هۆنراوه/ حه‌سیب قه‌ره‌رداغی
وا ڕاپه‌رین و نه‌ورۆز هاته‌وه
پشكۆی شۆڕشی نوێ ئه‌خاته‌وه
ڕۆڵه‌ی خوێن گه‌رمی ، ئه‌م خاك و گه‌له
چۆن پشتگوێ ئه‌خا، ئه‌م مه‌رج و هه‌له
شریخه‌ی گو له و ، بانگی ئازادی
وڵات ته‌ی ئه‌كه‌ن، وادی به وادی
خوێنی شه‌هیده، مژده‌ی به‌یانی
ئه‌دا به كورد ،و به كوردستانی
هــۆ شه‌هیده‌كان، ئێوه‌ن ئاڵامان
ئێوه‌ن پێناسه‌ی به‌قه‌د باڵامان
گیانی ئێوه‌یه په‌رچه‌می نازمان
شانازی و هیوا و، سروود و ڕازمان
خوێنی شه‌هیده، مژده‌ی به‌یانی
ئه‌دا به كورد ،و به كوردستانی
Leave a Reply