هۆنراوه/ گۆران
ده‌مــی ڕاپـه‌رینـه ده‌مــــی ڕاپـه‌ریـن
هه‌تا كه‌ی به سستی و به په‌ستی بژین
په‌لامارێ ئه‌ی كورد، ئاره‌ق ڕیشتنێ
لـه دڵ كـرمـی نــاكـۆكــی ده‌ركـردنێ
به یه‌كبوونه گشت، پتـــه‌و بوونی پشت
به‌یه‌كبوون ئه‌بێ، گه‌لــت سه‌ركه‌وێ
به‌لادا بـكه چــاكی مه‌ردایه‌تــی
درێغی مه‌كه‌ن گیان له كوردایه‌تی
بگرمێنه وه‌ك شێر بچۆره نه‌به‌رد
بڵــێ ، كوا حه‌قی ژینی ئینسانی مه‌رد؟
درشت تــاكو ورد، نه‌كه‌ین ده‌ست و برد
به حه‌ق چۆن ئه‌گه‌ین، پشـوو چۆن ئه‌ده‌ین؟
په‌لامارێ ئه‌ی كورد، ئاره‌ق ڕیشتنێ
لـه دڵ كـرمـی نــاكـۆكــی ده‌ركـردنێ
به یه‌كبوونه گشت، پتـــه‌و بوونی پشت
به‌یه‌كبوون ئه‌بێ، گه‌لــت سه‌ركه‌وێ
Leave a Reply