هــه‌ڵـه‌بجــــه‌


ئه‌و زامه‌ی هه‌رگیز ساڕێژ نابێت
ئه‌وتاوانه‌ی لێ خۆشبوونی نی یه‌
رۆژ ١٦ ی ئاداره‌ و ساڵی (١٩٨٨) ه‌ و له‌ باخچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌وزه‌ گیا هه‌ستاوه‌ و گوڵاڵه‌ سوره‌ی به‌هار و نێرگز مژده‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هاری ڕه‌نگاوڕه‌نگیان پێیه‌ دایك سه‌ر له‌به‌یانی مناڵ و كاسبكاری به‌ڕێكرد تـــا هه‌ریه‌ك به‌ره‌و كاری خۆی بڕوات مناڵ به‌ره‌و ده‌رگاكانی قوتابخانه‌ و خوێندن بڕوات و كاسبكاریش به‌ره‌و جێی كاری خۆی بڕوات بۆ په‌یدا كردنی بژێوی ژیان و كابانی ماڵیش ده‌ستی كرد به‌ ماڵ پاككردنه‌وه‌ و یه‌كێك به‌ نان كردن تــــــا كات نزیك بووه‌وه‌ له‌ ئاماده‌كردنی نانی نیوه‌ڕۆ…….. كات تێپه‌ڕی به‌ڵام ئــــاه
ئه‌و ته‌یارانه‌ له‌ كوێوه‌ هاتن ؟ بۆچی هاتن؟ ئه‌و ته‌پ و تۆزه‌ چی بوو له‌پڕ باری ئه‌و بۆردومانه‌ بۆ چی بوو؟؟ له‌سه‌رچی بوو؟؟
هێنده‌ی نه‌برد له‌ كاتی به‌یانی و هێشتا نیوه‌ڕۆ نه‌هاتبوو كه‌ بۆردومان و ناڵه‌ی تۆپ و ته‌یاره‌ ئارمیان له‌م شارۆچكه‌ جوانه‌ بڕی , ماڵ و قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و بازار خاپوور كرا, منداڵ و پیر و لاو و نه‌خۆش و ته‌ندروست هه‌موو شڵه‌ژان دایك به‌ دوای جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی رابكات یان فریای مناڵی بێشكه‌ی بكه‌وێت یان پیری سه‌ر جێگه‌كه‌ی تاو بدات و هه‌ڵبگرێ‌؟، جوتیار یه‌كه‌مجار بۆ كوێ‌ ڕابكات مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌ی یان ماڵ و خێزانه‌كه‌ی؟ فریای بریندار بكه‌وین یان ساغه‌كان رزگار بكه‌ین؟ له‌ كام لاوه‌ ده‌ست پێ بكه‌م؟؟ بۆ هه‌ر لا ئه‌چم و ڕوو له‌ هه‌ر كوێ‌ ئه‌كه‌م تۆفانی مه‌رگه‌ و ڕووی لێره‌ كردووه‌……………….
نه‌ ڕۆڵه‌ فریای دایك و باوك نه‌ باب و دایك فریای ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌وت هه‌موو پێكه‌وه‌ ئه‌و فه‌رشی ده‌شت و ده‌ره‌ بووه‌ خوانی هه‌موویان كه‌ له‌سه‌ری پێكه‌وه‌ هه‌وای ژه‌هراویان نۆشكرد پێكه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ چاویان له‌یه‌ك نا هه‌موویان پێكه‌وه‌ مرۆڤه‌كان، باڵنده‌كان، مه‌ڕوماڵاته‌كان، گوڵ و گوڵزاره‌كان به‌یه‌كجار دوا هه‌ناسه‌یان له‌ نه‌و به‌هاره‌دادا …… به‌ڵام بۆ؟؟ خۆ به‌هار بۆنی باران و نێرگز و گوڵه‌كانی هه‌یه‌ , ئه‌م هه‌وا ژه‌هرینه‌ له‌ كوێوه‌ هات؟؟
به‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ وێنا كراوه‌ نه‌ چیرۆكه‌ و نه‌ سه‌رگوزشته‌ و نه‌ ڕۆمانه‌……..ئه‌وه‌ راستیه‌، ئه‌وه‌ سیمای ١٦-٣-١٩٨٨ كات ١١ ی پێش نیوه‌ڕۆیه‌ …. ڕۆژی خنكاندن و كوشتنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ به‌ نامرۆڤانه‌ترین و بێ ویژدانترین شێواز كه‌ به‌ ده‌ستی سه‌ددامی دكتاتۆر و حكومه‌تی به‌عسی رووخاو و، به‌ بۆردوومان و چه‌كی كیمیایی دوا هه‌ناسه‌ی له‌و شارۆچكه‌ جوانه‌ بڕی و مه‌له‌كانی له‌ خوێندن خست، گوڵه‌كانی له‌ سه‌ما كرد، مناڵه‌كانی له‌ یاری كردنی گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ و كۆڵانه‌كان كرد, جوتیاری له‌ كێڵانی باخ و بێستانه‌كان كرد, دایكی له‌ لانه‌كی مناڵ و چێشتخانه‌ خست, كـــێ‌ هه‌یه‌ ئه‌م چیرۆكه‌ی نه‌بیستبێت و تــــێر نه‌گریا بێت؟ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی زامداره‌ و ئه‌مڕۆ برینه‌كه‌ی سه‌ر له‌نوێ‌ كولایه‌وه‌, هه‌موو وه‌رن باپێكه‌وه‌ ساڕێژی بكه‌ین.
دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌سێكیان له‌ بنه‌ماڵه‌ بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ماون له‌ ژیان با ببینه‌ كه‌س وكار بۆیان، ئه‌وانه‌ی هۆشیان له‌ ده‌ست داوه‌ با هه‌وڵبده‌ین هۆشیان به‌ خۆشی و به‌ جوانیه‌كان پڕ بكه‌ینه‌وه‌ تـــــا به‌ هیچ جۆرێك ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌بیر نه‌یه‌ته‌وه‌، بـــا دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ كه‌مئه‌ندام بوون ، بــــا ئه‌و به‌شه‌یان له‌بیر به‌رینه‌وه‌ و ببینه‌ هه‌موو ژیانیان، بـــا ئه‌وانه‌ بدۆزینه‌وه‌ كه‌ تا ئه‌مڕۆش له‌ ژیاندا ماون و ناسنامه‌ی خۆیان به‌بیر نایه‌ته‌وه‌ به‌ خاكی خۆیانیان بناسێنینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌مڕۆیان بناسێنینه‌وه‌. بــــــا نه‌هێڵین هیچ خاك و ئاو و بوونه‌وه‌رێك ئاكامیان وه‌ك ئاكامی هه‌ڵه‌بجه‌ بێت. با ته‌نیا هه‌ڵه‌بجه‌ زامدار بێت به‌و شێوه‌یه‌ و بـــا پێكه‌وه‌ زامی هه‌ڵه‌بجه‌ ساڕێژ بكه‌ین.

هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی په‌پووله‌ ئاسای شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌، پێیان ئه‌ڵێین ئارامبگرن چیدی ڕژێمێك نه‌ماوه‌ به‌ ناوی رژێمی به‌عس هه‌ڕه‌شه‌تان لێ بكات ، ڕۆحتان ڕانه‌چڵه‌كێت ئیتر سه‌ددامێك نیه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ مناڵ و لاو و گه‌نج و پیر و جوانتان بكات، ئه‌مڕۆ كوردستان خۆی خاوه‌نی ماڵ و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی و ئێوه‌ بوونه‌ ناسنامه‌ی كوردان، ئێوه‌ بوون هه‌ر چه‌ند زۆر به‌ بێ‌ ده‌نگی كوژران به‌ڵام هاوارتان گه‌یشته‌ بۆشایی ئاسمان، ئێوه‌ بوون خوێنی لاوانتان خرۆشان تـــا چیدی زه‌بر و زه‌ند قبوڵ نه‌كه‌ن. چیدی سه‌ر بۆ هیچ ڕژێم و دیكتاتۆرێك دانه‌نه‌وێنن. دووباره‌ هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی ئارامگرتوویان.

تــیمی مـــاڵــپـــــه‌ری ڕێــــــــبه‌ری كــوردی

ڕاپه‌رین


هۆنراوه‌/ حه‌سیب قه‌ره‌رداغی

وا ڕاپه‌رین و نه‌ورۆز هاته‌وه‌
پشكۆی شۆڕشی نوێ‌ ئه‌خاته‌وه‌
ڕۆڵه‌ی خوێن گه‌رمی ، ئه‌م خاك و گه‌له‌
چۆن پشتگوێ‌ ئه‌خا، ئه‌م مه‌رج و هه‌له‌
شریخه‌ی گو له‌ و ، بانگی ئازادی
وڵات ته‌ی ئه‌كه‌ن، وادی به‌ وادی
خوێنی شه‌هیده‌، مژده‌ی به‌یانی
ئه‌دا به‌ كورد ،و به‌ كوردستانی

هــۆ شه‌هیده‌كان، ئێوه‌ن ئاڵامان
ئێوه‌ن پێناسه‌ی به‌قه‌د باڵامان
گیانی ئێوه‌یه‌ په‌رچه‌می نازمان
شانازی و هیوا و، سروود و ڕازمان
خوێنی شه‌هیده‌، مژده‌ی به‌یانی
ئه‌دا به‌ كورد ،و به‌ كوردستانی

وێنه‌یه‌ك له‌هه‌له‌بجه‌


كاتێك هه‌ڵه‌بجه‌ رووی له‌شاستانیه‌ت كرد به‌م شێوه‌یه‌ رۆڵه‌كانی په‌روه‌رده كرد پێش ئه‌وه‌ی پێ ی میكرۆبه‌كانی به‌عسی تێبچێ ئه‌م وێنانه‌ شایه‌تی راستیه‌كانن

جگه‌ری مریشك به‌ روب هه‌نار


پێداویستیه‌كان


١ـ ١ كیلۆ گرامجگه‌ری مریشك (پاك شۆرابێته‌وه‌)
٢ـ پیازێكی گه‌وره‌، وورد جنرابێت.
٣ـ نیو كه‌وچكی بچووك بیبه‌ری سوور
٤ـ كه‌وچكێك خوێ‌
٥ ـ چاره‌كه‌ كه‌وچكێكی بچووك بیبه‌ری ڕه‌ش (ئاڵه‌ت)
٦ـ كه‌وچكێك زیره‌
٧ـ چاره‌كه‌ كوپێك ڕۆنی زه‌یت
٨ـ كه‌وچكێك یان دوو كه‌وچكی چێشت روب هه‌نار
** ئه‌م بڕه‌ بۆ ٤ تـــا ٥ كه‌س ده‌بێت.

چۆنێتی ئاماده‌ كردنی
١ ـ زه‌یته‌كه‌ ئه‌خه‌ینه‌ ناو تاوه‌یه‌كه‌وه‌ و باش گه‌رم ئه‌كرێت.
٢ ـ پیازه‌كه‌ی تێده‌كرێت و باش سوور ده‌كرێته‌وه‌.
٣ ـ دواتر جه‌گه‌ره‌كه‌شی تێده‌كرێت و سوور ده‌كرێته‌وه‌ تـــا ڕه‌نگی ده‌گۆڕێتو بڵق له‌ زه‌یته‌كه‌دا دروست ده‌بێت.
٤ ـ زیره‌ و بیبه‌ری سوور و بیبه‌ره‌ ڕه‌شه‌كه‌ ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا, و جوان تێكده‌درێت.
٥ ـ روبی هه‌ناره‌كه‌ ده‌كه‌ین به‌ سه‌ریدا و بۆ ماوه‌ی ٢ خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ ده‌هێڵرێته‌وه‌.
٦ ـ دواتر ئاگره‌كه‌ی لێ‌ ده‌كوژێنرێته‌وه‌ و وه‌كو زه‌ڵاته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت

ڕۆژی جیهانی ئافره‌ت


ئافره‌تان (٨ی مارس)تان پیرۆز بێت


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی ڕۆژی جیهانی ئافره‌ته‌وه‌ گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئافره‌تانی دونیا به‌ گشتی و ئافره‌تانی كورد و كوردستان به‌ تایبه‌ت ئه‌كه‌ین , به‌و هیوایه‌ی ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و كامه‌رانی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌موو لایه‌ك و چیتر ئافره‌تان نه‌بنه‌ قوربانی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چیتر هیچ ئافره‌تێك نه‌كرێته‌ قوربانی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و هه‌مووان به‌ڕێزه‌وه‌ ژیانێكی ئارام بژین, دووباره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌تان پیرۆز بێت

ڕێبه‌ری كوردی

وا ڕاپه‌رین و نه‌ورۆز هاته‌وه‌ پشكۆی شۆرشی نوێ‌ ئه‌خاته‌وه‌


به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی بیست و یه‌ك ساڵه‌ی ڕاپه‌رینی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كورد و كوردستانیان ئه‌كه‌ین له‌ هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌بن.
به‌ ڵێ‌ بیست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو له‌ ٥/ئاداری / ١٩٩١ بوو كه‌ كورد به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه‌ هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادی هه‌ڵنا و چیدی ده‌ستبه‌سه‌ری و كوشتن و بڕین و بێ‌ سه‌روشوێنكردن و سوتاندن و كاول كردنی دێهاته‌كانی به‌ بێ‌ هۆی پێ‌ قبوڵ نه‌كراو دژ به‌ ڕژێمی به‌عسی فاشیست و دكتاتۆر هه‌ستایه‌ سه‌ر پێ و دژی زوڵم و زۆرداری و ئه‌نفال و ڕاگواستن و ته‌عریب كردن راوه‌ستایه‌وه‌ و شاری ڕانیه‌ی شیرینیش ده‌روازه‌ی ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌ بوو كه‌ تــــا ئه‌مڕۆش له‌به‌ری ئه‌و راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌ ده‌نۆشین و له‌ سایه‌ی ئه‌و ڕاپه‌رینه‌وه‌ كورد دواتر بووه‌ خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆی كه‌ هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و خه‌ونی لاو و پیر و منداڵی ئه‌م نیشتمانه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ گه‌وره‌بووندایه‌ و هیوای سه‌ربه‌خۆبوون له‌ دڵیان چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌.
لـــــێره‌وه‌ هه‌زاران ســـــڵاو بۆ گیانی ئارامگرتووی شه‌هیدانی ڕێی ئازادی و سه‌ربه‌ستی كوردستان كه‌ گیانیان بووه‌ شوورایه‌ك بۆ نیشتمانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ و بیست و یه‌ك هه‌زار چڵه‌ نێرگزی ئه‌م نه‌و به‌هاره‌ی ده‌شت و كێوه‌كان پێشكه‌ش به‌ گیانی ئارامگرتوویان بێت, دڵـــــــی دایكانی شه‌هید ده‌ده‌ینه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن له‌ سایه‌ی خوێنی گه‌شی لاوانی ئێوه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ چیدی تینووی ئازادی و سه‌ربه‌ستی نین ئه‌وان هه‌رگیز نامرن و نه‌مردوون, و سڵاو بۆ ره‌نجی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌ستانه‌ی كه‌ به‌بێ‌ هیچ سڵمه‌ینه‌وه‌یه‌ك پێشیان له‌ مه‌رگ گرتوو و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئازار و زوڵمێك وه‌ستان و گیانیان كرده‌ قه‌ڵغان بۆ پێكهێنانی ئه‌مڕۆ بیست و یه‌ك نێرگز به‌ سنگیانه‌وه‌ ده‌كه‌ین.
دووباره‌ یادی بیست و یه‌ك ساڵی راپه‌رین له‌ گشت چین و توێژه‌كانی كورد و كوردستان پیرۆز بێت و هه‌میشه‌ له‌ له‌ ته‌بایی و خۆشگوزه‌رانیدا بن………. و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و له‌باوه‌ش گرتنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌كان پێكه‌وه‌………………………
له‌گه‌ڵ ڕێزی تیمی ماڵپه‌ری ڕێبه‌ری كوردی

ده‌می ڕاپه‌رین


هۆنراوه‌/ گۆران

ده‌مــی ڕاپـه‌رینـه‌ ده‌مــــی ڕاپـه‌ریـن
هه‌تا كه‌ی به‌ سستی و به‌ په‌ستی بژین
په‌لامارێ‌ ئه‌ی كورد، ئاره‌ق ڕیشتنێ‌
لـه‌ دڵ كـرمـی نــاكـۆكــی ده‌ركـردنێ‌
به‌ یه‌كبوونه‌ گشت، پتـــه‌و بوونی پشت
به‌یه‌كبوون ئه‌بێ‌، گه‌لــت سه‌ركه‌وێ‌
به‌لادا بـكه‌ چــاكی مه‌ردایه‌تــی
درێغی مه‌كه‌ن گیان له‌ كوردایه‌تی
بگرمێنه‌ وه‌ك شێر بچۆره‌ نه‌به‌رد
بڵــێ‌ ، كوا حه‌قی ژینی ئینسانی مه‌رد؟
درشت تــاكو ورد، نه‌كه‌ین ده‌ست و برد
به‌ حه‌ق چۆن ئه‌گه‌ین، پشـوو چۆن ئه‌ده‌ین؟
په‌لامارێ‌ ئه‌ی كورد، ئاره‌ق ڕیشتنێ‌
لـه‌ دڵ كـرمـی نــاكـۆكــی ده‌ركـردنێ‌
به‌ یه‌كبوونه‌ گشت، پتـــه‌و بوونی پشت
به‌یه‌كبوون ئه‌بێ‌، گه‌لــت سه‌ركه‌وێ‌

راپه‌رین


ئێمه‌ بووین

پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین ده‌رگای به‌ندیخانه‌وقوفلی زنجيروكه‌له‌پچه‌مان شكاند
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین له‌ده‌رگای ئازادیمان دا و سه‌كۆی دكتاتۆرمان شكاند
پێش ٢١ سال خورهه‌لاتی ناوه‌راستمان ووروژاندوهاوارمان كرد به‌سه‌ دكتاتۆره‌كان
پێش ٢١ سال ناوی كوردستانمان وه‌بیر هه‌موو دنیا هێنایه‌ و ووتمان ئێمه‌ كوردین
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین ده‌هۆلی ئازادیمان لێداوبه‌عسمان وه‌ده‌رنا له‌كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین كوردستانمان كرده‌ وولاتی ئازادی و بێكه‌وه‌ ژیان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین شارستانیه‌تمان دروستكرده‌وه‌ له‌به‌رچاوی دوژمنان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین رابه‌رینی كوردستانمان هه‌لگیرساندوبۆبارچه‌یه‌كی كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین به‌سه‌ری رم و چه‌قینه‌ سنگی گه‌وره‌ترین دوژمنی كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین توله‌ی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و بارزانمان وه‌شاند له‌دوژمنان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین تۆله‌ی شه‌هیدانی كوردو كوردستانمان وه‌شاند له‌به‌عسیه‌كان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین ده‌رگای ئازادی ومافی مرۆفمان دروست كرد له‌كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین ده‌نگی ئازادی و دیموكراتیمان گه‌یانده‌ دراوسیكان
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین بیمان گووتن به‌سه‌ حوكمی تاكره‌وی
٢١ سال تیبه‌ری جا غیره‌ت گرتنیوو فیرمان كردن رابه‌رین چی یه‌
٢١ رۆژ تینه‌به‌ری لاسایی ئه‌وانمان كرده‌وه‌ به‌هاری عه‌ره‌بیان كرده‌ كوردی
چه‌ند شه‌رمه‌ لاسیكردنه‌وه‌ چه‌ند شه‌رمه‌ ئازایه‌تیه‌كی خۆمان بۆ ئه‌وان دانا
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین به‌كیمیاوی وتۆقاندن و به‌ئابلوقه‌ی ئابوریش له‌ناونه‌چووین
پێش ٢١ سال و ٢١ سالی تریش چاوه‌روانی له‌ ده‌ستی شۆفێنی و عه‌ره‌بستان
٢١ ملم ئازادی ٢١ چركه‌ هه‌وای ئازا دیمان ده‌ست ناكه‌وێ له‌عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بستان
به‌سه‌ ئیتر كوردینه‌ چاوه‌روانی ده‌ستی مالكی و هاشمی و شه‌هرستانی عه‌للاوی
هه‌موو عه‌ره‌بن ئه‌وان به‌ خه‌می زمانی نه‌ته‌وه‌ییان نین چۆن به‌خه‌م ئێمه‌وه‌دین
با پێمان ببرینه‌وه‌ونه‌چینه‌وه‌ به‌غدا جاریكی تر بۆبله‌و بایه‌و باره‌ بارانه‌وه‌ له‌مانه‌
ئه‌مانه‌ دوژمنن به‌س دوژمنن ناوبژیوانی ئه‌مانه‌ و ده‌ست تیكه‌ل كردن له‌گه‌لیان به‌س به‌شیمانیه‌
پێش ٢١ سال ئێمه‌ بووین ئه‌وانمان وه‌ده‌رناله‌كوردستان ئێستا خۆمان بۆلای ئه‌وان ده‌چین
ده‌خۆ ٢١ رۆژمان نه‌ماوه‌ بۆنه‌ورۆز بابه‌هاری كوردی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بی
واهه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و بارزان و شه‌هیدان ونه‌ورۆز٢١ ساله‌ چاوه‌رێ ی ده‌وله‌تی كوردستانن

Create a free website or blog at WordPress.com.

Up ↑