وا ڕاپه‌رین و نه‌ورۆز هاته‌وه پشكۆی شۆرشی نوێ ئه‌خاته‌وه به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی بیست و یه‌ك ساڵه‌ی ڕاپه‌رینی كوردستانه‌وه گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كورد و كوردستانیان ئه‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایهبن. به ڵێ بیست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو له ٥/ئاداری / ١٩٩١ بوو كه كورد به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادی هه‌ڵنا و چیدی ده‌ستبه‌سه‌ری و كوشتن و بڕین و بێ سه‌روشوێنكردن و سوتاندن و كاول كردنی دێهاته‌كانی به بێ هۆی پێ قبوڵ نه‌كراو دژ به ڕژێمی به‌عسی فاشیست و دكتاتۆر هه‌ستایه سه‌ر پێ و دژی زوڵم و زۆرداری و ئه‌نفال و ڕاگواستن و ته‌عریب كردن راوه‌ستایه‌وه و شاری ڕانیه‌ی شیرینیش ده‌روازه‌ی ئه‌م ڕاپه‌رینه مه‌زنه بوو كه تــــا ئه‌مڕۆش له‌به‌ری ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه ده‌نۆشین و له سایه‌ی ئه‌و ڕاپه‌رینه‌وه كورد دواتر بووه خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆی كه هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه و خه‌ونی لاو و پیر و منداڵی ئه‌م نیشتمانه رۆژ له دوای رۆژ له گه‌وره‌بووندایه و هیوای سه‌ربه‌خۆبوون له دڵیان چه‌كه‌ره‌ی كردووه. لـــــێرهوه هه‌زاران ســـــڵاو بۆ گیانی ئارامگرتووی شه‌هیدانی ڕێی ئازادی و سه‌ربه‌ستی كوردستان كه گیانیان بووه شوورایه‌ك بۆ نیشتمانی ئه‌مڕۆی ئێمه و بیست و یه‌ك هه‌زار چڵه نێرگزی ئه‌م نه‌و به‌هاره‌ی ده‌شت و كێوه‌كان پێشكه‌ش به گیانی ئارامگرتوویان بێت, دڵـــــــی دایكانی شه‌هید ده‌ده‌ینه‌وه پێیان ده‌ڵێن له سایه‌ی خوێنی گه‌شی لاوانی ئێوه‌وه‌یه ئێمه ئه‌مڕۆ چیدی تینووی ئازادی و سه‌ربه‌ستی نین ئه‌وان هه‌رگیز نامرن و نه‌مردوون, و سڵاو بۆ ره‌نجی ئه‌و پێشمه‌رگه گیان لهسهردهستانهی كه به‌بێ هیچ سڵمهینهوهیهك پێشیان له مه‌رگ گرتوو و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئازار و زوڵمێك وه‌ستان و گیانیان كرده قه‌ڵغان بۆ پێكهێنانی ئه‌مڕۆ بیست و یه‌ك نێرگز به سنگیانه‌وه ده‌كه‌ین. دووباره یادی بیست و یه‌ك ساڵی راپه‌رین له گشت چین و توێژه‌كانی كورد و كوردستان پیرۆز بێت و هه‌میشه له له ته‌بایی و خۆشگوزه‌رانیدا بن………. و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و له‌باوه‌ش گرتنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌كان پێكه‌وه……………………… له‌گه‌ڵ ڕێزی تیمی ماڵپه‌ری ڕێبه‌ری كوردی Share this: Click to share on X (Opens in new window) X Click to share on LinkedIn (Opens in new window) LinkedIn Click to share on Facebook (Opens in new window) Facebook Click to share on YouTube (Opens in new window) YouTube Like Loading... Related Leave a comment Cancel reply Δ This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.
Leave a comment