گرده‌كانی ده‌ور و پشتی شـــارى سليمانى


گرده‌كانی ده‌ور و پشتی شـــار

شوێنی شاری سلێمانی به‌قه‌دپاڵی چیای گۆیژه‌وه‌ هه‌ڵبژێراوه‌, له‌ دووره‌وه‌ هه‌میشه‌ چه‌شمه‌ندازی چیـــای به‌رزی پیره‌مه‌گرون كه‌ (٢٦٧٠م) به‌رزه‌ و لای خۆرئاوایه‌وه‌ چیـــای گڵـــه‌ زه‌رده‌ دیاره‌.
شوێنی كۆنی سلێمانی له‌ سه‌ره‌و لێژی خوار گۆیژه‌دا هه‌ڵبژێردراوه‌: به‌ڵام ده‌وروپشتی شاری كۆن. كۆمه‌ڵی گرد بوو, كه‌ له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی شاردا شوێنی كشتوكاڵ بوون و ورده‌ ورده‌ هه‌ندێكیان بوون به‌ گۆرستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ بوونی شاردا, زۆربه‌ی ئه‌و گردانه‌ بوون به‌ خانوو , كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین شاری سلێمانی ئێستا چوار ده‌وری به‌ چیا ته‌نراوه‌ شاره‌كه‌ خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ گردێكه‌ كه‌ ناویان به‌م جۆره‌ لێنراوه‌:
١ ـ گردی حــاجی ئه‌وڵا ـ پشتی باخی شێخ له‌تیف.
٢ ـ گردی ناوه‌راست, پێشیان ده‌وت گردی سه‌ید عه‌بدول كه‌ریمی كاسه‌ و كه‌وچك, چونكه‌ ئه‌و زاته‌ی لێ‌ نێژراوه‌. به‌رامبه‌ر گردی حاجی ئه‌وڵا ته‌نیشت ڕێگا كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌.
٣ ـ گردی سه‌یوان: ته‌نیشت گردی ناوه‌راست و شێخ مارفی نۆدێ‌ باوكی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی لێ‌ نێژراوه‌.
٤ ـ گردی شێخ حسێنی قازی كه‌ پێشی ده‌ڵێن گردی شێخه‌ بچكۆله‌, چونكه‌ ئه‌و دوو زاته‌ی لێ نێژراوه‌, ( شێخ حسێنی قازی) خوشكه‌زای كاك ئه‌حمه‌دی شێخه‌ و (شێخ محمد: شێخه‌ بچكۆله‌) كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ ئه‌كه‌وێته‌ پشتی گردی سه‌یوانه‌وه‌.
٥ ـ گردی گوڵان : پێشی ده‌ڵێن گردی مامه‌ یـــاره‌, چونكه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرده‌ نێژراوه‌ پشتی كارێزی وه‌ستا شه‌ریف.
٦ ـ گردی گاوران : پێشی ده‌ڵێن گردی ئه‌ڵه‌مانه‌كان, چونكه‌ گۆرستانی گاوره‌كانه‌, له‌ پشتی گردی شێخ حسێنی قازییه‌وه‌.
٧ ـ گردی هۆمه‌ره‌ كوێر: له‌ نێوان گردی سه‌یوان و گوندی قرگه‌دایه‌.
٨ ـ گردی سه‌لیم به‌گ: له‌پشتی گردی گاورانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر رێگای قرگه‌.
٩ ـ گردی كانی شه‌كراو : له‌ پشتی گردی سه‌لیم به‌گه‌وه‌یه‌.
١٠ ـ گردی سووتاو یـــان گرده‌ گڕوێ‌ : شوێنی كانی به‌ردی مه‌ڵكه‌ند ییه‌كانه‌, ده‌كه‌وێته‌ پشتی تانكی ئاوه‌كه‌ی سه‌روو شار. ته‌نیشت (گوندی ئه‌ڵمانی ئێستا) .
١١ ـ گردی صالحی مه‌حمود ته‌نیشت گردی ده‌باشان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات (نزیك گوندی ئه‌ڵمانی ئێستا).
١٢ ـ گردی ده‌باشان: ئه‌میش له‌ ته‌نیشت گردی صالحی مه‌حموده‌وه‌یه‌. (شوێنی میوانخانه‌كه‌ی ئێستای مام جه‌لال)
١٣ ـ ناوگردانی خواروو پشتی سه‌روو كوردساتی ئێستا نزیك ده‌ربه‌نده‌كه‌یه‌.
١٤ ـ ناو گردانی سه‌روو : كه‌ پێی ده‌ڵێن دۆڵه‌ میران له‌ پشتی ناوگردانی خواره‌وه‌یه‌.
١٥ ـ گردی كانیه‌ به‌هاره‌: ئه‌م گرده‌ ده‌كه‌وێته‌ پشتی دۆڵه‌ میران.
١٦ ـ گردی جۆگا : له‌ به‌رامبه‌ر شه‌خسی شێخ جافره‌وه‌یه‌. شوێنی سه‌رۆكایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و به‌رامبه‌ر ته‌نیشت خه‌سته‌خانه‌ی مناڵان . ئێستا كراوه‌ به‌ گه‌نجینه‌ی ده‌رمان.
١٧ ـ گردی فه‌قێیان : له‌ پشتی مزگه‌وتی كانی ئاسكانه‌ و وه‌ختی خۆی فه‌قێكان و مه‌لاكان یاریان تێدا كردووه‌. ئێستاكه‌ شوێنی مزگه‌وتی شافیعی و ته‌لاری ئازادی مۆڵ به‌رامبه‌ر پاركی ئازادیه‌.
١٨ ـ گردی شێخ ئه‌حمه‌دی هندی : ئه‌م گرده‌ به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ری كارێزه‌ ووشكه‌ له‌ پشت به‌نزینخانه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی هندیه‌.
١٩ ـ گردی قۆریه‌ شكاو : له‌ پشتی ئاوی قۆریه‌ شكاوه‌وه‌یه‌, واتا له‌ به‌رزاییه‌كانی پشتی گه‌ره‌كی شۆرش.
٢٠ ـ گردی غاباته‌كه‌ : ئه‌میش گردی ماڵی پارێزگاره‌ (محافڤ) .
٢١ ـ گردی مسكێنان : له‌ پشتی شه‌خصی ئابڵاخه‌وه‌یه‌.
٢٢ ـ گرده‌كان ـ كه‌ گردی ( رعایه‌ شه‌باب و ئه‌و ریزه‌ گرده‌ كه‌ پێیان وتوون و ده‌ڵێن گرده‌كان.
٢٣ ـ گردی گه‌وره‌ : ئه‌و گردی گه‌وره‌یه‌یه‌ له‌ پشتی رعایه‌ شه‌بابه‌وه‌یه‌.
٢٤ ـ گردی كه‌ر تڕێنه‌كه‌ : له‌به‌رده‌می خانووه‌كانی كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌وه‌یه‌, پشتی مزگه‌وتی حاجی محه‌مه‌دی كۆڵه‌كه‌ له‌سه‌ر جاده‌ی سالم.
٢٥ ـ گردی موشیراوا : له‌ پشتی كارگه‌ی سه‌هۆڵی قه‌ندیل و خوار مۆزه‌خانه‌كه‌یه‌ پشتی ته‌لاری سالم.
٢٦ ـ گردی شێخ فه‌تاح : به‌رامبه‌ر گردی شێخ محێدینه‌ كه‌ گۆرستانه‌.
٢٧ ـ گردی شێخ محێدین : له‌ پشتی مۆزه‌خانه‌كه‌وه‌یه‌ , كه‌ گۆرستانه‌.
٢٨ ـ گردی گۆره‌ جووله‌كه‌ : سه‌رو جووله‌كان و خوار یاریگای په‌روه‌رده‌یی ئیداره‌ محه‌للیه‌وه‌یه‌, له‌ كۆندا گۆرستانی جووله‌كان بووه‌.
٢٩ ـ گردی كاك ئه‌حمه‌دی بۆن خۆش : خوار گۆره‌ جووله‌كه‌.
٣٠ ـ گردی شێخ هه‌باس : خوار جووله‌كان.
٣١ ـ گردی حاجــی مه‌لا عه‌لی : به‌رامبه‌ر ده‌باخانه‌كه‌یه‌. خوار ده‌ستاره‌كه‌ به‌ ده‌سته‌ چه‌پدا شوێنی گه‌ره‌كی حاجیاوه‌.
٣٢ ـ گردی زێرینۆك : ڕێگه‌ كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشی گردی كانی بــا, به‌ ده‌سته‌ راستا به‌ره‌و تانجه‌رۆ.
٣٣ ـ گردی كانــی بـــا : دوای گردی زێرینۆكه‌.
٣٤ ـ گردی پیر میكایل : به‌رامبه‌ر سه‌لیم به‌گ پشتی دێی هۆمه‌ره‌ كوێره‌.

شاری سلێمانی


سليمانى

شاری سلێمانی شارێكی شاخاوییه‌ له‌ كۆتایی ساڵی (١٧٨٤) دا كۆتایی هات به‌ دروستكردنی له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای میری بابانییه‌كان له‌ نزیك ناوچه‌ی سه‌را, كه‌ مامی [ مه‌حمود پاشـــا] ساڵی (١١٩٦كۆچی) دروستی كردووه‌. له‌سه‌ر سنووری گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی ئه‌م شاره‌ دروستكراوه‌ ئیبراهیم پاشا چه‌ند خانوویه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌مامێك و مزگه‌وتێك و بازارێكی تیا دروستكردووه‌ و له‌ قه‌ڵاچوالانه‌وه‌ كه‌ پایته‌ختی بابانیه‌كان بوو گوێزایه‌وه‌ بۆ سلێمانی و وه‌ داوای له‌ خه‌ڵكی لادێكان كرد ئه‌وانیش بگوێزنه‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی وه‌ له‌و مێژوه‌وه‌ شاری سلێمانی ویستویه‌تی جێگای شاره‌زووری مێژووی بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ زۆر كۆنه‌وه‌ ئاوه‌دانی تیا هه‌بووه‌.
سنووری شاری سلێمانی بریتیه‌ له‌ شاخی گۆیژه‌ و قه‌یوان له‌ باكور, و تاسڵوجه‌ له‌ ڕۆژئاوا, گڵه‌زه‌رده‌ له‌ باشور به‌ڵام له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ناوچه‌یه‌كی ده‌شتاییه‌ و ئه‌ڕوانێ به‌سه‌ر ده‌شتی شاره‌زووردا. شاری سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی قه‌زای مه‌ركه‌زه‌ بریتیه‌ له‌ چوار قه‌زا: هه‌ڵه‌بجه‌, شارباژێر, ڕانیه‌, و قه‌ڵادزه‌.
میسته‌ر هارت له‌ په‌راوه‌كه‌ی خۆیدا له‌ ساڵی ( ١٨٢٠)دا یانی دوای ته‌واو بوونی به‌ ٣٦ساڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ١٠ هه‌زار كه‌سێك بووه‌ و ژماره‌ی ماڵیشی (٢١٤٤) ماڵ بووه‌ كه‌له‌مه‌ (١٣٠) ماڵی جوله‌كه‌ وه‌ (٩) ماڵی كلدانی و (٥) ماڵیشی ئه‌رمه‌نی بووه‌.

ئـــاو و هه‌وای شاری سلێمانی

ئاو و هه‌وای سلێمانی ئاو و هه‌وایه‌كی كیشوه‌ری به‌ پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ بۆ ژێر سفری سه‌دی له‌ زستاندا و ئه‌گاته‌ (٤٠) پله‌ی سه‌دی له‌ هاویندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌ شاخ ده‌وره‌دراوه‌ وه‌ هه‌ردوو وه‌رزی (به‌هار و پاییز)ی كورتن و باران به‌زۆری له‌ زستان و به‌هاردا ده‌بارێت و ئه‌گاته‌ نزیكه‌ی (٩٠٠-١٠٠٠ ملم) هه‌روه‌ها سلێمانی ناسراوه‌ به‌ هه‌ڵكردنی بــــایه‌كی توند كه‌ پێی ده‌وترێ‌ ره‌شه‌بــا ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی جیاوازی پله‌ی گه‌رما له‌ نێوان شاخه‌كان و ناو شاری سلێمانی دا.

Sulaimani

نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی
ئه‌كــــره‌می ساڵحی ره‌شه‌


گـــه‌ڕه‌كه‌كان و لقه‌كانی شارى سليمانى

گه‌ره‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی

مه‌ڵكه‌ندی
چوارباخ
ده‌رگه‌زێن
سه‌رشه‌قام
گۆیژه‌
كانێسكان
جووله‌كان

مه‌ڵكه‌ندی

كۆنترین گه‌ره‌كی شاری سلێمانییه‌, له‌ پێش دروستكردنی سلێمانیدا دێیه‌كی خنجیلانه‌ بووه‌, هه‌ندێك ئه‌ڵێن گوایا دێی [ مه‌لیكی هندی ] بووه‌, به‌ڵام هه‌رگیز ڕێی تێناچێت…! هه‌روه‌ك لای هه‌ندێك به‌ مه‌لیك كه‌ندی واتا هه‌ڵكه‌ندراوی مه‌لیك ده‌زانرێت. ئه‌مین زه‌كی ده‌ڵێ‌ : ره‌نگه‌ ” ملك گوندی”بێ‌ (محمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ: تاریخی سلێمانی و وڵاتی به‌غدا ١٩٣٩ز, لاپه‌ره‌ ٨٩) .
دوور نیه‌ (مه‌ل)(كه‌ندی)بووبێت واته‌ كه‌ندی مه‌ل و باڵنده‌ بووه‌ كه‌ هێلانه‌یان تێدا كردووه‌.

چواربـــاخ

ئه‌وسا بریتی بوو له‌ چوار باخی سه‌وز و ئاودار پڕ بووه‌ له‌ میوه‌هاتی هه‌مه‌ جۆره‌, وه‌ك : قه‌یسی ، قۆخ , هه‌نار…. كه‌ ئه‌حمه‌د پاشای بابان دروستی كردوون.

ده‌رگه‌زێن
به‌ناوی دێی ( ده‌رگه‌زێنی ) هه‌مه‌دانه‌وه‌ ناو نراوه‌, چونكه‌ هه‌ندێ‌ له‌ دانیشتوانی له‌كاتی خۆیدا له‌وێوه‌ هاتوون.

سه‌رشه‌قام
ئه‌وسا ڕێگای كاروانی به‌ینی قه‌ڵاچوالان (كه‌ مه‌ركه‌زی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی) و به‌غدا بوو, به‌ كه‌لی (سه‌رگرمه‌)دا كه‌ به‌م شوێنه‌دا تێپه‌ریوه‌, بۆیه‌ كه‌ ئـــاوا كرایه‌وه‌ ناونرا گه‌ره‌كی “سه‌رشه‌قامه‌كه‌”.

گۆیژه
له‌ داری گۆیژه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌وسا له‌و شوێنه‌دا و به‌ شاخه‌كه‌شه‌وه‌ زۆر بووه‌ یان به‌ ناوی چیـــای گۆیژه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ به‌ پشت سلێمانیه‌وه‌یه‌.

كانێسكان
وشه‌یه‌كی لێكدراوه‌ له‌ (كانی)(ئاسكان) له‌كاتی خۆیدا پێش بنیادنانی سلێمانی كانیاو و بێشه‌ڵان بووه‌ ئاسك رووی تێكردووه‌ بۆ ئاو خواردنه‌وه‌, هه‌روه‌ها كاروانیش لایانداوه‌ بۆ پشوودان و حه‌وانه‌وه‌.

جووله‌كان
به‌ناوی ئه‌و جووله‌كانه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ له‌كاتی خۆیدا تێیدا دانیشتوون.

Sulaimani 1870

لقــــی گه‌ره‌كه‌كان
مه‌ڵكه‌ندی
پیرمه‌سوور
حاجی حـــان

گۆیژه‌
صابوونكه‌ران
قه‌زازه‌كان
گاوران
سه‌رچیمه‌ن

ده‌رگه‌زێن
سه‌ركارێز
سه‌رگۆل

Sulaimani

سه‌رشه‌قام
هۆمه‌رمه‌ندان
گونجێ‌
حه‌وشی په‌سته‌ك سوور
شیوی قازی

چوار بــــاخ
هۆڵی قه‌صابه‌كان

كانی ئاسكان
شێخان
بازاره‌ بچكۆله‌
ژاڵه‌ییه‌كان
نوری یاوا

تێبینی
له‌ هه‌ندێ‌ گه‌ره‌ك خانوویه‌كی گه‌وره‌ چه‌ند ژوورێكی تێدا بوو ، هه‌ر ژووره‌ی خێزانێكی تێدابووه‌ پێیان ووتوه‌ (حه‌وشی گه‌وره‌) یان بۆ نیشانه‌ وتوویانه‌ كۆڵانه‌كه‌ی لای حه‌وشی گه‌وره‌.

Kurdistan w Kurd


Kurdistan w Kurd
Kurdistan w Kurd

رێگه‌ی پێوه‌ندی گرتن به‌ سایتی کوردستان و کورده‌وه‌
بۆ پێوه‌ندی گرتن به‌ سایتی کوردستان و کورد و گه‌یاندنی بابه‌ت، هه‌واڵ، ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کانتان له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی سایتی کوردستان و کورد له‌م ئیمه‌له‌ که‌لک وه‌رگرن:

Email: info@kurdistanukurd.com

ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی بواری پسپۆری پاڵێوراوانی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ٢٠١١-٢٠١٢


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی بواری پسپۆری پاڵێوراوانی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ره‌تی و ئاماده‌یی.

تكایه‌ كلیك لیره‌ دابگره بۆ بنه‌ره‌تی

تكایه‌ كلیك لیره‌ دابگره بۆ ئاماده‌یی

گفتوگۆیه‌ك له رادیۆی سلیمانی ده‌نگی مه‌لبه‌ند


گفتوگۆیه‌ك له رادیۆی سلیمانی ده‌نگی مه‌لبه‌ند رۆزی چوارشه‌ممه‌ ٢٠-٧-٢٠١١ له‌ سه‌ر باكردنه‌وه‌ی شاخی گۆیزه‌وده‌وروبه‌ری.
بیشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی
به‌یانیت باش سلیمانی
عادل له‌رادیۆی مه‌لبه‌ند
میوانانی به‌رنامه‌
ئارارات به‌ربرسی كۆمه‌له‌ی كوردستانیكی سه‌وز
دلشاد محمد قوتابی له‌زانكۆی ئه‌نگلیا ره‌سكین / به‌ریتانیا
ئه‌م گفتوگۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌لمه‌تیك بۆ باكردنه‌وه‌ی شاخی گۆیزه‌ له‌ بلاستیك و سوشه‌ و نایلۆن
وینه‌گرتن و مۆنتازی ده‌نگ له‌سه‌رمالبه‌ری ریبه‌ری كوردی
دلشاد محمد

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلیمانی

(به‌شی خزمه‌تگوزاری)
له‌بیناوی زینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سیمایه‌كی خاوین و دلگیری ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كانمان
هاوولاتی و گه‌شتیاری خۆشه‌ویست
تاسیمای وولاتمان خاوین و شه‌نگ و رازاوه‌ بیت، تائیوه‌ی به‌ریزیش له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی خاوین و ته‌ندروستدا ساته‌ وه‌ختی گه‌شته‌كه‌تان به‌ئاسوده‌یی و خۆشحالی به‌سه‌ربه‌رن له‌ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كاندا
تكایه‌چ له‌كاتی گه‌شت وسه‌یرانتان چ باش ئه‌وه‌ی كۆتای به‌كاتی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانتان دیت باشماوه‌ی خۆل كه‌ره‌سته‌ زیان به‌خشه‌كانتان بخه‌نه‌ كیسه‌ی خۆل (عه‌لاگه‌) و سه‌له‌ی خۆله‌كانه‌وه‌.
تكایه‌له‌باش واده‌ی ته‌واوبونی گه‌شت و سه‌یرانتان شوینی ئاگرو بشكۆوزیله‌مۆداگیرساوه‌كان به‌ ته‌واوی به‌ ئاو بكوزینه‌ره‌وه‌دلنیابه‌ لیی باشان به‌جیبهیله‌.
تكایه‌باریزگاری له‌و دره‌ختانه‌بكه‌كه‌بۆته‌ سایه‌ی سیبه‌ریكی خۆشی گه‌شت و سه‌یرانه‌كه‌ت بیان باریزه‌ له‌ شكان و بیس بوون هه‌روه‌ها ئه‌و مادده‌ زیان به‌خشانه‌ی له‌ده‌وری فریده‌دریت.
  • مافی ئیوه‌یه‌ گه‌شت و سه‌یران بكه‌ن چیز وه‌ربگرن له‌ ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كان. مافی شوینه‌ گه‌شتیاریه‌كانیش ئه‌وه‌یه‌ خاوین و دلسۆزانه‌ باریزگاری لیبكریت له‌لایه‌ن ئیوه‌ی گه‌شتیاره‌وه‌.
    تكایه‌له‌و جیگایه‌ی كه‌سه‌له‌ی خۆل و شوینی خۆل فریدانی لی نیه‌ له‌گه‌ل خۆتدابیسای خۆل و خاشاكتان بهیننه‌وه‌ بۆ نزیك ترین شوینی تایبه‌ت به‌ خۆل فریدان.
    به‌هیوای هاوكاریتان له‌ بیناوزینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سیمایه‌كی شه‌نگ و رازاوه‌ی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی وولاتمان
  • Create a free website or blog at WordPress.com.

    Up ↑

    Design a site like this with WordPress.com
    Get started