یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی
ئه‌مرۆ یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ده‌كرێته‌وه
ئه‌مرۆ (پێنجشه‌ممه) یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانییه و بڕیاره رێوڕه‌سمێك بۆ ئه‌و یاده به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، بڕیاره سه‌عات ١١ ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) رێوڕه‌سمی یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و هاوكات یادی سێیه‌مین ساڵڕۆژی بڵاوكراوه‌ی (ئاسۆی كتێبخانه) له هۆڵی كتێبخانه بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بڕیاره هۆڵی مامۆستا (محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم) ئه‌دیبی كورد بكرێته‌وه.
شۆفیریكی كورد!! تۆ به‌مه‌ئه‌له‌ی شۆفیر؟
Error
This video doesn’t exist
تكایه سه‌رنجی خۆت بنووسه به‌شیوه‌یه‌كی شارستانیانه
شـــاری كه‌ركوك – كاركۆك
شاری كه‌ركوك یه‌كێكه له شاره جوان و قه‌شه‌نگه‌كانی باشووری كوردستان و ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی پــانی (٣٤,٦-٣٦)ه‌وه, مێژووی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی به‌ردین, كه به‌ڵگه‌كانی هه‌ندێ له ناوچه‌كانی ئه‌م شاره ڕاستی ئه‌م باسه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنن, كه هه‌ر له‌سه‌ر ده‌مه‌كانی به‌ردینه‌وه ئاوه‌دانی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بووه و مرۆڤ فێری نیشته‌جێ بوون و كۆمه‌ڵگا دروست كردن بووه و كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری كردووه, به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه له ناوچه‌ی برده بلكه كه دوو كیلۆمه‌تر و نیو له باكوری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه شتوممه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و شوێنه‌یان وه‌ك وه‌رشه‌یه‌ك یان گه‌نجینه‌یه‌ك به‌كارهێنا بێت و جیاواز له‌مه‌ش له باكوری ڕۆژهه‌ڵات ئاسه‌وار دۆزراونه‌ته‌وه, و هه‌روه‌ها گوندی چه‌رمۆ كه‌له‌سر گردۆلكه‌یه‌كه به به‌رزی (٢٣ پێ) كه نزیك شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه به هه‌مان شێوه ئاسه‌واری مرۆڤ و ژیانی تێدایه كه (١٠)چینی یه‌كه‌می ژێره‌وه‌ی وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی چاخی به‌ردینی كۆن كه ته‌ور و داس و شه‌ن و ده‌ستاریان به‌كار هێناوه بۆ خۆراك كوتان, خه‌ڵكی ئه‌م گونده مرواری اه قوڕ دروستكراویان به‌كارهێناوه بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه و بازنی له مه‌ڕمه‌ڕ دروستكراو و هه‌روه‌ها مردووشیان له ژێر خانووه‌كانیاندا شاردۆته‌وه كه وا ده‌گه‌یه‌نێت گوندی چه‌رمۆ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (٦٥٠٠) ساڵ پــێش زایــین , به درێژایی مێژوو شاری كاركۆك زۆر ڕووداوی داگیركاری و جه‌نگی به‌سه‌ر هاتووه و له سه‌رده‌می پێش زایین‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كه‌د و سۆمه‌ریه‌كان به ته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كانی وه‌ك ئه‌شكانی و گۆتی و عیلام بوون بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج سه‌ده كه گشتیان ده‌وڵتی كورد نه‌ژاد بوون و سنووری ده‌سه‌ڵاتیان به نزیكه‌یی له كه‌نداوه‌وه تــــا ده‌ریای سپی بووه و ئه‌نادۆڵ و زه‌هاو و میزۆپۆتامیاشیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بووه.خاكی ئه‌م شاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پیته بۆ كشتوكاڵی و به سامانی سروشتی ژێر زه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌نده, له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئه‌مڕۆش له عێراقی فیدراڵ‌دا پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی مادده‌ی (١٤٠) كه كورده‌كان ده‌ڵێن خاكی كوردانه به به‌ڵگه‌وه و توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ڵن خاكی ئێمه‌یه.
قه‌ڵای شێروانه
ئه‌م قه‌ڵایه ئه‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی كه‌لاره‌وه, و ته‌مه‌نی ئه‌م قه‌ڵایه زیاتر له 150 ساڵه و له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌حمود پاشـــای جاف دروستكراوه كه له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا والی ناوچه‌كه بووه , و له ساڵی 1998 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه. و ئه‌مڕۆش ســاڵانه گه‌شتیارێكی زۆر ڕوو له‌و شارۆچكه‌یه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و قه‌ڵایه.
The Citadel Shirwana is located in Kalar City and is the second most famous in Kurdistan after Erbil Citadel. The age of this citadel is not known yet but we do know that it is over 150 years and at a time when King of Jaff was in power during the Osmania Empire. The Citadel was renovated In 1998 by the Kurdish Government and has many visitors. The desgin is very smart and the it is easily seen when you drive to Kalar City. Kurdish Guide looks forward to more information about the Citadel in the future.
هۆنراوه ی بێكه‌س
ئاواز: كــــۆن
خوایه وه‌ته‌ن ئــاواكه‌ی
خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی, چه‌ند دڵگیر و شیرینه
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه, ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
سه‌یرانگای به‌هارانی, سه‌وزه‌گیای نه‌رم و جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی, , ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
شاخی به‌فرین و به‌رزه, بــۆ رابردوومان ره‌مزه
چیمه‌نی جوان و سه‌وزه, , ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
ئه‌م شوێنه شوێنی كورده, جێی قاره‌مان و مه‌رده
لانــه‌ی شێری نه‌به‌رده, ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
وه‌تــه‌ن چــاوی لـێمانه, ده‌ریكه‌ین له ته‌نگانه
حه‌یفه بێته وێرانه, ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه


























