ئێمه بووین
پێش ٢١ سال ئێمه بووین ده‌رگای به‌ندیخانه‌وقوفلی زنجيروكه‌له‌پچه‌مان شكاند
پێش ٢١ سال ئێمه بووین له‌ده‌رگای ئازادیمان دا و سه‌كۆی دكتاتۆرمان شكاند
پێش ٢١ سال خورهه‌لاتی ناوه‌راستمان ووروژاندوهاوارمان كرد به‌سه دكتاتۆره‌كان
پێش ٢١ سال ناوی كوردستان‌مان وه‌بیر هه‌موو دنیا هێنایه و ووتمان ئێمه كوردین
پێش ٢١ سال ئێمه بووین ده‌هۆلی ئازادیمان لێداوبه‌عسمان وه‌ده‌رنا له‌كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین كوردستان‌مان كرده وولاتی ئازادی و بێكه‌وه ژیان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین شارستانیه‌تمان دروستكرده‌وه له‌به‌رچاوی دوژمنان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین رابه‌رینی كوردستان‌مان هه‌لگیرساندوبۆبارچه‌یه‌كی كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین به‌سه‌ری رم و چه‌قینه سنگی گه‌وره‌ترین دوژمنی كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین توله‌ی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و بارزانمان وه‌شاند له‌دوژمنان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین تۆله‌ی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان‌مان وه‌شاند له‌به‌عسیه‌كان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین ده‌رگای ئازادی ومافی مرۆفمان دروست كرد له‌كوردستان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین ده‌نگی ئازادی و دیموكراتیمان گه‌یانده دراوسیكان
پێش ٢١ سال ئێمه بووین بیمان گووتن به‌سه حوكمی تاكره‌وی
٢١ سال تیبه‌ری جا غیره‌ت گرتنیوو فیرمان كردن رابه‌رین چی یه
٢١ رۆژ تینه‌به‌ری لاسایی ئه‌وانمان كرده‌وه به‌هاری عه‌ره‌بیان كرده كوردی
چه‌ند شه‌رمه لاسیكردنه‌وه چه‌ند شه‌رمه ئازایه‌تیه‌كی خۆمان بۆ ئه‌وان دانا
پێش ٢١ سال ئێمه بووین به‌كیمیاوی وتۆقاندن و به‌ئابلوقه‌ی ئابوریش له‌ناونه‌چووین
پێش ٢١ سال و ٢١ سالی تریش چاوه‌روانی له ده‌ستی شۆفێنی و عه‌ره‌بستان
٢١ ملم ئازادی ٢١ چركه هه‌وای ئازا دیمان ده‌ست ناكه‌وێ له‌عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بستان
به‌سه ئیتر كوردینه چاوه‌روانی ده‌ستی مالكی و هاشمی و شه‌هرستانی عه‌للاوی
هه‌موو عه‌ره‌بن ئه‌وان به خه‌می زمانی نه‌ته‌وه‌ییان نین چۆن به‌خه‌م ئێمه‌وه‌دین
با پێمان ببرینه‌وه‌ونه‌چینه‌وه به‌غدا جاریكی تر بۆبله‌و بایه‌و باره بارانه‌وه له‌مانه
ئه‌مانه دوژمنن به‌س دوژمنن ناوبژیوانی ئه‌مانه و ده‌ست تیكه‌ل كردن له‌گه‌لیان به‌س به‌شیمانیه
پێش ٢١ سال ئێمه بووین ئه‌وانمان وه‌ده‌رناله‌كوردستان ئێستا خۆمان بۆلای ئه‌وان ده‌چین
ده‌خۆ ٢١ رۆژمان نه‌ماوه بۆنه‌ورۆز بابه‌هاری كوردی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بی
واهه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و بارزان و شه‌هیدان ونه‌ورۆز٢١ ساله چاوه‌رێ ی ده‌وله‌تی كوردستانن
dastt xosh zor zor zor jwana u zor zorish rasta