فـــتــوش پێداویستیه‌كانی ١ ـ ده‌سكێك كاهوو (پاك شۆرابێته‌وه وورد كرابێت). ٢ ـ خوێ. ٣ ـ نیو كوپ زه‌یتی ڕووهكی. ٤ ـ پیازێكی سپی قه‌باره مامناوه‌ند ، وورد كرابێت. ٥ ـ سه‌لكێك ته‌ڕه پیازی شۆراوه و ووردكراو. ٦ ـ ٢ تا ٣ پارچه سیری وورد كرا‌و. ٧ ـ چاره‌كه كوپێك روب هه‌نار. ٨ ـ چاره‌كه كوپێك ئاوی لیمۆ. ٩ ـ نیو ده‌سك نه‌عناعی تازه (پاك شۆرابێته‌وه وورد كرابێت). ١٠ ـ ده‌سكێك مه‌عده‌نووس (پاك شۆرابێته‌وه وورد كرابێت). ١١ ـ ٢ یان ٣ خه‌یاری پاككراو جوان شۆرابێته‌وه و كرابێت به پارچه‌ی خڕی ته‌نك ته‌نك. ١٢ ـ نیو بیبه‌ری سه‌وز كه قه‌باره‌ی مامناوه‌ند بێت و كرابێت به پارچه‌ی چوار گۆشه‌ی وورده‌وه. ١٣ ـ ٧ تا ٨ سه‌لك توور كه جوان شۆرابێته‌وه و كرابێت به پارچه‌ی خڕی ته‌نك ته‌نك. ١٤ ـ نیو كه‌وچكی بچووك بیبه‌ری سووری وورد (شیرین). ١٥ ـ ١ یان ٢ كه‌چكی چێشت روبی ترش (سماق). ١٦ ـ پاچه نانی ته‌نك (نانی تیری) ووردكراو و سووره‌كراو له ڕۆندا. ((ئه‌م بڕه بۆ نزیكه‌ی ٧ تا ٨ كه‌س ده‌بێت)) چۆنێتی ئاماده‌كردنی: ١ ـ هه‌موو سه‌وزه‌واته‌كان پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێن له قاپێكی گه‌وره‌دا. ٢ ـ ساسێك دروست ده‌كرێت له تێكه‌ڵ كردنی روب هه‌نار و ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتوون و خوێ و بیبه‌ر هاڕراوه سووره‌كه و سیره جنراوهكه. ٣ ـ دواتر ساسهكه ده‌كین به‌سه‌ر سهوزهواتهكهدا و پاچه نانه سوورهوهكراوهكانی ده‌كرێت به‌سه‌ردا و باش تێكه‌ڵ ده‌كرێت و دواتر پێشكه‌ش ده‌كرێت. Share this: Share on X (Opens in new window) X Share on LinkedIn (Opens in new window) LinkedIn Share on Facebook (Opens in new window) Facebook Share on YouTube (Opens in new window) YouTube Like Loading... Related Leave a comment Cancel reply Δ This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.
Leave a comment