گرده‌كانی ده‌ور و پشتی شـــارى سليمانى گرده‌كانی ده‌ور و پشتی شـــار شوێنی شاری سلێمانی به‌قه‌دپاڵی چیای گۆیژه‌وه هه‌ڵبژێراوه, له دووره‌وه هه‌میشه چه‌شمه‌ندازی چیـــای به‌رزی پیره‌مه‌گرون كه (٢٦٧٠م) به‌رزه و لای خۆرئاوایه‌وه چیـــای گڵـــه زه‌رده دیاره. شوێنی كۆنی سلێمانی له سه‌ره‌و لێژی خوار گۆیژه‌دا هه‌ڵبژێردراوه: به‌ڵام ده‌وروپشتی شاری كۆن. كۆمه‌ڵی گرد بوو, كه له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی شاردا شوێنی كشتوكاڵ بوون و ورده ورده هه‌ندێكیان بوون به گۆرستان له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی شاردا, زۆربه‌ی ئه‌و گردانه بوون به خانوو , كه‌واته ده‌توانین بڵێین شاری سلێمانی ئێستا چوار ده‌وری به چیا ته‌نراوه شاره‌كه خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه گردێكه كه ناویان به‌م جۆره لێنراوه: ١ ـ گردی حــاجی ئه‌وڵا ـ پشتی باخی شێخ له‌تیف. ٢ ـ گردی ناوه‌راست, پێشیان ده‌وت گردی سه‌ید عه‌بدول كه‌ریمی كاسه و كه‌وچك, چونكه ئه‌و زاته‌ی لێ نێژراوه. به‌رامبه‌ر گردی حاجی ئه‌وڵا ته‌نیشت ڕێگا كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه. ٣ ـ گردی سه‌یوان: ته‌نیشت گردی ناوه‌راست و شێخ مارفی نۆدێ باوكی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی لێ نێژراوه. ٤ ـ گردی شێخ حسێنی قازی كه پێشی ده‌ڵێن گردی شێخه بچكۆله, چونكه ئه‌و دوو زاته‌ی لێ نێژراوه, ( شێخ حسێنی قازی) خوشكه‌زای كاك ئه‌حمه‌دی شێخه و (شێخ محمد: شێخه بچكۆله) كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ ئه‌كه‌وێته پشتی گردی سه‌یوانه‌وه. ٥ ـ گردی گوڵان : پێشی ده‌ڵێن گردی مامه یـــاره, چونكه له‌سه‌ر ئه‌و گرده نێژراوه پشتی كارێزی وه‌ستا شه‌ریف. ٦ ـ گردی گاوران : پێشی ده‌ڵێن گردی ئه‌ڵه‌مانه‌كان, چونكه گۆرستانی گاوره‌كانه, له پشتی گردی شێخ حسێنی قازییه‌وه. ٧ ـ گردی هۆمه‌ره كوێر: له نێوان گردی سه‌یوان و گوندی قرگهدایه. ٨ ـ گردی سه‌لیم به‌گ: له‌پشتی گردی گاورانهوهیه له‌سه‌ر رێگای قرگه. ٩ ـ گردی كانی شه‌كراو : له پشتی گردی سه‌لیم بهگهوهیه. ١٠ ـ گردی سووتاو یـــان گرده گڕوێ : شوێنی كانی به‌ردی مهڵكهند ییهكانه, ده‌كه‌وێته پشتی تانكی ئاوه‌كه‌ی سه‌روو شار. ته‌نیشت (گوندی ئه‌ڵمانی ئێستا) . ١١ ـ گردی صالحی مه‌حمود ته‌نیشت گردی ده‌باشان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات (نزیك گوندی ئه‌ڵمانی ئێستا). ١٢ ـ گردی ده‌باشان: ئه‌میش له ته‌نیشت گردی صالحی مهحمودهوهیه. (شوێنی میوانخانه‌كه‌ی ئێستای مام جه‌لال) ١٣ ـ ناوگردانی خواروو پشتی سه‌روو كوردساتی ئێستا نزیك دهربهندهكهیه. ١٤ ـ ناو گردانی سه‌روو : كه پێی ده‌ڵێن دۆڵه میران له پشتی ناوگردانی خواره‌وه‌یه. ١٥ ـ گردی كانیه به‌هاره: ئه‌م گرده ده‌كه‌وێته پشتی دۆڵه میران. ١٦ ـ گردی جۆگا : له به‌رامبه‌ر شه‌خسی شێخ جافرهوهیه. شوێنی سه‌رۆكایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و به‌رامبه‌ر ته‌نیشت خه‌سته‌خانه‌ی مناڵان . ئێستا كراوه به گه‌نجینه‌ی ده‌رمان. ١٧ ـ گردی فه‌قێیان : له پشتی مزگه‌وتی كانی ئاسكانه و وه‌ختی خۆی فه‌قێكان و مه‌لاكان یاریان تێدا كردووه. ئێستاكه شوێنی مزگه‌وتی شافیعی و ته‌لاری ئازادی مۆڵ به‌رامبه‌ر پاركی ئازادیه. ١٨ ـ گردی شێخ ئه‌حمه‌دی هندی : ئه‌م گرده به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ری كارێزه ووشكه له پشت به‌نزینخانه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی هندیه. ١٩ ـ گردی قۆریه شكاو : له پشتی ئاوی قۆریه شكاوهوهیه, واتا له به‌رزاییه‌كانی پشتی گه‌ره‌كی شۆرش. ٢٠ ـ گردی غاباته‌كه : ئه‌میش گردی ماڵی پارێزگاره (محافڤ) . ٢١ ـ گردی مسكێنان : له پشتی شه‌خصی ئابڵاخهوهیه. ٢٢ ـ گرده‌كان ـ كه گردی ( رعایه شه‌باب و ئه‌و ریزه گرده كه پێیان وتوون و ده‌ڵێن گرده‌كان. ٢٣ ـ گردی گه‌وره : ئه‌و گردی گه‌وره‌یه‌یه له پشتی رعایه شهبابهوهیه. ٢٤ ـ گردی كه‌ر تڕێنهكه : له‌به‌رده‌می خانووه‌كانی كارگه‌ی جگهرهكهوهیه, پشتی مزگه‌وتی حاجی محه‌مه‌دی كۆڵه‌كه له‌سه‌ر جاده‌ی سالم. ٢٥ ـ گردی موشیراوا : له پشتی كارگه‌ی سه‌هۆڵی قه‌ندیل و خوار مۆزهخانهكهیه پشتی ته‌لاری سالم. ٢٦ ـ گردی شێخ فه‌تاح : به‌رامبه‌ر گردی شێخ محێدینه كه گۆرستانه. ٢٧ ـ گردی شێخ محێدین : له پشتی مۆزهخانهكهوهیه , كه گۆرستانه. ٢٨ ـ گردی گۆره جووله‌كه : سه‌رو جووله‌كان و خوار یاریگای په‌روه‌رده‌یی ئیداره محهللیهوهیه, له كۆندا گۆرستانی جووله‌كان بووه. ٢٩ ـ گردی كاك ئه‌حمه‌دی بۆن خۆش : خوار گۆره جووله‌كه. ٣٠ ـ گردی شێخ هه‌باس : خوار جووله‌كان. ٣١ ـ گردی حاجــی مه‌لا عه‌لی : به‌رامبه‌ر دهباخانهكهیه. خوار دهستارهكه به ده‌سته چه‌پدا شوێنی گه‌ره‌كی حاجیاوه. ٣٢ ـ گردی زێرینۆك : ڕێگه كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێشی گردی كانی بــا, به ده‌سته راستا به‌ره‌و تانجه‌رۆ. ٣٣ ـ گردی كانــی بـــا : دوای گردی زێرینۆكه. ٣٤ ـ گردی پیر میكایل : به‌رامبه‌ر سه‌لیم به‌گ پشتی دێی هۆمه‌ره كوێره. Share this: Click to share on X (Opens in new window) X Click to share on LinkedIn (Opens in new window) LinkedIn Click to share on Facebook (Opens in new window) Facebook Click to share on YouTube (Opens in new window) YouTube Like Loading... Related Leave a comment Cancel reply Δ This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.
Leave a comment