــه گریـان چـاوی
كــچ نه‌بینێتــه‌وه شــۆڕه لاوی ؟
وه‌ختی وه‌ی هـاتووه خـۆت راپســێنی
تۆڵـه وه‌رگریه‌وه ، هــه‌ق بســتێنی
راپــه‌ڕه ، هاتـه‌وه دووبـاره هه‌لـت
سـه‌ر و ماڵـت بـكه قـوربانی گه‌لـت
كۆ به‌وه، ڕێك كه‌وه، لێك به‌سته پشت
ڕاكـه مه‌یدانی خه‌بات گورج و گشت
هاته‌وه كـاتی خه‌باتی شـێلگیر
هـه‌ڵبڕه به‌نـده‌ك و كـۆت و زنجیر
كوڕ به، ئازا به، نه‌به‌ز به، ڕۆڵـه !
گـژه‌بای ڕق بـه ، شــه‌پۆلی تۆڵــه
تـووڕه بـه، سـوور به‌وه لێی وه‌ك پۆلوو
ئاگری ده وه‌كوو پـووش و پووشــوو
ئه‌و له خوێن مـژینی تـۆ تێر نـابێ‌ً
تۆ ده‌بـێ بـۆ به‌زه‌ییت پـێی دابـێ
لـه هه‌مــوو لایه‌كــه‌وه پێــی داده
ڕاوی نـێ ، زوو لـه ووڵاتـی راده
ده‌س و خه‌نجه‌ر كوت و پڕ راكه سه‌ری
وه ده‌ری نـێ ، وه ده‌ری نـێ وه ده‌ری
هـه‌ڵـمه‌تی بۆ به‌ره وه‌ك شـێری دڕ
له شــكری لـێ بكه دابـڕ ـ دابـڕ
كۆسته‌كی خه‌نجه‌ری تۆ بتـرازێ
ئه‌و به سـه‌ر نێزه كولـه‌ی نانـازێ
ویزه گولله‌ی چه‌كـی تۆی بێته گوێ
نا پـه‌ڕێنێ له سـنووریشـت سـوێ
بیتـه‌زێنـه بـه پـه‌لاماری تونـد
بیبه‌زێنه له چیا و شـار و گوند
به‌نده‌ن و ده‌شت و چڕی لێ بته‌نه
نـه وه‌كوو ده‌رچێ پـڕی لـێ بته‌نه
مــه‌پڕینـگێـوه لـه ئاگر و ئاسـن
تێده‌گه‌ن چۆن بـه گـه‌لت ناناســن ؟
تـاكوو شـۆڕش نه‌كـرێ توند و تیژ
تاكوو سـه‌نگه‌ر نـه‌گرێ لاو و كیـژ
نـادرێ مافـی گـه‌لـی كـوردی دلێر
هـه‌ر ده‌بێ وا له قه‌فه‌زدا بێ شـێر
ئـه‌و ڕق و قـین و بـه گـژدا چـوونه
تاقــه ڕێگـایـه‌كی ڕزگار بـوونـه
UEFA Champions League Final
THE ODDS MAY BE AGAINST YOU BUT NEVER GIVE UP YOUR DREAM
به‌نداوی دوكان
به‌نداوی دوكان
سه‌ربه شاری سلێمانی یه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، دووری ئه‌م به‌نداوه له‌شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموده‌وه تا ناو به‌نده‌ری دوكان ٧٥ كم دووره. به نداوی دوكان له ساله‌كانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ ته‌واو بووه‌و به گه‌وره ترین به‌نداوی باشوری رۆژئاوای كوردستان داده‌نریت. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌نداوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوه‌و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایه، ئه‌م به‌نداوه شوێنه‌واری زۆر به‌نرخی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وال به‌راستی بۆ هه‌موو خوێنه‌رێكی ئازیزی ئه‌م كوردستانه پێش كه‌ش بكه‌ین هیوادارین به‌م زوانه زیاتر وورده‌كاری له‌سه‌ر بلاوبكه‌ینه‌وه، به‌رزی ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه ٥١٥ مه‌تره پێوانه‌ی رووی به‌نداوه‌كه ٢٧٠ كم چوارگۆشه‌یه قوڵی ئه‌م به‌نداوه له‌نێوان ٤٦٩-٥١١ مه‌تر قووڵه نزیكه‌ی ١١٧٠٠ كیلۆ مه‌تر چوار گۆشه ئاوی تێدایه
به‌پێ ی هه‌ند ێك سه‌رچاوه نزیكه‌ی ٥٠ دێ ی داپۆشیوه‌و نزیكه‌ی ١٢٠٠ مالی تیا ژیاوه پێش دروستكردنی زیاتر له ٤٠ شوێنه‌واری گرنگی تێدایه.
رێبه‌ری كوردی
وێنه‌گر ته‌لار محه‌مه‌د
Europa League Final 2012
Atletico Madrid 3-0 Athletic Bilbao
هۆنراوه‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی وه‌فـــــــایی
ده‌مێك ســاقی ده‌مت بێنه ده‌خیلی چاوه‌كانت بم
به جامێك ده‌ستی من بگره فیدای پیری موغانت بم
له دوولا مه‌ست و حه‌یرانم، به قووه‌ی جه‌زبه نازانم:
نه سه‌رگه‌ردی و سه‌رگه‌رده‌ن، نه قوربانی له‌بانت بم
چ خۆشه وه‌جدی سه‌ر و گوڵ ، به دینی قومری و بولبول
ده‌مێك شه‌یدای قه‌د و باڵات، ده‌مێك شێتی ده‌هانت بم
له نیشانه‌ی په‌ڕه‌ی جه‌رگم نه‌وه‌ستا تـــا نه‌گه‌ییه دڵ
به قوربانی خه‌ده‌نگی ده‌ست و بازووی چاوه‌كانت بم
شیفای دام غه‌مزه‌كه‌ی چــاوت كه‌وا خوێنی دڵی گرتم
به‌قوربانی موداوایی حه‌كیمی حاڵزانت بم
به‌بێ ئیمدادی خاڵی گه‌رده‌نت، ده‌ردم شیفای نایه
مه‌گه‌ر بێم ده‌ست و دامانی گه‌لاوێژی به‌یانت بم
له وه‌سڵی رووی تۆی كردم حیجابی پێشی زوڵفت
هه‌تاكه‌ی دڵ شكسته‌ی ده‌رد و ته‌عنه‌ی باغه‌بانت بم؟
موقیمی خاكی ده‌رگای تۆ حه‌ریمی جه‌ننه‌ته جێگای
له لوتفی تۆ چ كه‌م نابێ منیش ریزه‌ی سه‌گانت بم
به زوڵفی پڕ له هاواری دڵان كه‌وتووم, ده‌سا روحمێ!
ئه‌مان سه‌ر قافڵه‌چی قوربانی زه‌نگی كاروانت بم!
له‌وی رۆژێ كه‌رووت وا كرد و لێت پرسیم، هه‌تا ده‌مرم
به بۆی جه‌ننه‌ت ده‌بێ من هه‌ر له‌سه‌ر رازی نیهانت بم
برۆت تێكنا، ده‌مت وێكنا، له ده‌ریای لوتفی تۆ دووره
له قوربی قابه‌قه‌وسین و مه‌قامی لامه‌كانت بم
ئه‌من كورد و دڵ ئیفتاده، ئه‌تۆ شۆخ و عه‌ره‌بزاده
مه‌گه‌ر بمرم به به‌ختی خۆم ده‌مێكی هه‌م زوبانت بم
به یادی زوڵف و رووی تۆ وه‌ك وه‌فایی هه‌ر ده‌ناڵێنم
ده‌بێ تــا رۆژی مه‌حشه‌ر تازیدار و ره‌وزه‌خوانت بم