گەشتێک بۆ سەیرانگاکانى بادینان


ماڵپەرەکەمان هەستا بە سازدانى گەشتێک بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و سەردانکردنى شوێنەوارە مێژوویەکان و هاوینەهەوارەکان کە بە ڕاستى خاوەنى چەندەها هاوینە هەوار و شوێنەوارى مێژوویى جوانە، بەڵام ئەوەى جێى سەرنجى ماڵپەرى ڕێبەرى کوردى بوو بینینى پیسى و خۆڵ و خاشاکێکى زۆر بوو لە هاوینە هەوارەکان کە بەهۆى فڕێدانى پاشماوەى خواردن و خواردنەوەکانى گەشتیارانەوە لە هەموو سەیرانگاکان کۆبوبوەوە و تابلۆیەکى ناشرینى لەو جێگایانەدا دروست کردبوو کە بە ڕاستى جێگاى داخە.
لەبەر ئەوە داوا لە هەر گەشتیارێکى بەڕێز ئەکەین کە پاک و خاوێنى ئەو هاوینە هەوار و سەیرانگایانە ڕابگرن لەکاتى گەشتکردنیان بۆیان تــــاوەکو سیحرى جوانى و سەرنجراکێشى ئەو شوێنانە بە پاشماوەى خواردن و خواردنەوەکانیان نەشێوێنن و جێگاکانى حەوانەى خۆیان و هاوڵاتیان وێران نەکەن بە دەستى خۆیان.
ئێمە وەکو ماڵپەرى ڕێبەرى کوردى مەبەستمان لەوەیە بەیەکەوە ئاگادارى خاک و نیشتمانى خۆمان، چونکە ئەگەر ئێمە خۆمان ڕێز لە خاک و نیشتمانمان نەگرین، ئەى کێ ڕێزى دەگرێت، بە تایبەتیش ئەو گەشتیارانەى لە ناوەڕاست و باشوورى عێراق ئەمڕۆ لە ناوچە گەشتیارەکانى کوردستانى ئێمە گەشت دەکەن چ باکیان پێیەتى خاوێن و جوان بمێنێتەوە یان نا.
بــــا پێکەوە نەوەکانمان لەسەر ئەوە پەروەردە بکەین کە هیچ جۆرە خۆڵ و خاشاکێک فڕىِ نەدەینە سەر ئەو دەشت و هەرد و کێوە زیندووانە و بەدەستى خۆمان لە دەستى خۆمانى نەدەینخواردنەوەکانیان نەشێوێنن و جێگاکانى حەوانەى خۆیان و هاوڵاتیان وێران نەکەن بە دەستى خۆیان.
ليره دانابى وينه ى كوردستان ناشرين كريت به لكو نامه يه ك بيت بو با را ستنى سروشتى كوردستان له لايه ن هاوولاتيانى كوردستان به كشتى و حكومه تى هه ريمى كوردستان به تا يبه تى. ئه م ديمه نه ى ده يبينن به شيكه له سه يرانكاكانى كوردستان كه جوان ني يه هه مووى بيشان بدريت. بيويسته حكومه ت باج له كه شتيارى ده ره كى وه ركيت بو باكزكردنه وه يان وه هه موو هاوولاتيه كى كورديش رينماى باك و خاوينى سه يرانكاكان بكات.

لەگەڵ ڕێزى ماڵپەرى ڕێبەرى کوردى


مۆزەخانەى [ دهۆک ]ى نیشتمانى


مۆزەخانەى [ دهۆک ]ى نیشتمانى

مۆزەخانەى  دهۆک ى نیشتمانى

ئەم مۆزەخانەیە لە (١٦-٣-٢٠٠٦) کرایەوە لە لایەن پارێزگارى دهۆک لە گەڕەکى رەزا، دواتر مۆزەخانە گواسترایەوە بۆ شەقامى بارزان ( ١٠٠م) بۆ باڵەخانەى تایبەتى مۆزەخانە خۆى ، ئێستا مۆزەخانە لە نۆژەنکردنەوەدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایى ساڵى (٢٠١١) جارێکیتر دەرگاى خۆى بخاتەوە سەر پشت بۆ هاوڵاتیان

پێویستە بڵێین کە ئەم مۆزەخانەیە زیاتر لە (١٧٠٠) پارچەى شوێنەوار و مێژووى تێدا دەبینرێت، کەزۆربەى دەگەڕێتەوە بۆ مێژووى سەرهەڵدانى سەرەتاکانى ژیان و شارستانێتى پارێزگاى دهۆک

Blog at WordPress.com.

Up ↑

Design a site like this with WordPress.com
Get started