مه‌دهۆش سه‌باره‌ت به خۆی و شیعری ده‌ڵێت
هه‌ر له مناڵیه‌وه هۆگری جوانی و سرووشت بووم. حه‌زم ئه‌كرد زۆرتری كاتم سه‌ر له به‌یانی و ئێواران دره‌نگ له قه‌راغ شار به‌سه‌ربه‌رم. تـــا بۆمكرابێ حه‌زم كردووه به ته‌نیا بم،چونكه بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم به جۆرێك دڵم شاد ئه‌بوو له خۆمه‌وه ده‌ستم ئه‌كرد به سووڕدان و چه‌قه‌نه لێدان ، یان په‌ستیه‌ك دایئه‌گرتم . جارێكیان له بن خه‌رمانێكا كوڵی كریانم هه‌ستابوو به ده‌نگی به‌رز ئه‌گریام. كه له ده‌نگێك سه‌رم هه‌ڵبڕی ئه‌بینم زه‌لامێك له‌به‌رده‌مما به سه‌رسوورَمانه‌وه وه‌ستاوه، لێم ئه‌پرسێ : ڕۆڵه بۆ ئه‌گریت؟ به‌ڵام من قورگم ئه‌وه‌نده پڕ بووبوو له گریان نه‌متوانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
له باره‌ی جوانیی ئافره‌ته‌وه زۆر جوانپه‌رست بووم، به‌ڵام زیاتر حه‌زم له جووڵان و ڕووداو و به‌سه‌رهات كردووه. یان بڵێم له‌نجه‌ی پێ و پلێ له پووزێك زیاتر كاری تێ كردووم. زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له جێی خۆ‌یا بووبێ، زیاتر بزواندوومی بــا ده‌م و لێوه‌كه‌ش جوان نه‌بووبێ جۆری زه‌رده‌خه‌نه و ڕۆیشتن و هه‌ستان زیاتر ئه‌مجوڵێنێ ، هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ك ته‌عبیرێكی تیا به‌دی ئه‌كه‌م. بگره كه سه‌یری چاوێك ئه‌كه‌م ، نه‌ك له‌به‌ر جوانیه‌كه‌یه‌تی , به‌ڵكو بیر له‌و ته‌عبیره ئه‌كه‌مه‌وه كه له‌و چاوه‌دا هه‌ستێ ئه‌خاته ڕوو. چاوه‌ڕوانیه یان شه‌رمه، قینه یان شادی یه؟ ئا له‌م جۆره شتانه. به كورتی ئه‌توانم هه‌میشه كه‌سێكی جوانی په‌رستی ئه‌وتۆ بووم له‌هه‌ر جوانێكا شتێكم به‌گه‌ن كردووه و ، جوانی ته‌واوم یا هه‌موو جوانیه‌كانم به‌سه‌ریه‌كه‌وه له كه‌سێكدا نه‌دیوه‌ته‌وه و نموونه‌یه‌كم نه‌دیوه هه‌موو ئه‌و ئاواتانه‌ی تیابێ كه له‌باره‌ی جوانیه‌وه له دڵما بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه شیعره‌كانم به‌ده‌گمه‌ن باسی جوانی یان تیایه. به‌شی زۆری باسی ڕووداو و به‌سه‌رهاته چ هی خۆم، چ له‌و ڕووداوانه‌ی به‌رچاوم كه‌وتوون و خستوومنه‌ته ڕوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نیــا دوو كه‌س زۆر په‌سه‌ندی دڵــم بوون كه ته‌نیا بۆ دڵ و ده‌روونی خۆیان شیعریان ووتووه، یه‌كه‌م عه‌لی كه‌مال باپیر (كه‌مالی) و دووه‌م فایه‌ق زێوه‌ر (به‌ختیار)ه كه به مه‌به‌ستی خۆده‌رخستنیات زۆر كه‌م بووه . ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی به‌م هه‌سته‌مدا چه‌ند شتێك بوو.
١ ـ مامۆستایه‌كی فارسی زانی ئه‌ده‌ب دۆستی ســنه‌ییم هه‌بوو ناوی (مه‌لا میرزا) بوو كه هه‌ڵاتووی ئه‌وسای ئێران بوو، له مزگه‌وتی شێخه‌وڵای هه‌ولێری (مزگه‌وتی دوو ده‌رگا) قوتابخانه‌ی هه‌بوو . وابزانم زۆر قوتابیی تری ئه‌وده‌مه‌ی وه‌ك مامۆستا شاكیر فه‌تاح و موحه‌مه‌د قه‌فتانی خاوه‌نی چاپخانه‌یكامه‌رانی و لاوانی (ده‌رگه‌زێن) و (سه‌رشه‌قام)ی ده‌وروبه‌ری ١٩٣٠ ئه‌یناسن, به‌ڵام كه‌سیان وه‌ك من هۆگری نه‌بوو.
٢ ـ ئه‌و چاپكراوه كوردیانه‌ی له‌سه‌رتای بیركردنه‌وه‌مدا هه‌بوون به تایبه‌تی چاپكراوه‌كانی (كوردی و مه‌ریوانی) وه‌ك (دیوانی نــالــی) و (دیوانی ســالم) و پاشان نامیلكه‌ی (دیاریی لاوان) و (یادگاری لاوان) زۆر به تاسه‌وه ئه‌مقۆستنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌ند پارچه شیعره‌ی گۆران كه بڵاوكرانه‌وه تیایاندا‌و هه‌ستی خۆشویستنی گۆرانیان خسته دڵمه‌وه و پاشانیش ئه‌و هه‌ستی هه‌ر زیادی ئه‌كرد. سه‌رچاوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی من هه‌ر بڵاوكراوه‌ی كوردی بوو چونكه عه‌ره‌بیم نه‌ئه‌زانی و مامۆستای جاران كتێبی فارسی وه‌ك (گلستان) و (بوستان) و ئه‌وانه، قوتابیان فێر ده‌كرد.
٣ ـ خوالێ خۆش بوو دایكم (فاتمه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی مه‌لا عه‌لی كه له نه‌وه‌ی شێخه‌كانی ره‌شه‌كانی بووه) كه هه‌موو قسه‌كانی شیعر بوون، له‌گه‌ڵ نه‌خوێنده‌واریه‌كه‌شیدا شتی وای ئه‌وت سه‌رنجی رائه‌كێشا. ته‌نانه‌ت چه‌ند جار به‌هۆی ده‌م و دوامانی خۆیه‌وه (كه ناسرابوو) ڕێی ڕزگاریی له دادگای عورفی لای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسا بۆ خۆش كردم. من ئه‌مه‌وێت ڕۆژێك له ڕۆژان بۆم هه‌ڵكه‌وێ ئه‌م هونه‌ره‌ی دایكم بخه‌مه پێش چاو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تا ئێستا چه‌ند كه‌سی وه‌ك مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و دكتۆر كاوس قه‌فتان پێیان ووتووم قسه نه‌سته‌قه‌كانی دایكم بكه‌م به نامیلكه‌یه‌ك. ڕێكه‌وت وابووه كه‌س و كاره‌كانی دایكم زۆریان شاعیر بوون وه‌ك مامۆستا نه‌جمه‌دین مه‌لا و مه‌لا سه‌عدی و ئه‌حمه‌د ده‌روێش (ئه‌خۆل) و كامه‌ران موكری و میرزا غه‌فوری حاجی هۆمه‌ر و مه‌لا حه‌سه‌نی قازی (شاهۆ)… باوكی دایكیشم مه‌لا ئه‌حمه‌دی ملا عه‌لی كه له مزگه‌وته‌كه‌ی نزیك هۆمه‌رمه‌ندان مه‌لا بووه، به ناوونیشانی (زه‌لیل) گه‌لێ شیعری هه‌یه.
لـــه مناڵیما حه‌زم ئه‌كرد ببم به (ئه‌فه‌ندی)، به‌ڵام دایكم ئه‌یوت ((منكچه ه‌ملای نانه ره‌قم، با كوڕه‌كه‌شم نانی شانی خۆی بخوات، نه‌بێ به (فه‌رمه‌سۆن). كه‌چی رێكه‌وت وای هێنا كوڕه‌كه‌ی ببێ به خه‌یاتی مۆده‌ی ژنانه‌ی ئافره‌تی سنگ و باڵ ڕووت.
لــه سكی دایكما بووم كه باوكم(سۆفی محه‌مه‌د كه به حه‌مه دیلان ناسراوه و كوڕی حاجی محه‌مه‌د صالحی كوڕی مسته‌فای قوربانیه) كۆچی دوایی كرد .بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئاوزام و توانام په‌یداكرد ناچار بووم به رۆژگار كار بكه‌م و به‌شه‌و له مزگه‌وتی شێخ ئه‌مین له گه‌ره‌كی ده‌رگه‌زێن لای (كاكه مه‌لای پاوه‌یی) له‌گه‌ڵ فه‌قێكان بخوێنم. كاكه مه‌لاش شاره‌زاییه‌كی ئه‌ده‌بیی باشی هه‌بوو. له پاشان چوومه قوتابخانه‌ی زانستیی شه‌وان كه شه‌وانی سێ شه‌ممان كۆرێكی هه‌فتانه‌ی هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعر و وتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م كۆڕانه‌ش زۆریان كار تێ ئه‌كردم.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م كانی ده‌روونه‌می ته‌قانده‌وه و شیعری پێ هه‌ڵقوڵا ، كچێكی دراوسێمان بوو كه ماره بڕی مناڵی بوو دڵــی به شووه‌كه‌یه‌وه نه‌بوو . سۆزێكی له دڵا بوو خووی دابووه گۆرانی فۆلكلۆری . ئه‌وه‌نده‌ی له‌به‌ربوو من له‌گه‌ڵی ده‌رنه‌ئه‌چووم . منیش هه‌وڵم ئه‌دا له شێوه‌ی شیعری فۆلكلۆری شیعری گۆرانی دانێم ، تـــا وام لێهات بووم به زه‌خیره‌ی شیعری فۆلكلۆری بۆ ئه‌و . ئه‌و كچه به‌م شوه نه‌به‌دڵه‌یه‌وه دانه‌نیشت. ئێستا ماڵێكی ئاسایی و مناڵی گه‌وره‌ی له شووی دووهه‌می هه‌یه و تێكه‌ڵیمان هه‌روا ماوه. له‌م دواییه‌دا پێمووت ئه‌گه‌ر له (یانه)كه‌مدا ناوی تۆیش بنێم خۆ دڵگیر نابی؟، پێكه‌نی و ووتی “من تازه به‌م پیری یه له ڕێی لۆمه و تانه‌دا نه‌ماوم. چــی ئه‌نووسی بینووسه “. به‌ڵام خۆم بڕیارمدا له چاپی دووهه‌مدا ـ ئه‌گه‌ر بوو ـ ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رچی بۆنه‌كه‌ی له شیعره‌كه‌دا، هه‌بوو ، له په‌راوێزدا بنووسمه‌وه، چونكه تــا دره‌نگتر بێ خۆم پیرانه‌تر و بێ شه‌رمانه‌تر ئه‌توانم بنووسم و ڕووداوه‌كانیش شێوه‌یه‌كی داستانی وه‌رئه‌گرن. جــارێ با ئه‌مه بوه‌ستێ و دیسانه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌م:
ئه‌م شیعره فۆلكالۆریانه‌ی ئه‌م كچه هانیان دام هه‌ڵبه‌ستێكم بــه شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی دانا و بردم بۆ ڕۆژنامه‌ی (ژیــــن) ، ئه‌مه سه‌ره‌تاكه‌ی بوو:
به‌عه‌شقی تــۆ بریندارم، عیلاجی دڵ ئه‌بێ چی بێ؟
خولێ خۆش‌بوو پیره‌مێرد له ته‌نیشت خۆیه‌وه داینام و تێی گه‌یاندم كه دوایی یه‌كان ڕێك نین، به‌ڵام هانیشی دام كه له‌سه‌ر شیعر ووتن بڕۆم هه‌رچیم به‌بیردا هات بینووسم و بۆی بنێرم، تــا ئه‌ویش چاكی بكا و بۆمی بڵاوبكاته‌وه. وایشمان كرد هه‌موو جارێكیش پێی ئه‌وتم (عاشــقه ڕووته) . له‌و ڕۆژه‌وه حه‌زم ئه‌كرد هاوڕێیه‌كی به‌هره‌دارم ببێ .له سه‌رده‌می لاویمدا پیره‌مێرد و عه‌لی كه‌مال و فایق زیوه‌ر زیاتر هاوده‌مم بوون . به‌ڵام له‌و كاته‌وه كه پیر بووم حه‌ز له هاوده‌می به‌هره‌مه‌ندی تازه‌ی له‌خۆم گه‌نجتر ئه‌كه‌م.
تا له سلێمانی بووم ئه‌وانه‌ی له‌وێ زیاتر هاوده‌مم بوون كامه‌ران موكری و ع.ع.شه‌ونم و كاكه‌ی فه‌لاح بوون . كه هاتیشمه به‌غدا داری ده‌ستم زیاتر كاك محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم بوو كه تا بیدوێنی به‌هره‌ی لێ وه‌رئه‌گریو ، به پشتی ئه‌وه به‌رهه‌مه شیعریه‌كانم به‌م شێوه نوێ‌یه ئاماده ئه‌كه‌مه‌وه بۆ چاپ و به‌هه‌ڵه نه‌چووم ئه‌م برایه‌م هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌م ئه‌ركه و داوام لێ كردووه چه‌ند دێڕێكیش پێشه‌كی بۆ بنووسێ . گه‌لێ جاریش سه‌رنج و تێبینی دكتۆر عیززه‌ددین مسته‌فا یارمه‌تی باش بۆچوونی گه‌لێ بابه‌تی ئه‌ده‌بیی داوم و ڕێی له‌به‌رچاوما ڕوون كردۆته‌وه . دوكتۆر عیززه‌ددین هاوڕێی سه‌رده‌می لاویم و تا ئێستامه و هه‌میشه دۆستێكی دڵسۆز بووه بۆم .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانم هه‌ستم به‌وه كرد كه ته‌نیا به‌هره بۆ شاعیر پێویست نی یه و به‌هره ته‌نیا به‌شی ناكا. شاعیر پێویشتی به زانیاریه‌كی تێكڕاییش هه‌یه . له‌م سه‌رده‌مه‌دا چاپه‌مه‌نی عه‌ره‌بی زۆرتر یارمه‌تی ڕۆشنبیری ئه‌دا . بۆیه به هۆی موتاڵاوه تاڕادده‌یه‌ك خۆم فێری عه‌ره‌بی كردووه تــا پارسه‌نگی شیعره‌كانم له واقیعی كوردی و په‌یوه‌ندی به شیعری فارسی و عه‌ره‌بیه‌وه زیاتر ڕێكخه‌م. حه‌زیشم له شیعری وه‌رگێڕراو بۆ سه‌ر ئه‌م زمانانه كردووه و له‌و شیعرانه‌ی بێگانه كه وه‌رگێڕراونه‌ته سه‌ر عه‌ره‌بی خوێندوومنه‌ته‌وه، زۆریانم به دڵ بووه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند شیعری ڕۆژئاواییم له ڕووی هونه‌ری یه‌وه لا په‌سه‌نده، زیاتر زه‌وقم له‌گه‌ڵ شیعری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌گونجێت. به‌تایبه‌تی شیعری نامیق كه‌مالی تورك و تاگووری هیندی. ڕاسته‌كه‌شی هه‌ر شاعیرێ شێوه‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه و تێكڕا ئه‌توانم بڵێم زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شیعریانم دیوه و خوێندوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یانم له ڕوویه‌ك یــا زیاتره‌وه لا په‌سه‌نده‌و، هه‌شیانه ڕووی وای هه‌یه به‌دڵما ناچێت.
له‌و شاعیرانه‌ی كه هێشتا له ژیاندان و شیعریان له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانا باو و بڵاوه, زۆر چێژ له شیعری مامۆستایان هه‌ژار و هێمن و هه‌ردی و دیلان و ع.ح.ب و جه‌مال شارباژێڕی وه‌رئه‌گرم و زه‌وقیان له‌گه‌ڵ زه‌وقم ڕێك ئه‌كه‌وێ. به‌م بۆنه‌یه‌وه حه‌ز ئه‌كه‌م بڵێم من له ژیانی شیعر ووتنمدا ئه‌وه‌نده به ده‌ربه‌ستی كۆن و نوێیی شێوه‌ی شیعره‌وه نه‌بووم و بایه‌خدار لای من ئه‌وه‌یه سۆز و چێژ له شیعردا هه‌بێ و تا ئه‌وه‌ی زۆرتر تیابێ سه‌ركه‌وتووتره و لام وایه ئه‌مه‌ش له بوونی به‌هره‌ی شیعر و باش زانینی سنعاته‌كه و ڕاستیی شاعیره‌كه‌وه دێ..
به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی خه‌ریكبوونمه‌وه به هونه‌ره‌وه وام لێ هاتووه ته‌نانه‌ت به‌و چاوه سه‌یری به‌رگدرووش بكه‌م و، به كارێكی هونه‌ریی بزانم. چۆن زه‌وقم له به‌تامی و جوانیی شیعرێك وه‌رگرتووه و پێی شادمان بووم، ئاواش زه‌وقم له جوانیی دروونه‌كانم وه‌رگرتووه پێی شادمان بووم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵ ئیشكردنا كه چل ساڵی وه‌ستایی بووه له نانه‌سكی یه‌كه زیاتر پاشه‌كه‌وتێكم نه‌بووه.
شتێكی تریش هه‌یه له باره‌ی شیعره‌كانمه‌وه ئه‌مه‌وێ بیڵێم . ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ته ئه‌وانه‌ی وتوومن، وه نه‌بێ هه‌موویان له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕی خۆم به‌رابه‌ر بن. به‌ڵام كه لێشاوی سۆزێكی هونه‌ری هێرشی هێناوه، له‌گه‌ڵی ڕۆییوم. دوایش دڵم نه‌هاتووه بیگۆڕم . بۆ نموونه شیعری (داخ له دڵ) من به‌سه‌ر هه‌موو جوانێكمدا سه‌پاندووه، به‌ڵام ئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاستی ناگونجێ تـــاك و ته‌رایه‌ك نه‌بێ و ، په‌یمان و مرۆڤایه‌تی ده‌ستێكی به‌هێزی له خۆشه‌ویستی و له هه‌موو ڕووداوێكدا هه‌یه.
پاڵه‌وانی شیعره‌كانم ئه‌و ڕووداوانه‌یه كه به به‌رچاوما ڕابووردوون. جــا ئه‌گه‌ر خۆم له ڕووداوه‌كه‌ش زیاتر ڕۆیشتبم، ئه‌وه به‌هۆی خه‌یاڵمه‌وه بووه. ویستوومه شیعره‌كه‌م به‌پێزتر بێ یان تام و بۆنی زیاتر بێ. بۆیه له‌وانه‌یه ورده بابه‌تی ناو پارچه شیعرێ هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه نه‌بێ كه شیعره‌كه سه‌باره‌ت به‌و وتراوه، یان دوو سێ مه‌به‌ستی جیا جیام له پارچه شیعرێكدا كۆكردبێته‌وه.
ئه‌مجا به‌هیوام به‌چاوی لێبووردنه‌وه سه‌یری به‌رهه‌مه‌كه‌م بكه‌ن. خۆم ئه‌زانم چه‌ند كاڵ و كرچیی تیایه، به‌ڵام به‌هۆی خه‌یاتی و ماندوێتیی نـــان په‌یداكردنه‌وه نه‌متوانیوه هه‌موو لایه‌نێكی باش بگرم. ته‌نیــا هه‌وڵم داوه شیعره‌كانم كاریگه‌ر بن له دڵ و ده‌رووندا و گوێم له‌وه نی یه ڕووكه‌شێكی ڕازاوه‌یان هه‌بێ یان نه.
مــــه‌دهۆش
دیوانی مه‌دهۆشی شاعیر به‌ناوی (یانــــه‌ی دڵان)ه‌وه‌یه
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی شیعره‌كانی
خۆزگه به شیعره‌كانم كه هاوده‌می یارانن
له‌وجێ یه خۆم ڕێم نی یه ئه‌وان له‌سه‌ر لێوانن
منیش یــادی ئه‌وانم ئاوا له توێی دڵایه
ڕازی دڵ و ده‌روونیان هۆنراوه‌ی سه‌ر زوبانن
گــه‌ر ڕێی تێكه‌ڵی نه‌بێ جوانی و شیعر ئاشنان
دڵ و زوبان و خامه نرخی یه‌كتر ئه‌زانن
ئه‌مه‌نده چوونه ناخی دڵم، خۆشـــم نه‌زانم
یــا ئه‌وان شیعری منن یا شیعره‌كه‌م ئه‌وانن
١٩٦٤
dastan xoshbet