هه‌ورامان
ناوچه‌ی هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كه ئه‌كه‌وێته به‌شی باشووری كوردستانی گه‌وره و و ئه‌مڕۆ به‌شێكی له باشووری كوردستانه و به‌شێكی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه واتـــا به‌شێكی له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه و به‌شه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌كه‌شی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراندایــه، و شێوه‌ی سێگۆشه‌ییه‌كی ناڕێكه و گۆشه‌كانی بریتین له (هه‌ڵه‌بجـــه ـ مه‌ریوان ـ پـــاوه) و ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و سه‌ختــه ، به‌شێكی زنجیره چــــیای زاگرۆس ئه‌كه‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه‌وه و به‌رزی ئه‌م ناوچه‌یه له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به نزیكه‌یی له نێوان (٧٠٠-٣٠٠٠م)دایه، و ڕووبه‌ره‌كه‌ی به نزیكه‌یی (٣٠٠٠-٣٥٠٠كم) دووجایه. ئــه‌م ناوچه‌یه پێده‌شتی به پیتی زۆری هه‌یه وه‌كو ده‌شته‌كانی (مایده‌شت ـ روانسه‌ر ـ كامیاران).
كـــه‌ش و هه‌وای ئه‌م ناوچه‌یه له هاویندا فێنكه و شنه‌ی شه‌ماڵ و كانیاوی سازگاری زۆری هه‌یه و زستانی سه‌خت و به‌فر و باراناویه و هه‌ندێ ناوچه‌ی به‌فر و سه‌هۆڵ به‌ندان تـــا هاوین ده‌مێنێته‌وه.
هه‌دوو ناوچه‌ی هه‌ورامان (سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وده‌وڵه‌تی ئێران) به هێڵێكی سنووری له‌یه‌ك جیــا كراوه‌ته‌وه پێی ده‌ڵێن (هـــێڵــی هه‌مـــایۆنـــی), ئه‌م هێڵه لــه ساڵی ١٨٤٨ز له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و قاجــاری دروستكراوه بۆ جیا كردنه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی نێوانیان و پاشـــتر له ساڵی ١٩٠٥ز له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به جیــاكه‌ره‌وه‌ی سنوور به یه‌كجاره‌كی په‌سه‌ند كراوه.
له‌سه‌ر نـــاوی هه‌ورامان گه‌لێك ڕاو بۆچوونی جیاواز هه‌ن كه هـــی مێژوونووسان و ئه‌دیــب و نووسه‌ران و سیاسه‌تمه‌دار و خۆرهه‌ڵاتناسان و گه‌ڕیده و سیخوڕه‌كان هه‌ریه‌كه و به پێی تێروانین و تێگه‌یشتنیان به چه‌ند شێوه‌ی جیاواز ناوی هــــه‌ورامــان شرۆڤه ده‌كه‌ن , وا له خواره‌وه‌ش هه‌ندێك له‌و بیر و بۆچوونانه ده‌خه‌ینه ڕوو
-
وه‌ك له فه‌رهه‌نگی بورهان قــانعدا هاتووه ناوی هه‌ورامان به (ئورامه‌ن) هــاتووه، باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئورامه‌ن جۆره گفت‌و گۆیه‌كی شیعریه كه شیعره‌كان به زمانی په‌هله‌وی نووسراون.لـــه فه‌رهه‌نگی (عه‌مید)یشدا هاتووه كه ناوی هه‌ورامان له (ئه‌ورامه‌ن)ه‌وه هاتووه كه یه‌كێكه له ئاهه‌نگه میوزیكییه كۆنه‌كانی فارسه‌كان و شیعره‌كانیشی به زمانی په‌هله‌وین.
-
دكتۆر موحه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی له كتێبێكیدا ده‌رباره‌ی ناوی هه‌ورامان نووسیویه‌تی ناوی هه‌ورامان له (ئاهورای)یه‌وه هاتووه كه سه‌ره‌تا ناوه‌كی (ئورا) بووه وه‌ك كورتكراوه‌یه‌كی ناوی ئاهورا، هه‌ورامانیش واتای شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاهوراییه‌كان ده‌گه‌ێنێ.
-
عیماده‌ددین ده‌وڵه‌تشایی له كتێبی (فه‌روه‌ردینیه‌شتی ئاویستا)دا ده‌ڵێت چه‌ند هه‌زار ساڵێك له‌مه‌و به‌ر له كه‌ناری گۆمی (ئورامیه) كه ئێستا به هه‌ڵه به ئورومیه ناوده‌برێت، تیره‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌ی مادده‌كانی تیا ژیاون و پێیان ووتراوه‌ی ئه‌ورامی، كه ئه‌مڕۆ پێیان ده‌ڵێن هه‌ورامی یــان هه‌ورامانی.
-
جه‌نه‌راڵ ڕۆســـۆ كه له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مدا كونسوڵی ووڵاتی فه‌ره‌نسا بووه له به‌غدا، له ساڵی (١٨٠٧ز)دا سه‌فه‌ری كوردستانی كردووه، ساڵی (١٨٠٩ز ) له كتێبه‌كه‌یدا كه له‌سه‌ر به‌غداد نووسیویه‌تی بـــاسی ڕووداوه‌كانی كورد و كوردستانی كردووه و ده‌ڵێت ئه‌ورامان تیره‌یه‌كی كورده كــه له كرمانشاه ده‌ژین.
-
بــــاسیل نیكیتینی كونسوڵی ڕووســــیا له ورمێ له كتێبی (الاكراد)دا نووسیویه‌تی: ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌شێك بووه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌رده‌ڵانیه‌كان، به‌ڵام زۆربه‌ی كات له‌لایه‌ن هه‌ورامیه‌كان خۆیانه‌وه حوكمرانی كراوه،سروشتی ناوچه‌كه و هه‌وڵوێستی خه‌ڵكه‌كه وای كردووه ملكه‌چی هیچ كه‌س نه‌بـــن.
-
له كتێی ( شه‌ره‌فنامه )ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسیدا هـــاتووه كه (مه‌ئمونبه‌گی ئه‌رده‌ڵانی) له سه‌رده‌می حوكمرانی خۆیدا ووڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كوڕه‌كانیدا دابه‌ش كردووه, ناوچه‌ی هه‌ورامانی داوه به (بێگه به‌گ)ی كوڕی كه له‌وكاته‌دان ناوچه‌كانی (زه‌ڵـــم ـ نه‌وسود ـ هاوار ـ گوڵعومه‌ر ـ شه‌مێران)ی گرتۆته‌وه .
له كتێبی (مزكرات مامون بیگ بیگه‌بیگ)دا نووسراوه شوێنه‌واری پاڵنگان كه له هه‌وراماندایه و نزیك (زه‌ڵم)ه، پێشتر یه‌كێك بووه له قه‌ڵاكانی مــــیره‌كانی كه‌لهوڕ و ئێستا وێرانه‌یه.
-
مـــامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی له كتێبه‌كانیدا زانیاری زۆری له‌سه‌ر كوردستان و هه‌وارمان نووسیوه ، ده‌رباره‌نی ناو و ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌ڵێت هـــه‌ورامان ناوچه‌یه‌كه له سه‌ر و كڵاوی ئه‌شكانیه‌كاندا ئه‌م ناوه‌ی به‌سه‌ردا بڕاوه، خه‌ڵكه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی (ماد)ن زانه‌كه‌شیان هه‌مان زمانی میدی كۆنه و پاشان ناوی زمانی ئاوێستای هه‌ڵگرتووه, ناوی هه‌ورامانیشی بۆ ووشه‌ی (ئاهورا مه‌زدان) گه‌ڕانۆته‌وه و كه كورت كردنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و بووه به هه‌ورامان.
-
بۆچوونێكی تر ده‌ڵێت ناوی هه‌ورامان له (ئاورمان)ه‌وه هاتووه كه به مانای (ئاورمان = ئازه‌رمان) به واتای (ئاگرگه = ماڵی ئاگر) دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تــــا ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئایینی زه‌رده‌شتی بوون و له‌هه‌موو ماڵێكدا ئاگر هه‌بووه و ناوچه‌كه وه‌ك ئاگردان وابووه.
-
مه‌لا زاهیدی ژیائی كه ماۆستا و زانی ناوچه‌ی پاوه‌یه ده‌ڵێت هه‌ورامان خۆی ووشه‌یه‌كی هه‌ورامیه و به مانای هه‌ڵتۆقین دێت چونكه ئه‌م ناوچه‌یه هه‌موو لایه‌كی به‌رزایی و كێوه و بۆ هه‌ر شوێنێكی بچیت ده‌بێت به‌رز بیته‌وه.
شــــایانی باسه ناوچه‌ی هه‌ورامان هه‌ر له سه‌رده‌می گۆتیه‌كانه‌وه تـــــا وه‌كو ئێستا له هه‌موو بواره‌كانی كشتوكاڵی و رۆشنبیری و رامیاری و ئه‌ده‌بی و ……هتر. به‌شداری خۆی هه‌بووه و به درێژایی مێژوو ناوچه‌یه‌كی سه‌خت و سه‌قامگیر بووه ،تــا ئه‌مرۆش ناوچه‌یه‌كی زۆر خۆشه و جێی گه‌شت و گوزاره و كانی سازگار و كێوی بڵند و سه‌خت و باخی رازاوه و گوڵ و گوڵزاری جونای به‌هارانیشی یه‌كێكه له شاكاره‌كانی سروشت .
Leave a Reply