وا ڕاپه‌رین و نه‌ورۆز هاته‌وه پشكۆی شۆرشی نوێ ئه‌خاته‌وه به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی بیست و یه‌ك ساڵه‌ی ڕاپه‌رینی كوردستانه‌وه گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كورد و كوردستانیان ئه‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌بن. به ڵێ بیست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو له ٥/ئاداری / ١٩٩١ بوو كه كورد به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادی هه‌ڵنا و چیدی ده‌ستبه‌سه‌ری و كوشتن و بڕین و بێ سه‌روشوێنكردن و سوتاندن و كاول كردنی دێهاته‌كانی به بێ هۆی پێ قبوڵ نه‌كراو دژ به ڕژێمی به‌عسی فاشیست و دكتاتۆر هه‌ستایه سه‌ر پێ و دژی زوڵم و زۆرداری و ئه‌نفال و ڕاگواستن و ته‌عریب كردن راوه‌ستایه‌وه و شاری ڕانیه‌ی شیرینیش ده‌روازه‌ی ئه‌م ڕاپه‌رینه مه‌زنه بوو كه تــــا ئه‌مڕۆش له‌به‌ری ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه ده‌نۆشین و له سایه‌ی ئه‌و ڕاپه‌رینه‌وه كورد دواتر بووه خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆی كه هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه و خه‌ونی لاو و پیر و منداڵی ئه‌م نیشتمانه رۆژ له دوای رۆژ له گه‌وره‌بووندایه و هیوای سه‌ربه‌خۆبوون له دڵیان چه‌كه‌ره‌ی كردووه. لـــــێره‌وه هه‌زاران ســـــڵاو بۆ گیانی ئارامگرتووی شه‌هیدانی ڕێی ئازادی و سه‌ربه‌ستی كوردستان كه گیانیان بووه شوورایه‌ك بۆ نیشتمانی ئه‌مڕۆی ئێمه و بیست و یه‌ك هه‌زار چڵه نێرگزی ئه‌م نه‌و به‌هاره‌ی ده‌شت و كێوه‌كان پێشكه‌ش به گیانی ئارامگرتوویان بێت, دڵـــــــی دایكانی شه‌هید ده‌ده‌ینه‌وه پێیان ده‌ڵێن له سایه‌ی خوێنی گه‌شی لاوانی ئێوه‌وه‌یه ئێمه ئه‌مڕۆ چیدی تینووی ئازادی و سه‌ربه‌ستی نین ئه‌وان هه‌رگیز نامرن و نه‌مردوون, و سڵاو بۆ ره‌نجی ئه‌و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌ستانه‌ی كه به‌بێ هیچ سڵمه‌ینه‌وه‌یه‌ك پێشیان له مه‌رگ گرتوو و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئازار و زوڵمێك وه‌ستان و گیانیان كرده قه‌ڵغان بۆ پێكهێنانی ئه‌مڕۆ بیست و یه‌ك نێرگز به سنگیانه‌وه ده‌كه‌ین. دووباره یادی بیست و یه‌ك ساڵی راپه‌رین له گشت چین و توێژه‌كانی كورد و كوردستان پیرۆز بێت و هه‌میشه له له ته‌بایی و خۆشگوزه‌رانیدا بن………. و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و له‌باوه‌ش گرتنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌كان پێكه‌وه……………………… له‌گه‌ڵ ڕێزی تیمی ماڵپه‌ری ڕێبه‌ری كوردی Share this:TwitterLinkedInFacebookYouTubeLike this:Like Loading... Related Leave a Reply Cancel reply Enter your comment here... Fill in your details below or click an icon to log in: Email (required) (Address never made public) Name (required) Website You are commenting using your WordPress.com account. ( Log Out / Change ) You are commenting using your Twitter account. ( Log Out / Change ) You are commenting using your Facebook account. ( Log Out / Change ) Cancel Connecting to %s Notify me of new comments via email. Notify me of new posts via email. Δ This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.
Leave a Reply