ههژاربۆكوردستان
هه‌موو ساڵێك میلله‌تی كورد له هه‌ینی ۲ی ڕه‌شه‌مه یادی كۆچی دوایی هه‌ژاری موكریانی شاعیری نه‌ته‌وه‌ی و زانا و مێژوونووس ده‌كاته‌وه كه له ساڵی ١٩٩١دا له ته‌مه‌نی هه‌فتاساڵیدا كۆچی ماڵئاوایی كردووه.
هه‌ژار ناوی عه‌بدولڕه‌حمانی شه‌رفكه‌ندییه و له ساڵی ١٩٢١دا له دایك بووه له شاری مه‌هاباد خوێندوویه‌تی و بووه‌ته ڕووناكبیرێكی هوشیار و به‌شداری له دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له ٢٢-١-١٩٤٦ كردووه ، هه‌ژار ڕووی كردۆته كوردستانی باشوور و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه و بۆ پایزی ١٩٤٧ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی كه تووشی سیل بوو، ده‌چێته لوبنان و دوای چاكبوونه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له سوریا ده‌مێنێته‌وه دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول له ساڵی ١٩٦١دا، مامۆستا هه‌ژار ده‌چێته پاڵ شۆڕشه‌كه به سه‌ر كردایه‌تی بارزانی.
كاتێكیش كه ڕێككه‌وتتنامه‌ی 11ی ئاداری ١٩٧٠ له نێوانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و میری ئێراق مۆركرا، ناردرا به‌غدا بۆ ڕێكخستنی كاروباری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد كه تازه له ١٠-٢-١٩٧٠دا دامه‌زرا بوو، له كۆنگره‌یه‌كه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتیش‌دا كرا به ئه‌ندام له كۆڕی زانیاری كورد و توانی له ساڵی ١٩٧٢دا په‌رتووكی شه‌رفنامه‌ی شه‌رفخانی بتلیسی له فارسییه‌وه بكاته كوردی و له چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد چاپی بكات.
جگه له‌م په‌رتووكه به‌نرخه‌شی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌شی چاپكردووه
-
دیوانی هه‌ژار بۆ كوردستان –
به‌یتی سه‌ره مه‌ڕ –
هۆزی له بیركراوی گاوان –
دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری –
فهرهنگی هه‌مبانه بۆرینه –
چێشتی مجێوه‌ر –
وه‌رگێڕانی قورئانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی –
شرفنامه –
– چوارخشته‌کییه‌کانی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام
بۆ داگرتنی کتێبی “بۆ کوردستان” ئێره کلیک بکه‌ن
Leave a Reply