هۆنراوه‌ پــیره‌ مێرد

پــیره‌ مێرد

ئــــاواز : كـــۆن

گـــۆرانی بـــه‌هـــار

كه‌ ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و كێو شینه‌
چه‌نده‌ مه‌ڵبه‌ندی ئێمه‌ شیرینه‌
بچۆره‌ سه‌ر گردی یــاره‌ ببینه‌
لــه‌ جیهاندا گوڵێكی ڕه‌نگینه‌

زه‌مزه‌مه‌ی بولبولی بوهارانی
ورده‌ بارانی ژێر ده‌وارانی
له‌ شه‌وی به‌زمی سه‌رچنارانی
وشكه‌ سۆفی ئه‌خاته‌ گۆرانی

ئه‌و ده‌مه‌ی ڕۆژ ئه‌گاته‌ ئێواره‌
ڕووبكه‌ره‌ شاخی گۆیژه‌ بنواڕه‌
عه‌رشی په‌روه‌ردگاری لـێ‌ دیاره‌
دامه‌نی وه‌ك به‌هه‌شتی ئــاوداره‌

Leave a comment

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Blog at WordPress.com.

Up ↑