كورته‌یه‌ك له‌ژیانی هێمن موكریانی
به‌شی دووه‌م
هێمنی شاعیر ده‌ڵێت ئه‌لفوبێم له خزمه‌ت مامۆستا سه‌عید ناكام خوێندووه. قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له سابڵاخ خوێندووه تــا پۆلی چواره‌م له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌تی ده‌وڵه‌ت بووه . و هاوینانیش له گوند له‌لای باوكی كتێبی ئینشایی ده‌خوێند و لاسایی خه‌تی ئه‌میر نیزامی گه‌ڕووسی و میرزا حوسێنی ره‌شه‌ی ده‌كرده‌وه, و ئینشای فارسی باش فێربوو, و خه‌تــی زۆر خۆش بوو.
له‌به‌ر ئه‌م خه‌ت خۆشیه‌شی كه باوكی خــه‌ت و نووسنی هێمنی بینی پێی ووت ڕۆڵه بوویه میرزا و خوێندنی مه‌دره‌سه به‌سه, و بچۆ له مه‌دره‌سه‌ی دینی بخوێنه و جێی مه‌لا جــامی چۆڕی بگره‌وه. زۆری پێ ناخۆش بوو ده‌ست له قوتابخانه هه‌ڵبگرێ, پێی خۆش نه‌بوو ببێته مه‌لارقی له جل و به‌رگی مه‌لا بووه.
ماوه‌ی چوار ســاڵ له خانه‌قا ده‌خوێنێت یان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت باشم نه‌خوێن, به‌ڵام تۆڵه‌ی ئه‌و كۆیله‌تی ساوایه‌تیه‌ی ئه‌ستانده‌وه, له‌گه‌ڵ خاڵۆزاكانی خه‌ریكی به‌دفه‌ری و بزۆزی و ده‌س بزێوی بووه.
هێمن هه‌ژاری شاعیری ناسیوه و هاوڕێیه‌تی له نێوانیاندا هه‌بووه و هاتو چۆی مه‌جلیسی ئه‌ده‌بای خانه‌قا حه‌زی ئه‌ده‌بیی له‌لای هێمندا دروستكرد و ته‌نانه‌ت شیعری فارسیشی ده‌ووت, به‌ڵام ته‌نیا بۆ هه‌ژاری خوێندۆته‌وه. كه باوكی ده‌زانێت له جانه‌قا كات به فیڕۆ ده‌دات ڕایده‌گوێزێت بۆ كولیجه, ئه‌ویش موڵكی خاڵی هێمن بووه و مامۆستا فه‌وزی له‌وێ ده‌ناسێت كه مه‌لایه‌تی ده‌كرد. هێمن ده‌ڵێت من ده‌سكردی ((فه‌وزی))م, ئه‌و هه‌ڵیوه‌شاندمه‌وه و تێكی هه‌ڵشێلام و سه‌ر له‌نوێ دروستی كردمه‌وه, ئه‌و تێیگه‌یاندم كه من ڕۆڵه‌ی كوردم و كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ به‌ش و چاره ڕه‌ش و زۆر لێ كراوه و ده‌بێت رۆڵه‌كانی له پێناوی رزگار كردنیدا فیداكاری بكه‌ن, و ئه‌گه‌ر نه‌چوومایه‌ته خزمه‌تی ئه‌و ئه‌وا رێبازی ژیانم ئه‌و رێبازه نه‌ده‌بووكه گرتم و پێیدا رۆیشتم. ئه‌و فێری كردم ووڵاته‌كه‌مم خۆش بووێت و پێیدا هه‌ڵبڵێم , فێری كردم چۆن بنووسم و شیعر بڵێم, ئه‌و حاڵی كردم كه زمانی كوردی زمانێكی ره‌وان و به‌ر بڵاو و ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌كرێ ئه‌ده‌بێكی گه‌وره و دنیــا په‌سه‌ندی هه‌بێت, ئه‌و ((حاجی قادری كۆیی ـ نالی ـ كوردی ـ ســالم ـ مه‌وله‌وی ـ حه‌ریق ـ مه‌حوی ـ ئه‌ده‌ب ـ وه‌فایی)) پێناساندم و شیعره‌كانی ئه‌وانی بۆ شی كردمه‌وه.
هــێمن شاعیرێكی زۆر گه‌وره و گرنگه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شیعری جوانه و دیوانه‌كانی به ناوی (تاریك و ڕوون ـ ناڵه‌ی جودایی)یه و چه‌ند كۆمه‌ڵه شیعرێكی وه‌كو بارگه‌ی یاران و ورده‌واڵه هه‌یه.
كــوردم ئه‌مـــن
گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌ست ئه‌م چه‌رخه سپڵه نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من
ئاشقی چاوی كه‌ژاڵ و گه‌ردنی پڕ خاڵ نــــیم
ئاشقی كێ‌و و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من
گه‌ر له برسانا و له‌به‌ر بێ به‌رگی ئه‌مڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم
نۆكه‌ری بێگانه ناكه‌م تـــا له‌سه‌ر هه‌ردم ئه‌م
من له زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند بــاكـــم نیه
له‌ت له‌تم كه‌ن، بمكـوژن، هێشـتا ده‌ڵێم كورد ئه‌من
ســـاڵی ١٩٤٢
Leave a Reply