کتێبخانەى به درخان دهۆک

به رتوكخانا به درخان

کتێبخانەى به درخان دهۆک لە ڕێکەوتى (٢٢-٤-١٩٩٨) بەردى بناغەکەى دانرا لە لایەن یەکێک لە بنەماڵەى بەدرخانەکان لە یادى ١٠٠ ساڵەى دامەزراندنى یەکەم ڕۆژنامەى کوردى کە لە قاهیرەى پایتەختى میسر دەرچووە .
لە ڕێکەوتى (٩-١١-١٩٩٩) باڵەخانەى کتێبخانە تەواو بوو لەلایەن بەڕێز [نێچیرڤان بارزانى]یەوە کرایەوە .
ئەم کتێبخانەیە لە هه شت بەشى سەرەکى پێکهاتووە :
١ـ بەشى مناڵان.
٢ـ بەشى تەجلیدکردنى کتێب.
٣ـ بەشى خۆیى کتێبخانە.
٤ـ بەشى فەهرەست و پۆلێنکردن.
٥ـ بەشى ئینتەرنێت.
٦ـ بەشى ڕۆژنامە و گۆڤار.
٧ـ بەشى ژیدەر و سەرچاوە.
٨- كافتريا.
کتێبخانە خاوەنى نزیکەى (٣٧٠٠٠) کتێبە بێجگە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان.

Leave a comment

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Create a free website or blog at WordPress.com.

Up ↑