Kurdistan w Kurd
رێگه‌ی پێوه‌ندی گرتن به سایتی کوردستان و کورده‌وه
بۆ پێوه‌ندی گرتن به سایتی کوردستان و کورد و گه‌یاندنی بابه‌ت، هه‌واڵ، ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کانتان له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی سایتی کوردستان و کورد له‌م ئیمه‌له که‌لک وه‌رگرن:
Email: info@kurdistanukurd.com
گفتوگۆیه‌ك له رادیۆی سلیمانی ده‌نگی مه‌لبه‌ند
گفتوگۆیه‌ك له رادیۆی سلیمانی ده‌نگی مه‌لبه‌ند رۆزی چوارشه‌ممه ٢٠-٧-٢٠١١ له سه‌ر باكردنهوهی شاخی گۆیزهودهوروبهری.
بیشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی
به‌یانیت باش سلیمانی
عادل له‌رادیۆی مه‌لبه‌ند
میوانانی به‌رنامه
ئارارات به‌ربرسی كۆمه‌له‌ی كوردستانیكی سه‌وز
دلشاد محمد قوتابی له‌زانكۆی ئه‌نگلیا رهسكین / به‌ریتانیا
ئه‌م گفتوگۆیه له‌سه‌ر ههلمهتیك بۆ باكردنهوهی شاخی گۆیزه له بلاستیك و سوشه و نایلۆن
وینه‌گرتن و مۆنتازی ده‌نگ لهسهرمالبهری ریبه‌ری كوردی
دلشاد محمد
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلیمانی
(به‌شی خزمه‌تگوزاری)
لهبیناوی زینگهیهكی ته‌ندروست و سیمایه‌كی خاوین و دلگیری ناوچهگهشتیاریهكانمان
هاوولاتی و گه‌شتیاری خۆشه‌ویست
تاسیمای وولاتمان خاوین و شه‌نگ و رازاوه بیت، تائیوهی به‌ریزیش له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی خاوین و ته‌ندروستدا ساته وه‌ختی گه‌شته‌كه‌تان به‌ئاسوده‌یی و خۆشحالی به‌سه‌ربه‌رن لهناوچهگهشتیاریهكاندا
تكایهچ له‌كاتی گه‌شت وسهیرانتان چ باش ئه‌وه‌ی كۆتای به‌كاتی گه‌شت و سهیرانهكانتان دیت باشماوه‌ی خۆل كه‌ره‌سته زیان بهخشهكانتان بخه‌نه كیسه‌ی خۆل (عه‌لاگه) و سه‌له‌ی خۆلهكانهوه.
تكایهلهباش واده‌ی ته‌واوبونی گه‌شت و سه‌یرانتان شوینی ئاگرو بشكۆوزیلهمۆداگیرساوهكان به ته‌واوی به ئاو بكوزینهرهوهدلنیابه لیی باشان بهجیبهیله.
تكایهباریزگاری له‌و درهختانهبكهكهبۆته سایه‌ی سیبهریكی خۆشی گه‌شت و سهیرانهكهت بیان باریزه له شكان و بیس بوون هه‌روه‌ها ئه‌و مادده زیان به‌خشانه‌ی له‌ده‌وری فریدهدریت.
مافی ئیوه‌یه گه‌شت و سه‌یران بكه‌ن چیز وه‌ربگرن له ناوچهگهشتیاریهكان. مافی شوینه گهشتیاریهكانیش ئه‌وه‌یه خاوین و دلسۆزانه باریزگاری لیبكریت له‌لایه‌ن ئیوه‌ی گه‌شتیاره‌وه.
تكایهلهو جیگایه‌ی كهسهلهی خۆل و شوینی خۆل فریدانی لی نیه له‌گه‌ل خۆتدابیسای خۆل و خاشاكتان بهیننه‌وه بۆ نزیك ترین شوینی تایبه‌ت به خۆل فریدان.
به‌هیوای هاوكاریتان له بیناوزینگهیهكی ته‌ندروست و سیمایه‌كی شه‌نگ و رازاوه‌ی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی وولاتمان
جه‌زنی ره‌مه‌زان

بۆههمووخوینهری ریبه‌ری كوردی به‌ریز
به‌بۆنه‌ی جه‌زنی ره‌مه‌زانی بیرۆزهوه بیروزبای گه‌رمتان لئ ده‌كه‌ین هیوامان وایه جه‌زنی خۆشی و به‌ره‌كه‌ت بیت بۆ هه‌موان له‌گه‌ل ریزو خۆشه‌ویستیمان بۆتان.
ریبه‌ری كوردی
خالید ره‌شید
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه
به‌ڵکه فه‌رمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێته‌وه
وا وه‌عیدی به‌فری زستانی فیراقت که‌وته دڵ
هه‌ر به بای وه‌عده‌ی ویساڵت کێوی دڵ ڕه‌ش بێته‌وه
بهروانهی زوڵفت له ده‌وری ئاته‌شی ڕوت بێ،چلۆن
ئاگری عیشقت به ئاوی چاوی من ده‌کوژێته‌وه؟
سوچی دڵت بو که په‌روانه‌ی دڵم ڕوی کرده ڕوت
ئاگری وه‌سڵی شه‌م و په‌روانه شه‌و ده‌گڕێته‌وه
خه‌تت و موری زوڵف و خاڵت حوججه‌تی مڵکی دڵه
نه‌قشی ئه‌و مۆره به ئاوی ”خوڕخوڕه ” ناچێته‌وه
دڵ له ترسی چاوه‌که‌ت ڕوی کرده میحرابی برۆت
ئێسته بیستومه له چینی زوڵف جێی نابێته‌وه
کێوی هیجرت خسته سه‌ر شانی دڵم پێی خستووه
تا نه‌گا ده‌ستی به زوڵفت زه‌حمه‌ته هه‌ستێته‌وه
سه‌د که‌ڕه‌ت خستتمه گێژ و مه‌هله‌که‌ی به‌حری فیراق
ئاخری موژگانی قوللابت ده‌رم دێنێته‌وه
مه‌زره‌عه‌ی میهر و مه‌حه‌ببه‌ت توخمی وه‌سڵی شین نه‌کرد
گوڵ به شادی داده‌چێنم خاری غه‌م ده‌ڕوێته‌وه
خۆت ده‌زانی مودده‌تێکه گه‌ردی پا ماڵی جه‌فام
که‌ی وه‌کو نه‌قشی قه‌ده‌م سه‌ر ده‌نێمه ژێر پێته‌وه
دڵ ئه‌وا که‌وتۆته زیندانی غه‌مت قوربانتم
تایه‌کی زوڵفت بنێره به‌ڵکه بۆم ده‌ربێته‌وه
تۆ خودا تاکه‌ی له تاریکی شه‌وی هیجرانی تۆ
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشم،ڕه‌ببی که‌ی ڕۆژ بێته‌وه
بێ ئیشاره‌ی حیکهتول عه‌ینی شیفات نایێ شیفام
خۆت ده‌زانی زامی دوری سه‌خته خۆش نابێته‌وه
فکری من چونکه ده‌قیقه عاشقی قه‌ددی ئه‌وه
م‌و له م‌و گیراوه چبکه‌م لێک جوێ نابێته‌وه
زه‌خمی دڵ بێ، مه‌رهه‌می وه‌سڵی، به ناسۆر که‌وتووه
ئه‌ی ” حه‌ریق ” باسی مه‌که تۆ خوا بڵا نه‌کولێته‌وه
