شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی كێ یه؟
ناوی ته‌واوی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی بریتیه له ره‌زا كوڕی شێخ عبدالرحمان كوڕی شێخ ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه‌یه له ساڵی ١٨٣١ ز له ئاوایی (قرخ) كه له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵه و سه‌ر به شاری كه‌ركووك بووه و ئێستا سه‌ر به‌شاری سلێمانیه له‌دایك بووه, له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا له‌لای باوكی كه شاعیر و زانایه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه ده‌ستی كردووه به خوێندن و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌شدا كه زۆربه‌ی به فارسی بووه فارسیه‌كی زۆری خوێندووه , له پاشدا چه‌ند كتێبێكی سه‌ره‌تایی لای شێخ عبدالغفوری مامی ئه‌خوێنێ , به فه‌قێیه‌تی ئه‌چێته كه‌ركووك و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه, لای مامۆستا سید محمدی بلا‌غ و حاجی سه‌عید ئه‌فه‌ندی حیلمی زاده وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خوێنێت و پاشان ده‌چێت بۆ كۆیه, له‌لای زانای به‌ناوبانگ جه‌لی زاده مه‌لا ئه‌سعه‌دی باپیری مه‌لا محمدی كۆیه داده‌مه‌زرێت , له‌گه‌ڵ حاجی مه‌لا عبدالله كوڕی مه‌لا ئه‌سعه‌د و شاعیری به‌ناوبانگ (كه‌یفی)دا پێكه‌وه فه‌قــێ ئه‌بن له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیــه و هه‌رسێكیان له ژوورێكدا ئه‌بن و ئه‌خوێنن.
پاشان زویری و ناخۆشی ئه‌كه‌وێت نێوان شێخ ره‌زا و كه‌یفی یه‌وه چونكه هه‌ردوولا هۆنراه‌ی توانج و پلاری زۆر سه‌خت به‌سه‌ر یه‌كدا هه‌ڵده‌ده‌ن، له دواییدا مه‌لا ئه‌سعه‌د ده‌رده‌كات له‌سه‌ر شێخ ره‌زا. له ده‌وری فه‌قێیه‌تیدا هاتۆته شاری سلێمانی و له مزگه‌وتی گه‌وره كه به مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌ناوبانگ بووه خوێندوویه‌تی، ئه‌وكاته زمانی توركی باو بووه و ده‌بوایه بخوێنرایه و (شێخ ره‌زا) ناچار كراوه كه سه‌ر به‌رێته ناو ئه‌ده‌بیاتی فارسی و فێربوونی زمانی توركیشه‌وه.
شێخ ره‌زا تــا ته‌مه‌نی ده‌گاته ده‌وروبه‌ری ٢٥ ساڵی خۆی به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و توركیه‌وه خه‌ریك ده‌كات , پاش ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كات بووه به ئیمام له دێی (ره‌مه‌زان مامــك) له ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه.
پاشان ده‌كه‌وێته خولیای سه‌ردانی ووڵاتان و پایته‌ختی حكومه‌تی عوسمانی , له ساڵی ١٨٦٠ز دا به‌سه‌ر حه‌له‌بدا ئه‌چێت بۆ ئه‌سته‌مبوڵ دوو ساڵ له‌وێ ئه‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك لهنوا هه‌ولێردا له كاروانچیهكان ده‌بیستێت كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا باوكی كۆچی دوایی كردووه ، ئه‌م مردنه‌ی باوكی زۆر كاری تێ ده‌كات و دڵگران ده‌بێت پێی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر دێته‌وه كركووك به ناچاری ، له پاش شه‌ش مانگێك له‌به‌ر له تێكچوونی له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی برایدا ئه‌چێت بۆ كۆیه و ده‌چێته لای شێخ غه‌فوری مامی. شێخ غه‌فور ئه‌یهێلێته‌وه لای خۆی به‌و نیازه‌ی كه كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ، به‌و هۆیه‌وه شه‌شه مانگ له كۆیــه ئه‌مێنێته‌وه و ئیش و كارێكی زۆریی پێ ئه‌كه‌ن و به‌زوویری ده‌ری ئه‌كه‌ن و كچه‌كه‌شی نایاتێ . ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و به ده‌ردی سه‌ری و په‌ژاره‌كی ژیان به‌سه‌رده‌با تـــا ساڵی ١٨٦٦ ز دا بۆ جاری دووه‌م ئه‌چێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ . له‌م كاروانه‌یدا (ئه‌رز رۆم) ده‌بینێ و ماوه‌یه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌مێنێته‌وه و به هۆی شاعیرێتی خۆیه‌وه خۆی له (كامیل پاشا) نزیك ئه‌كاته‌وه. له‌وێشه‌وه ئه‌كه‌وێت به‌ر چاوی پیاوانی ( بابی عالی) دهنگو ئاوازی هۆنراوه‌كانی له‌و ناوه‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، هاتوچۆی هه‌موو دیوه‌خانێكی كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سێكدا هه‌ڵسوكه‌وتی بووه ه زۆر چۆته لای (ئحمه‌د پاشای بابان) و (مسته‌فا پاشای میسری). به هۆی كامیل پاشاوه ئه‌نێررێت بۆ حه‌ج و له‌ڕێگه‌ی میسره‌وه حه‌ج ئه‌كات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له ساڵی ١٨٧٤ی ز ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك وبه ته‌واوی ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێ ده‌هێڵێت ، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عوسمانیه‌وه موچه‌یه‌كی كه‌می بۆ دابین ده‌كرێت، خۆشی ورده ورده به‌به‌ریه‌وه خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی ده‌بێت و ژیانێكی بێ‌باك و ره‌ندانه و ئه‌دیبانه‌ی رابواردووه.
زۆر جار هاتوچۆی وه‌سمان پاشا و مه‌حمود پاشا ی جاف و پیاوه ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوه‌ی كردووه، تــا له ساڵی ١٨٩٨ ز به ته‌واوی كه‌ركووكی به‌جێ هێشتووه و چۆته به‌غدا. له ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی دانیشتووه، له به‌غداش ژیانی له‌گه‌ڵ پیاوه ناوداره‌كان و ئه‌دیبانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی (سه‌لیم به‌گی بابان) و (سید عبدالرحمانی نه‌قیب)ی به‌غدادا زۆر خۆش بووه‌ن تـــا ساڵی ١٩١٠یز و له‌ته‌مه‌نی (٧٩) ساڵیدا به نه‌خۆشی زه‌حیری كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی گه‌یلانی له نزیك (شیخ عبدالقادری گه‌یلانی) له به‌غدا نێژراوه.
له پاش خۆی دوو كوڕی له‌پاش به‌جێماوه یه‌كێكیان ((محمد خالسی)) شاعیره كه دوای باوكی (١٠)ساڵ ژیاوه و له ساڵی ١٩٢٠ ز كۆچی دوایی كردووه. شایانی باسه زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی شیخ ره‌زا له جۆری توانج و پلاره.
ئه‌مه‌ش نموونه‌ی هۆنراوه‌كانی:
سه‌ر گوزشته‌ی خۆی و هه‌جوی شێخ غه‌فور
ئه‌و رۆژه كه تۆرام و ، له كه‌ركووك سه‌فه‌رم كرد
مانه‌ندی عه‌قاریب له ئه‌قاریب حه‌زه‌رم كرد
گه‌ردوون (س،نك)ی كردم و هێنامی یه كۆیه *
میوانی له كن مامه غه‌فوری (له‌جه‌ر)م كرد **
خواستم كه بڕۆم بۆ سه‌فه‌ری ڕۆم به سیاحه‌ت
نه‌یهێشت و دوو سه‌د ئه‌هلی عه‌مامه‌ی له سه‌رم كرد
دانیشێ نه‌چێ، من كچێ خۆم ماره ده‌كه‌م لێی
ئه‌و تالیبی دنیایه ، ئه‌وا موعته‌به‌رم كرد
چورسا له به‌رم جوببه و فێسا له‌سه‌رم فێس
نه فێسی له‌سه‌ر نام و جوببه‌ی له به‌رم كرد
شه‌ش مانگه به‌ك ئه‌فسانه گلی دامه‌وه لای خۆی
نه‌مزانی ـ ملم بشكێ ـ تیاچووم زه‌ره‌رم كرد
وه‌ڵڵاهی ده‌كه‌م ده‌رحه‌قی ئه‌و ، به‌ڵكو زیاتر
ئه‌و كاره كه ده‌رباری ره‌شیدی پسه‌رم كرد
كارم ته‌ڕ ئه‌بێ ئه‌مووت ئه‌گه‌ر لوتفی ببێ مام
ئه‌ی لایقی ریشی به خودا كاری تڕم كرد
بۆ موجتههیدام ، هاتم و ، تقلیدی ، كه‌رم كرد
ئه‌ی گووی خله به‌م لوتفه ئه‌وا من گوزه‌رم كرد
ووشه‌ی سنك كه پیتی (س)ه‌كه‌ی به توند دهردهبررێت به واتا دارێك كه نزیكه‌ی مه‌ترێك درێژه له لا ته‌نیشتی سه‌رێكیه‌وه ه‌تێكی وه قوڵفه‌ی تێ ئه‌خرێت و ئه‌و قوڵفه‌یه ئه‌كرێته ملی سه‌گی دڕه‌وه و سه‌ره‌كه‌ی تری به ده‌ستی كه‌سه‌كه‌وه ده‌بێت تــا وه‌كو سه‌گه‌كه نه‌توانێت رابكات .
مه‌به‌ست له له‌جه‌ر : واتا چرچ و لاواز
Leave a Reply