ده‌ركه‌وتنی ناوی كــــورد له ماوه‌ی فه‌رمانڕوایی مه‌لیكی پێنجه‌م و كۆتایی مه‌لیكه‌كانی سۆمه‌ریه‌كان (شوسین) كوڕی دووه‌می ( شولگی) (٢٠٢٨-٢٠٣٦ پ . ز) دهوڵهتهكی به‌روه رووخان ئه‌ڕۆیشت سه‌ره‌ڕایی زۆریی هه‌وڵه هێرشكاریهكانی بۆ سه‌ر دانیشتوانی كوردستان بۆ به‌ر بڵاو كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌كو باوك و باپیرانی, به‌ڵام ناوچه‌ی دیاله‌ی لێ جیا بووه‌وه, و حوكمرانی (ئه‌شنونا) له‌وێ دامه‌زرا, له ساڵی سێیه‌می فه‌رمانڕه‌وایی بووه ڕێگرێك له نێوان خۆیی و ناوچه‌كانی پشتی زنجیره چیاكانی حه‌مرین و به‌هه‌مان شێوه (سوسه)شی لێ جیا بوه‌وه و وه هه‌روه‌ها, هه‌تا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی گۆڕا بۆ سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی شاره و شار . عهلامیهكان كه دانیشتوانی لورستانی بچووك بوون به هاوكاری له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كانی تری كوردستان كه نزیكیان بوون توانیان به‌سه‌ر (ابی سین)دا سه‌ركه‌ون و ده‌ست به‌سه‌ر پایتیختیكییدا بگرن كه (ئور) بوو, ناوی كورد بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می ئه‌م مهلیكهدا ده‌ركه‌وت كه (كه‌ردا) بوو و ناوی ناوچه‌یه‌كی نزیك كرمانشاهه . بۆ ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌تی سوود له كتێبی [حدود كوردستان الجنوبیه تأریخیا و جغرافیا] وه‌گیراوه كه هی (عبدالرقیب یوسف)ه. Share this: Click to share on X (Opens in new window) X Click to share on LinkedIn (Opens in new window) LinkedIn Click to share on Facebook (Opens in new window) Facebook Click to share on YouTube (Opens in new window) YouTube Like Loading... Related Leave a comment Cancel reply Δ This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.
Leave a comment