هۆنراوه‌ ی بێكه‌س


ئاواز: كــــۆن

خوایه‌ وه‌ته‌ن ئــاواكه‌ی

خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی, چه‌ند دڵگیر و شیرینه‌
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه‌, ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پــڕ لــه‌ گوڵ و نه‌سرینه‌

سه‌یرانگای به‌هارانی, سه‌وزه‌گیای نه‌رم و جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ‌ حه‌یرانی, , ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پــڕ لــه‌ گوڵ و نه‌سرینه‌

شاخی به‌فرین و به‌رزه‌, بــۆ رابردوومان ره‌مزه‌
چیمه‌نی جوان و سه‌وزه‌, , ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پــڕ لــه‌ گوڵ و نه‌سرینه‌

ئه‌م شوێنه‌ شوێنی كورده‌, جێی قاره‌مان و مه‌رده‌
لانــه‌ی شێری نه‌به‌رده‌, ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پــڕ لــه‌ گوڵ و نه‌سرینه‌

وه‌تــه‌ن چــاوی لـێمانه‌, ده‌ریكه‌ین له‌ ته‌نگانه‌
حه‌یفه‌ بێته‌ وێرانه‌, ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پــڕ لــه‌ گوڵ و نه‌سرینه‌

هۆنراوه‌


زێــــــوه‌ر

ئاوازی كــــۆن

ئـــه‌ی كـــوردیــنـــه‌
ئه‌ی كوردیـنــــه‌, ئه‌ی مه‌ردیـنــــه‌
بــــا ده‌ست له‌نـــاو ده‌سـت كه‌ین هه‌موو
بـــۆ بـه‌رزێتـــی خــاكــی وه‌تــه‌ن
بۆ یه‌كێتیی بچـین هه‌مـوو, كـوردین هه‌موو
* * *
بـێــكه‌س نـیـه‌ , دایكــی وه‌تــه‌ن
ئـــێـمـه‌ فیـــداكــاری ئــه‌ویــن
تــا كورد لـــه‌ عــالـه‌م ده‌ركــه‌وێ‌
بۆ یه‌كێتیی بچـین هه‌مـوو, كـوردین هه‌موو
* * *
ئــه‌جدادمـــان , شـــیــَری زه‌مـــان
حــوڕ بــوون بــه‌ ســه‌ربه‌ستی ژیــان
بـــاكمان نـیـه‌ ئێــمه‌ش لــه‌ كــه‌س
بۆ یه‌كێتیی بچـین هه‌مـوو, كـوردین هه‌موو

Europe Football


England

Results of 02 Oct 2011
Everton 0-2 Liverpool
Aston Villa 2-0 Wigan
Blackburn 0-4 Man City
Man Utd 2-0 Norwich
Sunderland 2-2 West Brom
Wolverhampton 1-2 Newcastle
Bolton 1-5 Chelsea
Fulham 6-0 QPR
Swansea 2-0 Stoke
Tottenham 2-1 Arsenal
Spain

Results of 02 Oct 2011
Osasuna 2-2 Mallorca
Racing Sant 1-1 Rayo Vallecano
Villarreal 2-2 Real Zaragoza
Valencia 1-0 Granada
Malaga 3-2 Getafe
Real Sociedad 1-2 Athletic Bilbao
Real Betis 0-1 Levante
Atletico Madrid 0-0 Sevilla
Sporting Gijon 0-1 Barcelona
Espanyol 0-4 Real Madrid
Italy

Results of 02 Oct 2011
Roma 3-1 Atalanta
Inter Milan 0-3 Napoli
Novara 3-3 Catania
Cesena 0-0 Chievo
Fiorentina 1-2 Lazio
Lecce 0-2 Cagliari
Palermo 2-0 Siena
Parma 3-1 Genoa
Udinese 2-0 Bologna
Juventus 2-0 AC Milan
Germany

Results of 02 Oct 2011
FC Kaiserslautern 0-2 VfB Stuttgart
Bayer Leverkusen 3-1 Wolfsburg
Borussia Dortmund 4-0 Augsburg
Nuremberg 3-3 Mainz
SC Freiburg 1-0 Borussia M’gladbach
TSG Hoffenheim 0-0 Bayern Munich
Hertha Berlin 3-0 Cologne
Hannover 96 3-2 Werder Bremen
Hamburg 1-2 Schalke

نوكته‌ی هه‌فته‌


گێلێك زۆری برسی ئه‌بێت, ئه‌چێت له‌فه‌ی فه‌لافل ئه‌كری و ئه‌یخوات تێری پێ ناخوات داوای له‌فه‌ی دووه‌م ئه‌كات و پێی تێر ئه‌بێت, به‌ كابرای فه‌لافل ئه‌ڵێت شه‌ڵڵا هه‌ر داوای له‌فه‌ی دووه‌مم بكردایه

ئه‌گه‌ر بیتخۆشه‌ به‌ژدار بیت نوكته‌ی خۆتمان بۆ بنیره‌ له‌ ریگه‌ی به‌یوه‌ندی بۆت دائه‌به‌زینین به‌ناوی خۆت

ناوی شاری هه‌ولێر


له‌ زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی باسی ناوی ئه‌م شاره‌ جوان و دێرینه‌ كراوه‌ فارسه‌كان به‌ هه‌ولێریان ووتووه‌ (أربیره‌) و عه‌ره‌به‌كان به‌ (أربل) ناویان هێناوه‌. [ٍأربیل ـ أربیلا ـ أروبیل ـ هه‌ولێر ] وه‌ سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دروست بوونی هه‌ولێر باس ده‌كه‌ن [أربیل ـ أروێل ـ هه‌ولێر], مامۆستا علائه‌دین سجادیش ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ی نووسیوه‌:
وه‌كو پرسیم ئه‌گێرنه‌وه‌ ئه‌ڵێن له‌پاش شكانی ئاشوریه‌كان به‌ ده‌ست میدیه‌كانه‌وه‌, كورده‌كان هاتوون به‌ شوێنی ئه‌م خوایانه‌دا گه‌ڕاون كه‌ چه‌پاویانكه‌ن سه‌ره‌تا وایانزانیوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ زۆر گه‌ورون و هه‌ریه‌كه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی كێوێك ئه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و نیازه‌ زۆر گه‌ڕاون هیچیان به‌ر چاو نه‌كه‌وتووه‌, كتوپر كابرایه‌ك چۆته‌ ژوورێك سه‌یری كردووه‌ له‌وێدان و به‌سه‌رسامیه‌وه‌ هاواری كردووه‌ “هۆـ لێره‌ن” “هۆۆلێره‌ن” بوو به‌ “هولێر”تــــا بوو به‌ هه‌ولێر
قه‌ڵات
قه‌ڵات به‌و شوێنه‌ به‌رزه‌ ده‌وترێت كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانیشاری هه‌ولێر تیا نیشته‌جێ‌ بوون كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی به‌گشتی نزیكه‌ی (600 م2) ده‌بێت و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ له‌ كۆنه‌وه‌ به‌ قه‌ڵات ناوی ده‌به‌ن وه‌ك چۆن به‌ قه‌ڵات ناوی هه‌موو شوێنێكی به‌رز و پته‌و ده‌به‌ن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كوردستاندا بێت. قه‌ڵاتیش له‌م سێ‌ گه‌ڕه‌كه‌ پێكدێت
سه‌را
ده‌زگاكانی میری لێبووه‌ بۆیه‌ به‌و ناوه‌ ناونراوه‌
ته‌كیه‌
له‌به‌ر ته‌كیه‌ی شێخ شه‌ریف به‌م ناوه‌ ناوبراوه‌
تۆپخانه‌
له‌به‌ر دانانی تۆپ و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر لێواری قه‌ڵاتدا به‌رامبه‌ر ڕێگای موسڵ ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه

هه‌ولێر

شاری هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێڵی پانی (٣٥,٤٥-٣٧) پله‌ و هێڵی درێژی (٤٣-٤٥) پله‌ له‌ باكوری عێراقدا و شارێكی گه‌وره‌ و سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستانه‌. هه‌روه‌ها شاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی ناوچه‌یه‌كی به‌ پیت كه‌ له‌سه‌ر بانێكی پان و به‌رین هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ئه‌م بـــانه‌ش ده‌وروبه‌ری (١٣٠٠) پێ‌ له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و هێڵی دابه‌شكردنی ئــاو به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕووباری زێی گه‌وره‌ و زێی بچووك له‌ ناوچه‌كه‌دا پێكده‌هێنێ‌.
ده‌شتاییه‌كه‌ی ده‌وری قه‌ڵای هه‌ولێریش به‌ (١٣٣٢) پێ‌ له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزتره‌. به‌رزی قه‌ڵاكه‌ش جگه‌ له‌ خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری (٢٥) مه‌تر ده‌بێت.

Blog at WordPress.com.

Up ↑

Create your own website, free on WordPress.com.Create your own website.
Start free