شه‌پۆلی تۆڵه
كورده ئه‌ی كوردی له خۆشی بێبه‌ش !
به‌س نیه كۆیله‌تی دێوه‌زمه‌ی ڕه‌ش ؟
باژوێ ئه‌سپی هه‌وه‌سی خۆی هه‌روا ؟
بتگـرێ ، بتكـوژێ وا بـێ پـه‌روا ؟
ئه‌و ( قزل قه‌لعه ) كه بۆته باستیل
هه‌ر ده‌بێ پرـِ بێ له یه‌خسـیر و دیل ؟
تاكوو كه‌ی نه‌شكێ كه‌له‌پچه‌و ده‌سبه‌ند ؟
زه‌جر و ئازار و ئه‌شـكه‌نجه تا چه‌ند ؟
خـوێنـی لاوانـی بــه بـیر و بــڕوا ؟
هـه‌ر ده‌بێ بـڕژێ به فیـڕۆ بــڕوا ؟
هـه‌ڵوه‌رێ گه‌وهـه‌ری فرمێسـكی هه‌تیو
ده‌ربه‌ده‌ر بـێ كـوڕی ئـازا و نه‌به‌زیو ؟
بێوه‌ژن تـه‌ڕ بـێ بــه گریـان چـاوی
كــچ نه‌بینێتــه‌وه شــۆڕه لاوی ؟
وه‌ختی وه‌ی هـاتووه خـۆت راپســێنی
تۆڵـه وه‌رگریه‌وه ، هــه‌ق بســتێنی
راپــه‌ڕه ، هاتـه‌وه دووبـاره هه‌لـت
سـه‌ر و ماڵـت بـكه قـوربانی گه‌لـت
كۆ به‌وه، ڕێك كه‌وه، لێك به‌سته پشت
ڕاكـه مه‌یدانی خه‌بات گورج و گشت
هاته‌وه كـاتی خه‌باتی شـێلگیر
هـه‌ڵبڕه به‌نـده‌ك و كـۆت و زنجیر
كوڕ به، ئازا به، نه‌به‌ز به، ڕۆڵـه !
گـژه‌بای ڕق بـه ، شــه‌پۆلی تۆڵــه
تـووڕه بـه، سـوور به‌وه لێی وه‌ك پۆلوو
ئاگری ده وه‌كوو پـووش و پووشــوو
ئه‌و له خوێن مـژینی تـۆ تێر نـابێ‌ً
تۆ ده‌بـێ بـۆ به‌زه‌ییت پـێی دابـێ
لـه هه‌مــوو لایه‌كــه‌وه پێــی داده
ڕاوی نـێ ، زوو لـه ووڵاتـی راده
ده‌س و خه‌نجه‌ر كوت و پڕ راكه سه‌ری
وه ده‌ری نـێ ، وه ده‌ری نـێ وه ده‌ری
هـه‌ڵـمه‌تی بۆ به‌ره وه‌ك شـێری دڕ
له شــكری لـێ بكه دابـڕ ـ دابـڕ
كۆسته‌كی خه‌نجه‌ری تۆ بتـرازێ
ئه‌و به سـه‌ر نێزه كولـه‌ی نانـازێ
ویزه گولله‌ی چه‌كـی تۆی بێته گوێ
نا پـه‌ڕێنێ له سـنووریشـت سـوێ
بیتـه‌زێنـه بـه پـه‌لاماری تونـد
بیبه‌زێنه له چیا و شـار و گوند
به‌نده‌ن و ده‌شت و چڕی لێ بته‌نه
نـه وه‌كوو ده‌رچێ پـڕی لـێ بته‌نه
مــه‌پڕینـگێـوه لـه ئاگر و ئاسـن
تێده‌گه‌ن چۆن بـه گـه‌لت ناناســن ؟
تـاكوو شـۆڕش نه‌كـرێ توند و تیژ
تاكوو سـه‌نگه‌ر نـه‌گرێ لاو و كیـژ
نـادرێ مافـی گـه‌لـی كـوردی دلێر
هـه‌ر ده‌بێ وا له قه‌فه‌زدا بێ شـێر
ئـه‌و ڕق و قـین و بـه گـژدا چـوونه
تاقــه ڕێگـایـه‌كی ڕزگار بـوونـه
Leave a Reply