ده‌مێك ســاقی ده‌مت بێنه ده‌خیلی چاوه‌كانت بم
به جامێك ده‌ستی من بگره فیدای پیری موغانت بم
له دوولا مه‌ست و حه‌یرانم، به قووه‌ی جه‌زبه نازانم:
نه سه‌رگه‌ردی و سه‌رگه‌رده‌ن، نه قوربانی له‌بانت بم
چ خۆشه وه‌جدی سه‌ر و گوڵ ، به دینی قومری و بولبول
ده‌مێك شه‌یدای قه‌د و باڵات، ده‌مێك شێتی ده‌هانت بم
له نیشانه‌ی په‌ڕه‌ی جه‌رگم نه‌وه‌ستا تـــا نه‌گه‌ییه دڵ
به قوربانی خه‌ده‌نگی ده‌ست و بازووی چاوه‌كانت بم
شیفای دام غه‌مزه‌كه‌ی چــاوت كه‌وا خوێنی دڵی گرتم
به‌قوربانی موداوایی حه‌كیمی حاڵزانت بم
به‌بێ ئیمدادی خاڵی گه‌رده‌نت، ده‌ردم شیفای نایه
مه‌گه‌ر بێم ده‌ست و دامانی گه‌لاوێژی به‌یانت بم
له وه‌سڵی رووی تۆی كردم حیجابی پێشی زوڵفت
هه‌تاكه‌ی دڵ شكسته‌ی ده‌رد و ته‌عنه‌ی باغه‌بانت بم؟
موقیمی خاكی ده‌رگای تۆ حه‌ریمی جه‌ننه‌ته جێگای
له لوتفی تۆ چ كه‌م نابێ منیش ریزه‌ی سه‌گانت بم
به زوڵفی پڕ له هاواری دڵان كه‌وتووم, ده‌سا روحمێ!
ئه‌مان سه‌ر قافڵه‌چی قوربانی زه‌نگی كاروانت بم!
له‌وی رۆژێ كه‌رووت وا كرد و لێت پرسیم، هه‌تا ده‌مرم
به بۆی جه‌ننه‌ت ده‌بێ من هه‌ر له‌سه‌ر رازی نیهانت بم
برۆت تێكنا، ده‌مت وێكنا، له ده‌ریای لوتفی تۆ دووره
له قوربی قابه‌قه‌وسین و مه‌قامی لامه‌كانت بم
ئه‌من كورد و دڵ ئیفتاده، ئه‌تۆ شۆخ و عه‌ره‌بزاده
مه‌گه‌ر بمرم به به‌ختی خۆم ده‌مێكی هه‌م زوبانت بم
به یادی زوڵف و رووی تۆ وه‌ك وه‌فایی هه‌ر ده‌ناڵێنم
ده‌بێ تــا رۆژی مه‌حشه‌ر تازیدار و ره‌وزه‌خوانت بم
Leave a Reply