كورته‌یه‌ك له‌ژیانی هێمن موكریانی
به‌شی یه‌كه‌م
سه‌رگوزشته‌ی ژیانی هێمن وه‌ك خۆی بۆینووسیووینه‌ته‌وه له دیوانه‌كه‌یدا
هێمن: شاعیری هیچ قازانجی بۆ من نه‌بووبێت ئه‌و قازانجه‌ی هه‌بووه كه ئه‌و ناوه دوور و درێژه‌ی (سید موحه‌مه‌د ئه‌مینی شێخه‌لئیسلامی موكری) له كۆڵ كردوومه‌ته‌وه.
باوكم ناوی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لئیسلامی موكری بوو. له تۆڕی مولا جــامی چۆری بوو كه سێسه‌د ساڵ له‌وه پێش هاتۆته سابڵاخ و بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و مه‌ڵبه‌نده پێكهێناوه. دایكم ناوی زه‌ینه‌به و كچی شێخی بورهان بوو كه ئێستا بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موكریانن.
به‌هــاری ساڵی ١٣٠٠ی هه‌تاوی (١٩٢١ز) به شه‌وی جه‌ژنی به‌راتێ له گوندی لاچین نزیكی سابڵاخله دایك بووم. مژۆكم له مه‌مكی دایكم نه‌كردووه و فرچكم به شیری دایه‌ن گرتووه.
دایكم زۆر جار به چاویدا ده‌دامه‌وه و ده‌یگوت:” تۆ پێ‌و قه‌ده‌م ره‌ش بوویت، هه‌رتۆم وه‌زگ كه‌وت له‌شی ساغم به خۆمه‌وه نه‌دی، نه‌خۆشیم پێوه نووسا، كوێره‌وه‌ری و په‌ژاره ڕووی تێ‌كردم. له‌سه‌ر مانگ و ڕۆژی خۆم بووم كه ناچار بووین بڕه‌وین و بچینه لادێ. كه به‌ربوویه‌وه، نه من تڵپاتی ته‌ڕم له مه‌مكیدا بوو ، نه باوكت سیپاڵێكی له ماڵێكدا بوو. له‌شكری شكاك ئێمه‌شی وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی سابڵاخ ساف له ساف تاڵان كرد و گه‌سكی له‌و ناو ماڵه‌دا كه سێسه‌د ســـاڵ بوو وه سه‌ر یه‌ك نرابوو و به میرات بۆ باوكت به‌جێ مابوو.”
منیش جار ـ جار به پێكه‌نینه‌وه به دایكم ده‌گوت: دایه‌گیان سووچی من چیه؟
دایه‌نه‌كه‌م ناوی یاسه‌مه‌ن بوو خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان بوو. له‌له‌كه‌م كه ناوی عیززه‌ت بوو خه‌ڵكی توركیا بوو . ئه‌م دووانه له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری خۆیان په‌ڕیوه‌ی كوردستان ببوون و له گونده‌كه‌ی ئێمه گیرسابوونه‌وه و له‌سه‌روبه‌ندی له دایك بوونی مندا منداڵێكیان بوو. منداڵه‌كه‌ی ئه‌وان له من به‌خته‌وه‌ر تر بوو, نــه‌ژیا بوو و تووشی كوێره‌وه‌ری دنیا نه‌هاتبوو، عه‌مری درێژی بۆ من به‌جێ هێشتبوو و پارووی دایك و بابیشی له ڕۆنی هاویشتبوو. ئه‌و ژن و پیاوه هه‌ژار و ئاواره به دڵ و به گیان منیان به‌خێو ده‌كرد و زۆریان خۆشده‌ویستم، منیش زۆر هۆگری ئه‌وان ببووم وه‌ك دایك و بابی خۆم خۆشم ده‌ویستن. له‌بیرمه زمانی ئه‌وانم وه‌ك بلبل ده‌زانی ، جــــا نازانم توركیم ده‌زانی یان ئازه‌ری ؟ ڕه‌نگبێ ئـــازه‌ری ئازه‌ری بووبێ ، چونكه منداڵ زمانی دایكی باشتر فێر ده‌بێ. مردنی عیززه‌ت و تۆرانی یاسه‌مه‌نم باش وه بیـــر دێ , ئه‌م ڕووداوه یه‌كه‌م زه‌بری توند بوو كه وه هه‌ستی ناسكی منداڵانه‌ی من كه‌وت , و یه‌كێكه له بیره‌وه‌ریه هه‌ره تاڵه‌كانی ژیانم . له ڕاستیدا من دوو جار هه‌تیو بووم و دوو جارم دایك و باب مردوون, جارێك به ساوایی و جارێك به پیری .
بــابم هه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند بوو و هه‌م به دڵ و ده‌ست بڵاو بوو و چاكیشی به‌خێو ده‌كردین. پێنج خوشك و دووبرا بووین, كاكم و خوشكێكم له من گه‌وره‌تر بوون, به منداڵی زۆر تیر و ته‌سه‌ل و كۆك و پۆشته بووم. به‌ڵام كۆیله و دیــل بووم, كۆیله‌ی نا قه‌فه‌زی زێــــڕ، كۆیله‌ی ڕێ و شوێنی كۆن. بنه‌ماڵه‌كه‌مان ڕێی نه‌ده‌دا من له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانم گاڵته و گه‌پ بكه‌م، چونكه من كوڕه ده‌وڵه‌مه‌ند بووم و ئه‌وان كوڕه هه‌ژار،من كوڕی شێخه‌لئیسلامی به‌ناو بانگ بووم و ئه‌وان كوڕی لادێییه‌كی بێ ناو و نیشان، من به‌ر و پشت ئه‌تڵه‌س بووم ئه‌وان كه‌ڕه كرمانج،من كۆك و پۆشته بووم و ئه‌وانڕووت و ره‌جاڵ.
ئـــاخ !…. گه‌وره‌كانم تێنه‌ده‌گه‌یشتن من چه‌ند په‌رێشان و كه‌له‌لام، ئه‌وان نه‌یانده‌زانی به‌و كرده‌وه‌ی خۆیان چۆن هه‌ستی من بریندار ده‌كه‌ن، برینێك كه ده‌بێته گریمانه‌ی ڕۆحی و تــــا مردن ساڕ‌ێژ نابێت.
هێمنی شاعیر قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له سابڵاخ خوێندووه تــا پۆلی چواره‌م له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت بووه
Leave a Reply