شارى وان
سالی ٢٠١١ مان به‌رێ كرد له‌گه‌ل نه‌هامه‌تیه‌كی تر بۆ گه‌لی كورد، سه‌رمای زستان زۆر سه‌خته و گه‌لی كوردمان له شاری وان چاوه‌رێ ی فشاری گه‌وره ئه‌و سه‌رمایه ده‌كات هاوكاریتان جێ ی رێزووه‌فایه
هێمن موكریانی
كورته‌یه‌ك له‌ژیانی هێمن موكریانی
به‌شی یه‌كه‌م
سه‌رگوزشته‌ی ژیانی هێمن وه‌ك خۆی بۆینووسیووینه‌ته‌وه له دیوانه‌كه‌یدا
هێمن: شاعیری هیچ قازانجی بۆ من نه‌بووبێت ئه‌و قازانجه‌ی هه‌بووه كه ئه‌و ناوه دوور و درێژه‌ی (سید موحه‌مه‌د ئه‌مینی شێخه‌لئیسلامی موكری) له كۆڵ كردوومه‌ته‌وه.
باوكم ناوی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لئیسلامی موكری بوو. له تۆڕی مولا جــامی چۆری بوو كه سێسه‌د ساڵ له‌وه پێش هاتۆته سابڵاخ و بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و مه‌ڵبه‌نده پێكهێناوه. دایكم ناوی زه‌ینه‌به و كچی شێخی بورهان بوو كه ئێستا بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موكریانن.
به‌هــاری ساڵی ١٣٠٠ی هه‌تاوی (١٩٢١ز) به شه‌وی جه‌ژنی به‌راتێ له گوندی لاچین نزیكی سابڵاخله دایك بووم. مژۆكم له مه‌مكی دایكم نه‌كردووه و فرچكم به شیری دایه‌ن گرتووه.
دایكم زۆر جار به چاویدا ده‌دامه‌وه و ده‌یگوت:” تۆ پێ‌و قه‌ده‌م ره‌ش بوویت، هه‌رتۆم وه‌زگ كه‌وت له‌شی ساغم به خۆمه‌وه نه‌دی، نه‌خۆشیم پێوه نووسا، كوێره‌وه‌ری و په‌ژاره ڕووی تێ‌كردم. له‌سه‌ر مانگ و ڕۆژی خۆم بووم كه ناچار بووین بڕه‌وین و بچینه لادێ. كه به‌ربوویه‌وه، نه من تڵپاتی ته‌ڕم له مه‌مكیدا بوو ، نه باوكت سیپاڵێكی له ماڵێكدا بوو. له‌شكری شكاك ئێمه‌شی وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی سابڵاخ ساف له ساف تاڵان كرد و گه‌سكی له‌و ناو ماڵه‌دا كه سێسه‌د ســـاڵ بوو وه سه‌ر یه‌ك نرابوو و به میرات بۆ باوكت به‌جێ مابوو.”
منیش جار ـ جار به پێكه‌نینه‌وه به دایكم ده‌گوت: دایه‌گیان سووچی من چیه؟
دایه‌نه‌كه‌م ناوی یاسه‌مه‌ن بوو خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان بوو. له‌له‌كه‌م كه ناوی عیززه‌ت بوو خه‌ڵكی توركیا بوو . ئه‌م دووانه له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری خۆیان په‌ڕیوه‌ی كوردستان ببوون و له گونده‌كه‌ی ئێمه گیرسابوونه‌وه و له‌سه‌روبه‌ندی له دایك بوونی مندا منداڵێكیان بوو. منداڵه‌كه‌ی ئه‌وان له من به‌خته‌وه‌ر تر بوو, نــه‌ژیا بوو و تووشی كوێره‌وه‌ری دنیا نه‌هاتبوو، عه‌مری درێژی بۆ من به‌جێ هێشتبوو و پارووی دایك و بابیشی له ڕۆنی هاویشتبوو. ئه‌و ژن و پیاوه هه‌ژار و ئاواره به دڵ و به گیان منیان به‌خێو ده‌كرد و زۆریان خۆشده‌ویستم، منیش زۆر هۆگری ئه‌وان ببووم وه‌ك دایك و بابی خۆم خۆشم ده‌ویستن. له‌بیرمه زمانی ئه‌وانم وه‌ك بلبل ده‌زانی ، جــــا نازانم توركیم ده‌زانی یان ئازه‌ری ؟ ڕه‌نگبێ ئـــازه‌ری ئازه‌ری بووبێ ، چونكه منداڵ زمانی دایكی باشتر فێر ده‌بێ. مردنی عیززه‌ت و تۆرانی یاسه‌مه‌نم باش وه بیـــر دێ , ئه‌م ڕووداوه یه‌كه‌م زه‌بری توند بوو كه وه هه‌ستی ناسكی منداڵانه‌ی من كه‌وت , و یه‌كێكه له بیره‌وه‌ریه هه‌ره تاڵه‌كانی ژیانم . له ڕاستیدا من دوو جار هه‌تیو بووم و دوو جارم دایك و باب مردوون, جارێك به ساوایی و جارێك به پیری .
بــابم هه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند بوو و هه‌م به دڵ و ده‌ست بڵاو بوو و چاكیشی به‌خێو ده‌كردین. پێنج خوشك و دووبرا بووین, كاكم و خوشكێكم له من گه‌وره‌تر بوون, به منداڵی زۆر تیر و ته‌سه‌ل و كۆك و پۆشته بووم. به‌ڵام كۆیله و دیــل بووم, كۆیله‌ی نا قه‌فه‌زی زێــــڕ، كۆیله‌ی ڕێ و شوێنی كۆن. بنه‌ماڵه‌كه‌مان ڕێی نه‌ده‌دا من له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانم گاڵته و گه‌پ بكه‌م، چونكه من كوڕه ده‌وڵه‌مه‌ند بووم و ئه‌وان كوڕه هه‌ژار،من كوڕی شێخه‌لئیسلامی به‌ناو بانگ بووم و ئه‌وان كوڕی لادێییه‌كی بێ ناو و نیشان، من به‌ر و پشت ئه‌تڵه‌س بووم ئه‌وان كه‌ڕه كرمانج،من كۆك و پۆشته بووم و ئه‌وانڕووت و ره‌جاڵ.
ئـــاخ !…. گه‌وره‌كانم تێنه‌ده‌گه‌یشتن من چه‌ند په‌رێشان و كه‌له‌لام، ئه‌وان نه‌یانده‌زانی به‌و كرده‌وه‌ی خۆیان چۆن هه‌ستی من بریندار ده‌كه‌ن، برینێك كه ده‌بێته گریمانه‌ی ڕۆحی و تــــا مردن ساڕ‌ێژ نابێت.
هێمنی شاعیر قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له سابڵاخ خوێندووه تــا پۆلی چواره‌م له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت بووه
هۆنراوه‌ی گۆران
ئـــه‌ڕۆی ئـــۆغر
كڵاولار گورجی كه‌و ره‌فتار ! نه‌زه‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئـــۆغر؟
له تــیری ئاهی ناكامیم حه‌زه‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئـــۆغر؟
به دووتــــا ئه‌شكی حه‌سره‌ت خوێن ئه‌بارێنی به‌سه‌ر ده‌شتا,
تـــه‌ماشــای لاله‌زاری ڕاگـوزه‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئــۆغر؟
له‌لای خه‌ڵقی گــه‌دایه گــه‌ردی ژێر پێی موڵكی دڵداری
به سایه‌ت وه‌ك هوما تــاجم له‌سه‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغــر؟
بــه له‌رزه و زه‌لزه‌له‌ی ئه‌و پڵپڵانه‌ی ده‌وری پووشینت,
بینای هه‌سـتم هه‌مـوو زێڕ و زه‌به‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئـۆغر؟
ئه‌وا واعیز ئه‌ڵێ لاده له قیبله‌ی عه‌شق و جوانــی ڕوو,
سه‌ماعی وه‌عزی سه‌رتاپا زه‌ره‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئـــۆغر؟
فریشته‌ی یــا په‌ری یــا حۆری ئه‌ی شۆخی مه‌له‌ك شێوه؟
به عیشوه و خوو له هاوجینسی به‌شه‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئـــۆغر؟
به‌تای دوڕڕی غه‌زه‌ل ئه‌چنم له حه‌سره‌ت ڕشته‌یی تێشووت,
مه‌تای عومــری درێژكردووم له‌به‌رناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغــر؟
ئه‌ڕۆی ئۆغر؟ ئه‌ڕۆی ئۆغر؟ نه‌زه‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئـــۆغر؟
حــه‌یام, عه‌قڵم, دڵ و دینم هه‌ده‌ر ناكه‌ی ئه‌ڕۆی ئـــۆغر؟
گۆران
هۆنراوه نووس [ شاعیر ] گۆران
ناوی ته‌واوی (عه‌بدوڵلای كوڕی سلێمان به‌گی عه‌بدوڵڵا به‌گه) له ساڵی ١٩٠٤ له هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه و بنه‌ماڵه‌ی باپیرانی له به‌گرزاده‌كانی میران به‌گ بوون له ناوچه‌ی مه‌ریوان و عینایه‌توڵڵا به‌گی كوڕی ئه‌مانوڵڵا به‌گیان به خۆی و خێزانیه‌وه دێنه سلێمانی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ تـــا ماوه‌یه‌ك نیشته‌جێ ده‌بن, زۆری پێ ناچێت كۆچی دوایی ئه‌كات و عه‌بدوڵڵا به‌گی كوڕی كه ده‌كاته باپیری گۆران له‌گه‌ڵ هه‌موو خێزانه‌كه‌ی كه پێكهاتوون له برایه‌كی بچووكی و دایكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ڕوو ئه‌كه‌نه هه‌ڵه‌بجه, چونكه خۆیان به جــاف زانیوه و له‌وێ جێگیر ده‌بن. له‌و سه‌فه‌ردا دایكی عه‌بدوڵڵا به‌گ و براكه‌ی به نه‌خۆشی سێبه‌ڕۆ ده‌مرن, و ئه‌مێننه‌وه عه‌بدوڵڵا و مناڵه‌كانی كه ئه‌مانه بوون : موسته‌فا به‌گ ـ نووری به‌گ ـ نه‌فێ خان ـ سلێمان به‌گ ـ حه‌بیبه‌خان , كه نه‌فێ خان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مه‌جید به‌گی
عوسمان پاشادا ده‌كات, و حه‌بیبه خان‌یش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له شێخانی خانه‌گای لاوی پــاوه ده‌كات.موسته‌فا به‌گ و نووری به‌گیش هیچ نه‌وه‌یه‌كیان له‌دوا به جێ نامێنێت, به‌ڵام سلێمان به‌گ ئه‌م نه‌وانه‌ی له دوا به‌جێ ده‌مێنێت : عه‌لی ـ شه‌مسه ـ محه‌مه‌د ـ عه‌بدوڵڵا, كه عه‌لی و شه‌مسه هه‌ر به لاوی مردوون. محه‌مه‌دیش به (حه‌مه به‌گه ڕووشه) به‌ناو بانگ بووه و پاش مردنی باوكی به دووساڵ ئه‌میش ئه‌كوژرێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر عبدالله به‌گیان له دوا به‌جێ ده‌مێنێت كه به ناوی گۆران له دوارۆژدا ناسرا.
-
گۆران لای باوكی قورئان و سه‌ره‌تایی خوێندووه. پاشانیش له مزگه‌وتی پاشا له هه‌ڵه‌بجه بووه به فه‌قێ و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كیش به فه‌قێ عبدالله ناسراوه .
له دوا ساڵه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و سه‌ره‌تای هاتنی ئینگلیزدا, بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه چول ئه‌بێت و خه‌ڵك ڕوو ئه‌كه‌نه لادێكانی ده‌وروپشت. ماڵی باوكی گۆرانیش له به‌هاری ١٩١٩ وه تـــا پاییزی ئه‌و ساڵه ڕوو ئه‌كه‌نه چه‌می بیاره و له‌وێ له باخێكدا هه‌وار ئه‌خه‌ن و بۆ پاییز ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
-
گۆران بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی ١٩٢٥دا به مامۆستایی له قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراوه و تــــا ساڵی ١٩٣٧ له قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه. پاشان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌شغال ـ به‌شی كاروباری ڕێگاو بان ,بێجگه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆشنبیرێكی تری كورددا ئه‌چێت بۆ یــافا و له ئیسگه‌ی رادیۆی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك به مه‌به‌ستی به‌شداری له خه‌باتدا له دژی فاشیزم به‌شی كوردستان ئه‌كه‌نه‌وه. هه‌ر له ئه‌شغالدا ئه‌مێنێته‌وه.
-
له تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٥٢دا له به‌ندیخانه‌ی یه‌كه‌می دێته ده‌ره‌وه و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و ئبێت به به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی ((ژیــــن)) . تـــــا ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٥٤ له‌سه‌ر ئه‌م كاره ئه‌مێنێته‌وه, لــه ١٧-١-١٩٥٤دا بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئاشتیخوازانی سلێمانی ئه‌گیرێ و حوكمی ساڵێك به‌ندكردن و ساڵێك ستنه ژێر چاودێری به‌سه‌ردا ده‌درێت. ماوه‌ی ئه‌و به‌ند كردنه‌ی به به‌ندیخانه‌كانی (سلێمانی ـ كه‌ركووك ـ كووت ـ به‌عقوبه ـ نوگره سه‌لمان) به‌سه‌ر ده‌با ت وماوه‌ی چاودێریه‌كه‌شی له به‌دره به‌سه‌ر ده‌بات. له ١٢-٩-١٩٥٦ حوكمه‌كانی ته‌واو ئه‌بێت و به‌ر ئه‌بێت ه ئه‌چێته به‌غداد چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ له یه‌كێك له پرۆژه حكومیه‌كان ئه‌بێت به چاوه‌ش عه‌مه‌له.زۆر نابات له هێرشی میرییدا بۆ سه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ران و ده‌ستدرێژیه سێ قۆڵیه‌كه‌ی میسره‌وه ده‌گیرێته‌وه و له ١٧-١١-١٩٥٦دا دادگای عورفی له كه‌ركووك حوكمی سێ ساڵ زیندانی یـــا هه‌زار دیناری نه‌خت كه تــا سێ ساڵ هیچ كرده‌وه و گوفتارێك نه‌دات كه میریی دڵگران بێت پێی, بارمته‌ی به‌سه‌ردا ده‌دات, گۆران نه‌هه‌زار دیناره‌كه‌ی ئه‌بێ و نه‌ئه‌یه‌وێت په‌یمانی وا به میریی بدات.بۆیه ئه‌خرێته به‌ندیخانه‌وه و تـــــا ١-٥-١٩٥٨ پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ١٤/ ته‌ممووز تیــا ئه‌هێڵرێته‌وه. پاش به‌ربوونی له به‌ندیخانه‌كانی كه‌ركووك و به‌عقوبه ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی و پاش ئه‌وه به ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی میللی سه‌ر له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و چینی میللی و كۆریای دیموكرات ئه‌دات.
-
له سه‌رتای ساڵی ١٩٥٩دا سه‌رپه‌رشتی گۆڤاری شه‌فه‌ق ده‌گرێته ئه‌ستۆ و به ناوی (به‌یان) ده‌ری ده‌كات و له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری سلێمانی دا ئه‌مه‌زرێ و تــــا ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٠ كاری تێدا ده‌كات و پاشان به بیانووی ئه‌وه‌ی به بێ پرس كاری به‌جێ هێشتووه و چووه بۆ شه‌قڵاوه بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی دووه‌می مامۆستایانی كورددا , له كار لای ده‌به‌ن. له ناوه‌ڕاستی ساڵ ١٩٦٠ ده‌چێته به‌غداد و ئه‌بێت بۆ موحاچر له به‌شی كوردی كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا و به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی (ئــــازادی) .
له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٦٢ ئازاری ناوسك زۆری بۆ ئه‌هێنێ و بێ ئارامی ئه‌كات كه دواتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه گـــه‌ده‌ی تووشی نه‌خۆشی ((شـــێر په‌نجه)) بووه و نه‌شته‌رگریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ده‌كرێت له به‌غدا, به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م نه‌شته‌ركه‌ریه زۆر دره‌نگ بوو بێ سوود بوو, دواتر له مانگی میســاندا بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌چێته مۆسكۆ و له‌وێ سێ مانگ له نه‌خۆشخانه‌ی (كرێملین) و سه‌نه‌تۆری (به‌رڤیخه) به‌سه‌ر ئه‌بات و پاشان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌ر له نوێ نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ڵئه‌داته‌وه و ته‌نگی پێ هه‌ڵئه‌چنێ , له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی له‌وێ له جێگه‌دا ئه‌مێنێته‌وه . له كاتژمێر نۆ و نیوی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی ١٨-١-١٩٦٢ ماڵئاوای له ژیان ئه‌كات






















































