یادی ٢٢٧ سال له‌دایكبوونی شاری سلێمانی
به‌رز و پیرۆزبێت یــادی (٢٢٧)هه‌مین ساڵــهی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی
سلێمانی شاری جوانی
شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
شاری مامه‌یاره و قانع و پیره‌مێرد
سڵا وت لێ بێت
ئه‌مڕۆ (٢٢٦) ســــاڵ به‌سه‌ر ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی تۆدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و مۆمی (٢٢٧) ســـاڵه‌ی ته‌مه‌نت هه‌ڵده‌كه‌یت
ئه‌ی شاره جوانه‌كه هیوادارم بۆ هه‌میشه و هه‌رده‌م ئاوه‌دان بیت و مۆمی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنت هه‌ر به بڵیسه و گه‌ش بێت.
ســــلێمانی ١٤-١١-١٧٨٤
تــۆ له ئامێزی گۆیژه و ئه‌زمر و پیره‌مه‌گرون و به‌راناندا پارێزراوی.
تــــۆ به كانی و ده‌شت و كێوه‌كانی هه‌ورامان و دووكان و شاره‌زوور و شارباژێر ده‌وره‌دراوی.
تــــۆ به گوزارشته‌كانی نـــالی و ســالم و گۆران و پیره‌مێرد گۆش كراوی
سلێمانی تــۆ یاده‌وه‌ری بــابــانهكانی بۆمان مــاویت.
هێنده‌ی به‌رزی و سه‌ركه‌شی چیاكان, هێنده‌ی سازگاریی كانیاوه‌كان, هێنده‌ی به‌پیتی پێده‌شته‌كان, هێنده‌ی پان و به‌رینی ئاسمان پیرۆز بایی (١٤-١١-٢٠١١) یــادی له‌دایك بوونت پیرۆز ده‌كه‌ین
قوربــانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بــادی خۆش مروور
وه‌ی په‌یكی شـاره‌زا به هه‌موو شــاری شــارهزوور
شـــاخی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی گــۆیژه
هۆنــراوه: بێكه‌س
شـــاخی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی گــۆیژه
شــاخی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی گۆیژه, باعیسی كه‌یف و سروور
هه‌رده‌مه به‌رگێ ئه‌پۆشێ, گاه سپی گاه سه‌وز و سوور
وه‌سفی قه‌ومی كورد ئه‌كه‌ی تۆ, به‌م هه‌موو ڕه‌نگانه‌وه
ڕه‌نگی سوورت شــاهیده بۆ كورد، كه قه‌ومێكن جــهسوور
بــهرگی بێگه‌رد و سپیشت زاهیره, هاوار ئه‌كا
قه‌ومی كورد دڵساف و پاكن, میلله‌تێكن بــێ قسوور
به‌رگی سهزیشت ئه‌ڵێ, ئه‌م خــاكه هه‌ر شیناییه
پـڕ له ده‌غڵ و دان و كانی ، سه‌ر به رزق و پڕ له نوور
ئه‌ی وه‌ته‌ن, شــایــانی فه‌خری واجبه مهدحــت بكه‌م
دار و به‌ردت چه‌شنی گه‌وهه‌ر, خاك و خۆڵت وه‌ك بـلـــوور
نوكته‌ی هه‌فته
نوكته‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق له زمانی خۆیه‌وه
* ئه‌ڵێن له جه‌لال تاڵه‌بانیان پرســی ڕات چۆنه به‌رامبه‌ر عێراقه‌كه‌مان مه‌به‌ست عێراقی نوێیه؟
له وه‌ڵامدا وتی : وه‌ڵا به فه‌زڵی ئاسیا سێڵه.
* ئه‌ڵێن له كاتی هاتوچۆ كردنی مام جه‌لال له نێوان سلێمانی و قه‌ڵاچوالاندا زۆرجار تێبینی پیاوێكی كرد له‌سه‌ر ڕێگاكه دانیشتبوو ئه‌یخوارده‌وه له پاسه‌وانه‌كانی پرسی ئه‌وه كێیه ؟ وتیان نازانین, مام جه‌لالیش له یه‌كێك له سهفهرهكانیا بڕیا ئه‌یات دابه‌زێت و خۆی پێ بناسێنێت. لێی چووه پێش و له ته‌نیشتی دانیشت و كابراش پێوت فه‌رموو بخۆره‌وه, ئه‌ویش وتی ئه‌خۆمه‌وه ناخۆمه‌وه,به‌هه‌رحاڵ كابرا پێكێكی خوارده‌وه و له مام جه‌لالی پرسی تۆ كێیت؟؟
مام جه‌لالیش سه‌ری سوڕما و پرسی: بۆ تۆ من ناناسیت ؟ منت نه‌بینیوه؟
وتی : نـــا
مام جه‌لال پرسیه‌وه: تۆ منت له ته‌له‌فزیۆن نه‌بینیوه؟
وتی : سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ناكه‌م.
مام جه‌لال پرسیه‌وه: تۆ وێنه‌ی منت له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان نه‌بینیوه؟
وتی: ڕۆژنامه و گۆڤار ناخوێنمه‌وه, ئيستا تــۆ كێیت؟
مام جه‌لالیش وتی: من جه‌لال تاڵه‌بانیم
كابراش ئه‌یاته قاقای پێكه‌نین و ئه‌ڵێت: ئه‌مه كاسێكت خواردۆته‌وه ئه‌ڵێی جه‌لال تاڵه‌بانیم ئه‌گه‌ر بیكه‌یت به دوو كاس ئه‌ڵێیت جۆرج بووشم.
میژووی شــاری هـــه‌ولـــێر
هه‌ولێر
هه‌ولێر به یه‌كێك له كۆنترین شاره‌كانی جیهان داده‌نرێت كه تا ئه‌مرۆش ژیان تێیدا به‌رده‌وامه و به ئاوه‌دانی ماوه‌ته‌وه و ناوه كۆنه‌كه‌ی خۆی پاراستووه. كۆنترین ناوی (٢٠٠٠)ساڵ پ.ز له نووسینه‌كانی شای سۆمه‌ری ( شولكی ) به [ ئوربیلم ] هاتووه.
له نووسینه‌كانی بابلی و ئاشووریه‌كانیش ناوی به [ئه‌ربائیلۆ] واتا [چوار خوا] هاتووه و له نووسینه بزماریهكانیش ناوی به [ئه‌ی كشان كلاما] واتا [ماڵی خاتوو هه‌رێم] هاتووه.
هه‌ندێ پاشماوه‌ی نووسین له قه‌ڵا دۆزراوه‌ته‌وه, یه‌كێكیان ته‌خته‌یه‌كه بۆ شـــا ئاشوور پانیپاڵ نووسراوه, له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری برۆنزی خـــوای عه‌شتار پاشای ئاشووری (ئاشووری سێیه‌م ٧٢٢-٧٥٤پ.ز).
هه‌ولێر یه‌كێك بوو له شوێنه گرنگه‌كانی ئاشووریه‌كان, بـــۆیه سه‌نحاریب (٦١٨-٧٠٥ پ.ز) به كارێزی مه‌ڕمه‌ڕی ئاوی له به‌ستۆره‌وه به درێــــژایی ٢٢كم بۆ ناو هه‌ولێر ڕاكێشاوه و له زاركی بنه‌وانی كارێزه‌كه‌ی نووسیوه:
منم سه‌نحاریب پـــاشـــای ووڵاتی ئاشوور, به هێڵێكی ڕاست سێ جۆگه ئـــاوم له چیانی خانیه‌وه كه ده‌كه‌وێته هه‌ورازی [ شـــار بۆ نیشتمانی خاتوونی نازدار ڕاكێشـــا].هه‌ولێر پایته‌ختی ئایینی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووری بووه و له سه‌رده‌می سهرگۆنهوه (٧٠٥-٧٢١ پ.ز) گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی شــارستانیهت و ئاوه‌دانی.
له دوای رووخانی نه‌ینه‌واش له ٦١٢ پ.ز هه‌ولێر بوو به به‌شێك له ووڵاتی مـــیدیـــا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندێكی كۆنی ئایینی بوو رووخاوه و كاول كراوه. هه‌روه‌ها له ٣٣١ پ.ز , فــارسهكان له شه‌ڕی گوگمیلا [أربیلا] شـــكان و داریوشی سێیه‌می پـــاشـــای فارسی به‌زی و ئه‌سكه‌نده‌ر هه‌ولێری داگیر كرد.
هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاروانســهرای بازرگانی و مه‌ڵبه‌ندێكی كشتوكاڵی به‌ناو بانگی هه‌بوو ناوبانگێكی مه‌زنی په‌یداكرد و پێشكه‌وتنێكی زۆری به خۆیه‌وه بینی و لــه سه‌رده‌می فرسیهكان (الفرپیین) (١٤٨-٢٢٦ پ.ز) بوو به پایته‌ختی ووڵاتی حه‌دیاب یان ئه‌دیابین.
له‌شكری ئه‌رمینیا له ٨٣ پ.ز ده ساڵی ته‌واو له سه‌رده‌می [نیكران]ی پــاشــایان حوكمی ئه‌م شاره‌یان كردووه. ســوپای ئیمراتۆریه‌تی [كراكلا] له دوای هێرشی مه‌دائین له (٢١٦ ز) له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دا فرسیهكانیان وه‌ده‌رنا و گۆرستانی بێ سنووری جه‌سته‌ی كوژراوه‌كانیان دروست كرد و وێنه‌ی شارستانێتی سه‌رده‌می ئه‌وانی شێواند. ساسانیه‌كانیش له (٢٢٦ز) د ا, له‌سه‌رده‌می ئه‌رده‌شێردا شــارهكهیان داگیركرد, به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی تره‌وه ڕوویه‌كی خاوێن و جوانی شارستانێتیان پێ به‌خشی .
له (٦١٢ز) ساسانیه‌كان له ترسی سوپای ئیسلامی ووڵاتیان جێ هێشت وه‌ك مه‌دائین و هه‌ولێر و شوێنی تر.
له ١٦ی كۆچی سه‌ركرده‌ی ئیسلامی عه‌قه‌به‌ی كوڕی خهڕهف له زه‌مانی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب هه‌ولێری خسته سه‌ر ووڵاتی ئیسلام.
ساڵی ٥٦٣ی كۆچی كه ده‌وڵه‌تی بهكتیكیهكان دامه‌زرا هه‌ولێر كه‌وته ژێر حوكمی ئه‌وان و له‌سه‌رده‌می[ مڤفرالدین ] هه‌ولێر ڕوویه‌كی گهشیشارستانی به خۆیه‌وه بینی , كه [صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی] پێشه‌وای گه‌وره‌ی كورد خوشكی خۆی دا به مڤفرالدین, له‌گه‌ڵ ئییوبیهكان ئاوێته بوو و له شه‌ڕی خاچپه‌رسته‌كان به‌شداری كرد. مڤفرالدین چه‌ندین قوتابخانه و هه‌تیوخانه و ته‌مبه‌ڵخانه و بازاڕ و بنكه‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی له شــاركردهوه ز لــه هه‌موو كاره‌كانی به‌رزتر دروستكردنی مـــنارهی چـــۆلیه كی ئێستاش ماوه به‌ڵام ڕۆژگار ڕووی جارانی نه‌هێشتووه و ئه‌كه‌وێته ناو پاركی مناره‌وه.
پــــاش مردنی [ مڤفرالدین ] خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی (المستنصر بالله) له ساڵی ١٢٣٥ز, سوپایه‌كی به سه‌ركردایه‌تی (أبو الفچائل اقبال الشرابی) نارده هه‌ولێر و داگیری كرد.
هـــــهولێر چه‌پۆكی تهتهرهكانیشی به‌ركه‌وت. هه‌روه‌كو حوكمڕانی عوسمانیه‌كان و بابانیهكانیشی به خۆیه‌وه بینیوه. ســـاڵی ١٨٢٦ ز پـــاشــــای ڕوانـــدز هه‌ولێری خسته سه‌ر ئه‌ماره‌ته گه‌وره‌كه‌ی خۆی, كه عوسمانیه‌كان به پــــاشـــا كۆرهیان له‌ناوبرد , ههولـــێر كه‌وته‌وه ژێر ده‌ستی عوسمانیه‌كان. پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌راپای عێراق كه‌وته ژێر ئینتیدابی به‌ریتانی و تــــا ١٤/گه‌لاوێژی / ١٩٥٨ هه‌ر له ژێر حوكمی پاشایه‌تی سه‌ر به به‌ریتانیادا بوو .
ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی كورد
به‌شــــی دووه م
به‌م پێیه‌ش ئه‌و گونده‌ی كه نزیك ئه‌م كێوه بووه گوندی (بقردا) گوندێكی كورد نشین بووه و خاكی كوردان بووه.
شــایانی باسه ده‌سه‌ڵاتی گۆتیه‌كان هه‌ر له ساڵانی (٣١٠٠)ی پ.ز و تــــا ســا‌ڵی (٢٨٠٠)ی پ.ز درێژه‌ی كێشاوه له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ عیلامیه‌كاندا كردووه . ڕه‌گه‌زی گۆتیه‌كان له ویلایه‌تی سۆمه‌ریه‌كانیشدا ژیاون كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز (گۆتیه‌كان و سۆمه‌ریه‌كان) له ســاڵانی چوار هه‌زار و پێنج سه‌د ســـاڵی پیش زایین‌دا خاوه‌نی شارستانیه‌تی باڵا و خه‌ت نووسین بوون.
گوتیه‌كان له سه‌ده‌كانی ٢٦ی پ.ز هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌كه‌د و سۆمه‌ریه‌كان و عیلامیه‌كانیان داگیر كردووه. وماوه‌ی (١٢٠) ساڵ و (٤٠) ڕۆژ حوكمی بابلیه‌كانیان كردووه. پاشتر (ئوتون لوگاڵ)ی پاشای (ئه‌رخ) , شاری ئه‌رخ له باكوری كێوی جودیدا له ناوچه‌ی بۆتان هه‌یه كه به ناوه‌كه‌یدا دیاره كه شارێكی نه‌ژادی گوتیه‌كانه له تیریكانی شانشینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه و به‌سه‌ریدا زاڵ بووه , له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی گوتی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عیلامیه‌كان ویلایه‌تێك به ناوی (ئه‌نزان) دامه‌زرا (ئه‌نزان مانای كوێستانه و به كوردی زۆزانه) له كوێستانی به‌خیاری میرێك جیا بوه‌وه به ناوی (گیر).
(شوبی لوكمبه)ی پاشای هتیت له كه‌تیبه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت ئه‌و خوایه‌ی گورده‌كان ده‌یانپه‌رست ناوی (گــیره) بوو. به‌مه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانین بڵێین نــاوی خودای دانیشتوانی كوێستانی به‌ختیاری گیره بووه هه‌ر به‌ناوی میره‌كه‌یانه‌وه ناویان ناوه و له‌گه‌ڵ گورده‌كاندا ڕۆڵه‌ی یه‌ك میلله‌تن. چونكه ووشه‌ی (كــاردا) له دوای تێكشكانی تیریكان په‌یدا بووه. بۆیه ده‌شێت بگوترێت له‌م شه‌ڕ و دابڕان و پارچه پارچه بوونه‌دا به‌شێك له‌و گۆتیانه له ناوچه‌ی باكوری ڕووباری دیجله مابووبنه‌وه و ناوی كاردایان به‌سه‌ردا بڕاوه.كه ئه‌كه‌د و سۆمه‌ریه‌كان به قاره‌مان و پاڵه‌وان و جه‌نگاوه‌ر ناویان ده‌بردن. ئیتر ڕۆژان هات و ڕۆژان تێپه‌ڕ بوو ووشه‌ی كاردا بوو به غۆردۆ, كۆردۆ………… و تــا ئه‌مڕۆش كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به ناوچه‌كانی خۆیان ده‌ڵێن خورتۆ كه ده‌بێ له ووشه‌ی غوردۆوه هاتبێت.
له مێژووی كورد و كوردستانی ئه‌مین زه‌كی به‌گدا هاتووه كه نووسیویه‌تی: ((توكولتی ئینورتای قه‌راڵی )) ئاشووریه‌كان له وه‌سفی دوو تابلۆیی یه‌ك ڕووداوی كردووه و له یه‌كێكیاندا ناوی (كوتی) و له‌ویتریاندا ناوی (كورتی) به‌كار هێناوه, نووسه‌ری كتێبی تیره‌كانی میزۆپۆتامیا له كتێبه‌كه‌یدا به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه كورد ڕه‌گ و ڕیشه‌یان گۆتیه واتا كورد له نه‌ژادی گۆتیه‌كانه.
(دراڤه‌ر)ی ڕۆژهه‌ڵاتناس ده‌ڵێت : كوتی یــان كورتی ناوی یه‌ك میلله‌ت بووه, یــان كورتی به گه‌وره‌ترین به‌شی گۆتیه‌كان ووتراوه, كه له‌سه‌ره‌تادا پێیان نه‌وتراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌ی وا دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت كه گۆتیه‌كان تــــا سه‌رده‌می كوروش ناوی كۆنی خۆیان پاراستووه.






