پێداویستیه‌كان

١ـ ١ كیلۆ گرامجگه‌ری مریشك (پاك شۆرابێته‌وه)
٢ـ پیازێكی گه‌وره، وورد جنرابێت.
٣ـ نیو كه‌وچكی بچووك بیبه‌ری سوور
٤ـ كه‌وچكێك خوێ
٥ ـ چاره‌كه كه‌وچكێكی بچووك بیبه‌ری ڕه‌ش (ئاڵه‌ت)
٦ـ كه‌وچكێك زیره
٧ـ چاره‌كه كوپێك ڕۆنی زه‌یت
٨ـ كه‌وچكێك یان دوو كه‌وچكی چێشت روب هه‌نار
** ئه‌م بڕه بۆ ٤ تـــا ٥ كه‌س ده‌بێت.
چۆنێتی ئاماده كردنی
١ ـ زه‌یته‌كه ئه‌خه‌ینه ناو تاوه‌یه‌كه‌وه و باش گه‌رم ئه‌كرێت.
٢ ـ پیازه‌كه‌ی تێده‌كرێت و باش سوور ده‌كرێته‌وه.
٣ ـ دواتر جه‌گه‌ره‌كه‌شی تێده‌كرێت و سوور ده‌كرێته‌وه تـــا ڕه‌نگی ده‌گۆڕێتو بڵق له زه‌یته‌كه‌دا دروست ده‌بێت.
٤ ـ زیره و بیبه‌ری سوور و بیبه‌ره ڕه‌شه‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا, و جوان تێكده‌درێت.
٥ ـ روبی هه‌ناره‌كه ده‌كه‌ین به سه‌ریدا و بۆ ماوه‌ی ٢ خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگره‌كه ده‌هێڵرێته‌وه.
٦ ـ دواتر ئاگره‌كه‌ی لێ ده‌كوژێنرێته‌وه و وه‌كو زه‌ڵاته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت
oh my gud when I read it I became so hungry. hhhhhmmmmm