به‌شی سئ هه‌م
ئــــــه‌مین عالی به‌درخان
دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ره‌قی و التعاونی كوردی بووه, دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی زانین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی بووه, دووه‌م سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌باتی كوردستان و دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی بوو, تـــــا له ساڵی ١٩٢٦ كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مین علی به‌درخان خاوه‌نی شه‌ش كوڕ و كچێك بوو به ناوی مه‌زیه‌ت و كوڕه‌كانی ناویان (سوره‌یه ـ حیكمه‌ت ـ جه‌لاده‌ت ـ كامه‌ران ـ تۆفیق ـ سه‌فده‌ر)به‌درخان بوون.
دوایـــی حكومه‌تی توركی نازناوی به‌درخانیه‌كانی گۆڕی , ئه‌وانه‌ی له توركیا مابوونه‌وه پاش ناوی (چنار)ی بۆ دانان , و هه‌ندێكیشی بێ نازناو كردبوو واتا بێ نازاناوی كردن و ئه‌وانه‌ی میسر ناونا به والـــی , به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه پێشووتر مابوونه‌وه هه‌ر به به‌درخان نازناویان مایه‌وه.
محمد صالح به‌درخان ١٨٧٤-١٩١٥
ناوی ته‌واوی محمد محمود صالح عه‌بدوڵڵا خانی ئازیزیـ صالحی باپیری برای میر به‌درخانه كه دوای ئه‌وه‌ی میری بۆتان و بنه‌ماڵه‌كی بۆ شاری لازقیه‌ی سوریا دوور ده‌خرێنه‌وه , محمد صالح به‌درخان له ساڵی ١٨٧٤ له‌وێ له‌دایك ده‌بێت.له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا له‌یلا خانی دایكی كۆچی دوایی كردووه , و داپیری به‌خێوی كردووه و له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا باوكی ده‌ستگیر ده‌كرێت, داپیری برده‌وێتی له دیمه‌شق و له مزگه‌وته‌كانی ئه‌وێ ده‌خاته به‌ر خوێندن, دواتر چه‌ندین قوتابخانه‌ی كردووه بۆ ته‌واو كردنی خوێندن , به‌ڵام ئه‌و مه‌به‌ستی بوو له ڕێگای ڕۆشنبیری و ووشیاری خزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌ی بكات , زمانه‌كانی توركی و عه‌ره‌بی زۆر باش ده‌زانی و شاره‌زاییه‌كی باشی له زمانی فه‌ره‌نسیدا هه‌بوو و ئاگاداری ڕۆشنبیری ئاوا بوو زۆر به باشیی, ئه‌مشی به هه‌مان شێوه‌ی باب و باپیری رێچكه‌ی كوردایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد هه‌وڵیده‌دا چونكه زۆر باش ئاگاداری زوڵم زۆرداری تورك بوو ده‌رهه‌ق به میلله‌ته‌كه‌ی.
له دوای راگه‌یاندنی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵی ١٩٠٨, كورد په‌روه‌ره‌كان و ڕۆشنبیرانی كورد له ساڵی ١٩١٠ كۆمه‌ڵه‌ی (هێڤی)ان پێكهێنا كه دامه‌زرێنه‌رانی بریتی بوون له (مه‌مدوح سه‌لیم به‌گ ـ خه‌لیل خه‌یاڵی ـ قه‌دری به‌گ ـ ئه‌كره‌م جه‌میل پــاشا), م.صالح به‌درخان چالاكترین ئه‌ندامی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بوو كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بووله نێوان كورده‌كاندا.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه چه‌ند گۆڤارێكی به زمانی كوردی و توركی بڵاو كرده‌وه له‌وانه : (گۆڤاری ڕۆژی كورد ـ یه‌كبوون ـ هه‌تاوی كورد) له‌سه‌ر ئه‌م گۆڤارانه م. صالح ده‌ستگیركرا , گرتنی ئه‌م و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له گۆڤاره‌كانیان بووه هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی هۆشداریه‌كی به‌رفراوان ، له ساڵی ١٩١٥ كۆچی دوایی كردووه.
سوره‌یا به‌درخان ١٨٨٣-١٩٣٨
سوره‌یا كوڕی ئه‌مین عالی به‌درخانه له سوریا له ساڵی ١٨٨٣ له دایك بووه و ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ته‌واو كردووه, له ساڵی ١٩٠٦ تاوانبار كرا به‌وه‌ی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه رچوان پاشایان كوشتووه چونكه ئه‌وكات له نوسینگه‌ی سوڵتان كاری ده‌كرد و له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش دوور خرایه‌وه. دوای راگه‌یاندنی ده‌ستووری دووه‌می توركیا گه‌ڕایه‌وه ئه‌ستانبوڵ و له‌وێ له ساڵانی ١٩٠٨-١٩٠٩ خولی دووه‌می ڕۆژنامه‌ی كوردستانی ده‌ركرد تـــــا ٣٠-٣-١٩٠٩ گیرا و حوكمی بوسوردا ردا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌بووه كه كاری سه‌ربازی ئه‌نجامداوه, به‌ڵام سوڵتان لێی خۆش بوو و له ساڵی ١٩١٠ دووری خسته‌وه .
و له‌ساڵی ١٩١٢ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ستانبۆڵ و كۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانی كوردی پێكهێنا و ده‌ستی به‌كاری سیاسی كرد و بۆ جاری دووه‌م گیرا و فه‌رمانی كوشتنی ده‌رچوو , به‌ڵام توانی له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی هه‌ڵبێت.و ڕووی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میصر كردوو له ساڵانی ١٩١٧ خولی سێیه‌می ڕۆژنامه‌ی كوردستانی ده‌ركرده‌وه به‌ڵام به ناوێكی خوازراوه‌وه , به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ر پرس (عه‌زیزی ئه‌حمه‌د), له ١٢-٩-١٩١٧ تـــا ٢٢-١-١٩١٨ نزیكه‌ی ١١ ژماره‌ی لێ ده‌رچوو به هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی .
كۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی دامه‌زراند و هه‌رده‌م لو هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو دۆزی كورد به دونیا بناسێنێ و هه‌میشه په‌یوه‌ندی به ڕۆشنبیران و كورده دوور خراوه‌كانه‌وه كردووه بۆ ده‌ست كه‌وتنی پشتگیری بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و زۆر هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی دا له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان , به‌ڵام ئینگلیزیكان سوره‌یا به‌درخانیان له هاوڕێكانی دوور خسته‌وه و ماوه‌ی ئه‌وه‌یان پێ نه‌دا كه چالاكیه‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت
Leave a Reply