نوكته‌ی هه‌فته‌


گێلێك زۆری برسی ئه‌بێت, ئه‌چێت له‌فه‌ی فه‌لافل ئه‌كری و ئه‌یخوات تێری پێ ناخوات داوای له‌فه‌ی دووه‌م ئه‌كات و پێی تێر ئه‌بێت, به‌ كابرای فه‌لافل ئه‌ڵێت شه‌ڵڵا هه‌ر داوای له‌فه‌ی دووه‌مم بكردایه

ئه‌گه‌ر بیتخۆشه‌ به‌ژدار بیت نوكته‌ی خۆتمان بۆ بنیره‌ له‌ ریگه‌ی به‌یوه‌ندی بۆت دائه‌به‌زینین به‌ناوی خۆت

ناوی شاری هه‌ولێر


له‌ زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی باسی ناوی ئه‌م شاره‌ جوان و دێرینه‌ كراوه‌ فارسه‌كان به‌ هه‌ولێریان ووتووه‌ (أربیره‌) و عه‌ره‌به‌كان به‌ (أربل) ناویان هێناوه‌. [ٍأربیل ـ أربیلا ـ أروبیل ـ هه‌ولێر ] وه‌ سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دروست بوونی هه‌ولێر باس ده‌كه‌ن [أربیل ـ أروێل ـ هه‌ولێر], مامۆستا علائه‌دین سجادیش ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ی نووسیوه‌:
وه‌كو پرسیم ئه‌گێرنه‌وه‌ ئه‌ڵێن له‌پاش شكانی ئاشوریه‌كان به‌ ده‌ست میدیه‌كانه‌وه‌, كورده‌كان هاتوون به‌ شوێنی ئه‌م خوایانه‌دا گه‌ڕاون كه‌ چه‌پاویانكه‌ن سه‌ره‌تا وایانزانیوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ زۆر گه‌ورون و هه‌ریه‌كه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی كێوێك ئه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و نیازه‌ زۆر گه‌ڕاون هیچیان به‌ر چاو نه‌كه‌وتووه‌, كتوپر كابرایه‌ك چۆته‌ ژوورێك سه‌یری كردووه‌ له‌وێدان و به‌سه‌رسامیه‌وه‌ هاواری كردووه‌ “هۆـ لێره‌ن” “هۆۆلێره‌ن” بوو به‌ “هولێر”تــــا بوو به‌ هه‌ولێر
قه‌ڵات
قه‌ڵات به‌و شوێنه‌ به‌رزه‌ ده‌وترێت كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانیشاری هه‌ولێر تیا نیشته‌جێ‌ بوون كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی به‌گشتی نزیكه‌ی (600 م2) ده‌بێت و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ له‌ كۆنه‌وه‌ به‌ قه‌ڵات ناوی ده‌به‌ن وه‌ك چۆن به‌ قه‌ڵات ناوی هه‌موو شوێنێكی به‌رز و پته‌و ده‌به‌ن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كوردستاندا بێت. قه‌ڵاتیش له‌م سێ‌ گه‌ڕه‌كه‌ پێكدێت
سه‌را
ده‌زگاكانی میری لێبووه‌ بۆیه‌ به‌و ناوه‌ ناونراوه‌
ته‌كیه‌
له‌به‌ر ته‌كیه‌ی شێخ شه‌ریف به‌م ناوه‌ ناوبراوه‌
تۆپخانه‌
له‌به‌ر دانانی تۆپ و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر لێواری قه‌ڵاتدا به‌رامبه‌ر ڕێگای موسڵ ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه

هه‌ولێر

شاری هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێڵی پانی (٣٥,٤٥-٣٧) پله‌ و هێڵی درێژی (٤٣-٤٥) پله‌ له‌ باكوری عێراقدا و شارێكی گه‌وره‌ و سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستانه‌. هه‌روه‌ها شاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی ناوچه‌یه‌كی به‌ پیت كه‌ له‌سه‌ر بانێكی پان و به‌رین هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ئه‌م بـــانه‌ش ده‌وروبه‌ری (١٣٠٠) پێ‌ له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و هێڵی دابه‌شكردنی ئــاو به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕووباری زێی گه‌وره‌ و زێی بچووك له‌ ناوچه‌كه‌دا پێكده‌هێنێ‌.
ده‌شتاییه‌كه‌ی ده‌وری قه‌ڵای هه‌ولێریش به‌ (١٣٣٢) پێ‌ له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزتره‌. به‌رزی قه‌ڵاكه‌ش جگه‌ له‌ خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری (٢٥) مه‌تر ده‌بێت.

هۆنراوه‌ی شیخ ره‌زا تاله‌بانی


له‌ بیرم دێ‌ سوله‌یمانی كه‌ دارومولكی بابان بوو
نه‌ مه‌حكومی عه‌جه‌م, نه‌ سوخره‌ كێشی ئالی عوسمان بوو
له‌به‌ر قاپیی سه‌را, سه‌فیان ده‌به‌ست شێخ و مه‌لا و زاهید
مه‌تافی كه‌عبه‌ بۆ ئه‌ربابی حاجه‌ت گردی سه‌یوان بوو
له‌به‌ر تابووری عه‌سكه‌ر, ڕێ‌ نه‌بوو بۆ مه‌جلیسی پاشا
سه‌دای مۆزیقه‌ و, نه‌ققاره‌, تـــا ئه‌یوانی كه‌یوان بوو
درێغ بۆ ئه‌و زه‌مانه‌, ئه‌و ده‌مه‌, ئه‌و عه‌سره‌, ئه‌و ڕۆژه‌
كه‌ مه‌یدانی جرید بازی, له‌ ده‌شتی كانی ئاسكان بوو
به‌ زه‌ربی حه‌مله‌یی به‌غدایی ته‌خسیر كرد و تێی هه‌ڵدا
سوله‌یمانی زه‌مان, راستت ده‌وێ‌, باوكی سله‌یمان بوو(١)
عه‌ره‌ب ئینكاری فه‌زڵی ئێوه‌ ناكه‌م ئه‌فزه‌ڵن ئه‌مما
(سه‌لاحه‌ددین) كه‌ دنیای گرت له‌ زومره‌ی كوردی بابان بوو
عومومی شه‌هر باران و سه‌لاتینی فه‌ره‌نگستان
له‌ روعبی سه‌توه‌تی ئه‌و شێره‌دا گشتی عه‌راسان بوو(٢)
قوبووری پڕ له‌ نووری ئالی بابان, پڕ له‌ ڕه‌حمه‌ت بێ‌
كه‌ بارانی كه‌فی ئیحسانیان وه‌ك هه‌وری نیسان بوو
كه‌ (عه‌بدوڵڵا)ه پاشا له‌شكری والیی سنه‌ی شڕ كرد
(ره‌زا) ئه‌و وه‌خته‌ی عومری پێنج و شه‌ش تفلی ده‌بستان بوو

شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی

١ باوكی سوله‌یمان: مه‌به‌ست له‌ عه‌بدولره‌حمان پاشایه‌ كه‌ باوكی سوله‌یمان پاشایه‌
٢ خواڵیخۆشبوو (محمد تۆفیق وردی) له‌ په‌راوی (سه‌ره‌تایه‌ك له‌ مێژووی میلله‌تی كوردیدا

Europe Football


England

Results 25 Sep 2011 Tables Play Goal Point
Arsenal 3-0 Bolton Manchester United 6 17 16
Chelsea 4-1 Swansea Manchester City 6 14 16
Liverpool 2-1 Wolverhampton Chelsea 6 5 13
Man City 2-0 Everton Newcastle 6 4 12
Newcastle 3-1 Blackburn Liverpool 6 0 10
Stocke 1-1 Man United Tottenham 5 0 9
West Borm 0-0 Fullham Stoke 6 -2 9
Wigan 1-2 Tottenham Aston Villa 6 2 8
QPR 1-1 Aston Vila QPR 6 -2 8
Norwich 2-1 Sunderland Everton 5 0 7
October 2011 Wolverhampton 6 -3 7
Everton v Liverpool Arsenal 6 -5 7
Aston Villa v Wigan Sunderland 5 2 5
Blackburn v Man City Norwich 5 -2 5
Man Utd v Norwich Wigan 6 -4 5
Sunderland v West Brom Swansea 6 -5 5
Wolverhampton v Newcastle Fulham 6 -3 4
Bolton v Chelsea Blackburn 6 -5 4
Fulham v QPR West Brom 6 -5 4
Swansea v Stoke Bolton 6 -8 3
Tottenham v Arsenal

Spain

Results 25 Sep 2011 Tables Play Goal Point
Levante 3-1 Espanyol Real Betis 4 4 12
Mallorca 2-1 Real Sociedad Barcelona 5 18 11
Athletic Bilbao 1-1 Villarreal Sevilla 5 3 11
Barcelona 5-0 Atletico Madrid Real Madrid 5 11 10
Real Madrid 6-2 Rayo Vallecano Valencia 5 2 10
Sevilla 1-0 Valencia Malaga 4 5 9
Granada 1-1 Osasuna Levante 4 2 9
Sporting G v Racing Santander Atletico Madrid 5 2 7
Real Zaragoza v Malaga Real Sociedad 4 1 7
Getafe 1-0 Real Betis Espanyol 4 0 6
October 2011 Rayo Vallecano 5 -4 5
Osasuna v Mallorca Villarreal 5 -4 5
Racing Sant v Rayo Vallecano Osasuna 4 -7 5
Villarreal v Real Zaragoza Real Zaragoza 4 -6 4
Valencia v Granada Mallorca 4 -3 3
Malaga v Getafe Granada 4 -5 3
Real Sociedad v Athletic Bilbao Athletic Bilbao 5 -3 2
Real Betis v Levante Racing Santander 4 -5 2
Atletico Madrid v Sevilla Getafe 4 -4 1
Sporting Gijon v Barcelona Sporting Gijon 4 -7 0
Espanyol v Real Madrid

Italy

Results 25 Sep 2011 Tables Play Goal Point
Atalanta 3-1 Novara Juventus 4 4 8
Cagliari 0-0 Udinese Udinese 4 4 8
Catania 1-1 Juventus Genoa 4 3 7
Chievo 2-1 Genoa Napoli 4 3 7
Lazio 0-0 Palermo Fiorentina 4 3 7
Parma 0-1 Roma Palermo 4 1 7
Siena 3-0 Lecce Cagliari 4 1 7
AC Milan 1-0 Cesena Chievo 4 1 7
Bologna 1-3 Inter Milan Siena 4 2 5
Napoli 0-0 Fiorentina Lazio 4 0 5
October 2011 Roma 4 0 5
Roma v Atalanta AC Milan 4 -1 5
Inter Milan v Napoli Catania 4 -2 5
Novara v Catania Atalanta 4 3 4
Cesena v Chievo Novara 4 0 4
Fiorentina v Lazio Inter Milan 4 -1 4
Lecce v Cagliari Lecce 4 -4 3
Palermo v Siena Parma 4 -6 3
Parma v Genoa Bologna 4 -6 1
Udinese v Bologna Cesena 4 -5 0
Juventus v AC Milan

Germany

Results 25 Sep 2011 Tables Play Goal Point
Cologne 2-0 TSG Hoffenheim Bayern Munich 7 20 18
Werder Bremen 2-1 Hertha Berlin Werder Bremen 7 7 16
Augsburg 0-0 Hannover 96 Borussia M’gladbach 7 6 16
Bayern Munich 3-0 Bayer Leverkusen TSG Hoffenheim 7 5 12
Borussia M’gladbach 1-0 Nuremberg Schalke 04 7 3 12
Mainz 1-2 Borussia Dortmund Hannover 96 7 0 12
Schalke 04 4-2 SC Freiburg VfB Stuttgart 7 4 10
Wolfsburg 1-0 FC Kaiserslautern Borussia Dortmund 7 2 10
VfB Stuttgart 1-2 Hamburg Nuremberg 7 -1 10
October 2011 Cologne 7 -2 10
FC Kaiserslautern v VfB Stuttgart Bayer Leverkusen 7 -3 10
Bayer Leverkusen v Wolfsburg Hertha Berlin 7 0 9
Borussia Dortmund v Augsburg Wolfsburg 7 -4 9
Nuremberg v Mainz Mainz 7 -6 7
SC Freiburg v Borussia M’gladbach FC Kaiserslautern 7 -5 5
TSG Hoffenheim v Bayern Munich Augsburg 7 -6 4
Hertha Berlin v Cologne SC Freiburg 7 -10 4
Hannover 96 v Werder Bremen Hamburg 7 -10 4
Hamburg v Schalke

ده‌ركه‌وتنی ناوی كــــورد


Kurdistan Map
له‌ ماوه‌ی فه‌رمانڕوایی مه‌لیكی پێنجه‌م و كۆتایی مه‌لیكه‌كانی سۆمه‌ریه‌كان (شوسین) كوڕی دووه‌می ( شولگی) (٢٠٢٨-٢٠٣٦ پ . ز) ده‌وڵه‌ته‌كی به‌روه‌ رووخان ئه‌ڕۆیشت سه‌ره‌ڕایی زۆریی هه‌وڵه‌ هێرشكاریه‌كانی بۆ سه‌ر دانیشتوانی كوردستان بۆ به‌ر بڵاو كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌كو باوك و باپیرانی, به‌ڵام ناوچه‌ی دیاله‌ی لێ‌ جیا بووه‌وه‌, و حوكمرانی (ئه‌شنونا) له‌وێ‌ دامه‌زرا, له‌ ساڵی سێیه‌می فه‌رمانڕه‌وایی بووه‌ ڕێگرێك له‌ نێوان خۆیی و ناوچه‌كانی پشتی زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین و به‌هه‌مان شێوه‌ (سوسه‌)شی لێ‌ جیا بوه‌وه‌ و وه‌ هه‌روه‌ها, هه‌تا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی گۆڕا بۆ سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی شاره‌ و شار . عه‌لامیه‌كان كه‌ دانیشتوانی لورستانی بچووك بوون به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كانی تری كوردستان كه‌ نزیكیان بوون توانیان به‌سه‌ر (ابی سین)دا سه‌ركه‌ون و ده‌ست به‌سه‌ر پایتیختیكییدا بگرن كه‌ (ئور) بوو, ناوی كورد بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می ئه‌م مه‌لیكه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌ (كه‌ردا) بوو و ناوی ناوچه‌یه‌كی نزیك كرمانشاهه‌ .
بۆ ئاماده‌ كردنی ئه‌م بابه‌تی سوود له‌ كتێبی [حدود كوردستان الجنوبیه‌ تأریخیا و جغرافیا] وه‌گیراوه‌ كه‌ هی (عبدالرقیب یوسف)ه‌.

نوكته‌ی هه‌فته‌


نوكته‌ی هه‌فته‌

باش ئازادكردنی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، دوو عه‌ره‌ب ئه‌چنه‌ ئه‌مریكا و له‌ هۆتێلێك دائه‌به‌زن به‌یانیه‌كه‌ی كه‌ یه‌نه‌ خواره‌وه‌ كابرای ریسیپشن پێیان ئه‌ڵێت گوود مۆرنین،یه‌كێك له‌ دوو عه‌ره‌به‌كش جوابی ئه‌یاته‌وه‌ ئه‌ڵێت مۆرنین گوود, ئه‌وه‌ی تریان لێی ئه‌پرسێت بۆ وات وت؟ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌ڵێت ئاخر ئه‌وه‌ وه‌كو سلام علیكم و علیكم السلام وایه.ها ها ها

ئه‌گه‌ر بیتخۆشه‌ به‌ژدار بیت نوكته‌ی خۆتمان بۆ بنیره‌ له‌ ریگه‌ی به‌یوه‌ندی بۆت دائه‌به‌زینین به‌ناوی خۆت

Create a free website or blog at WordPress.com.

Up ↑

Design a site like this with WordPress.com
Get started