ئه‌كره‌می صالحی ڕه‌شه كێیه
ئه‌كره می مه‌حمودی ساڵه‌حی ڕه‌شه ناسراو به (ئه‌كره‌می ساڵه‌حی ڕه‌شه) له ٢٥-١-١٩٣٦ ئه‌و ڕۆژه‌ی حاجی موسته‌فا یــاموڵكی كۆچی دوایی كرد له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی پیرمه‌سوور له‌دایك بووه.
لــه ساڵی ١٩٤٤ له دوای ساڵێك خوێندن له حوجره چووه‌ته به‌ر خوێندی قوتابخانه و قۆناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی خالیدیه تــا پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه و دواتر بۆ ته‌واوكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی چووه‌ته قوتابخانه‌ی گۆیژه , قۆناغی ناوه‌ندی له قوتابخانه‌كانی (ناوه‌ندی سلێمانی و گۆیژه‌ی له ئێواران ) ته‌واو كردووه, له ساڵی ١٩٥٢ له‌به‌ر بــارو دۆخی سیاسی ئه‌كات چووه‌ته به‌غدا و له‌وێ له په‌یمانگای (بیلانجۆ) كه ئه‌هلی بووه به‌شی ژمێریاری ته‌واو كردووه, كه له هه‌مان ساڵدا ڕاپه‌ڕینی قوتابیان ده‌ستی پێكرد كه به ئینتیفازه‌ی ١٩٥٢ ناوی ده‌ركردبوو و تیایدا به‌شدار بووه, پــاشــان له ساڵی ١٩٥٣ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری سلێمانی و له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت تــا ساڵی ١٩٥٤ , و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بوو به‌ره‌ی نیشتمانی نوێنه‌ری خۆی ده‌ست نیشان كردبوو,، دوایی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له شێواندنی هه‌ڵبژاردن دواتر له ترسی گرتن واز له خوێندن ده‌هێنێت و ڕوو له شوعه‌یبه ده‌كات و بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ و نیو عه‌سكه‌ری ده‌كات, له ساڵی ١٩٥٦ كاری سینه‌ما ڕه‌شید ده‌گرێته ده‌ست كه موڵكی خۆیان بووه تــــــا ســا‌ڵی ٢٠٠٦ به به‌رده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سینه‌مایه بووه, دواتر تێكیانداو له ساڵی ٢٠٠٨ جێگاكه‌ی كرا به ڕه‌شه مۆڵ لــه به‌هاری ساڵی ١٩٥٩ به پیلانێك ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تردا و ماوه‌ی ٤٥ شه‌و له به‌ندیخانه ده‌مێنێته‌وه و له ٨/ شوباتی/ ١٩٦٣ و چوار مانگ و ١٥ ڕۆژ به‌ن ده‌كرێت و سلێمانی به‌جێ ده‌هێڵێت، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٦٣ كوده‌تاكه‌ی عبدالسلام عارف به‌سه‌ر حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كاندا ڕوویدا بار‌و دۆخێكی نوێ هاته ئاراوه و ئه‌كره‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه شــاری سلێمانی.
-
لـــه ساڵی ١٩٧٦دا ده‌ست ده‌كات به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو نازناوه‌كانی شاری سلێمانی هه‌ر له كۆنه‌وه تــــا سه‌ره‌تاكانی شه‌سته‌كان و هه‌مووی به پێی پیتی ئه‌بجه‌دی و ئافره‌ت و پیاو به جیا كۆده‌كاته‌وه * له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٨٠ ده‌ست ده‌كات به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری مێژوویی له‌سه‌ر شاری سلێمانی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه, دواتر له ساڵی ١٩٨٤ و له یادی ٢٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی مۆڵه‌تی له چاپدانی كتێبی ((شــاری ســلێمانـی)) له به‌غدا وه‌ربگرێت و دوو به‌رگی لێ چاپ بكات, كه هه‌ر به‌رگێكیان ٣٠٠٠ دانه‌ی لێ چاپكرا, هه‌ر به‌رگێكیان دوو جار له چاپداریه‌وه و له به‌ر گرنگی كتێبه‌كه هه‌ر زوو له كتێبخانه‌كاندا نه‌ما.
ســا‌ڵی ٢٠٠٠ كتێبی شه‌وچه‌ره‌ی شاری بڵاو كرده‌وه به تیراژی ٢٠٠٠ دانه.
له ٢٣-٢-٢٠٠٤ ده‌بێته خاوه‌نی ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی (كۆڕی تێكۆشان) و دوو ساڵ و ٢٢ ژماره‌ی لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه كه بابه‌تی سه‌رنج راكیشی تێدا بڵاو كردۆته‌وه.
نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و پڕ مێژووی ئه‌و شاره جوانه‌ی نووسیوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش هه‌ندێك له‌و بابه‌تانه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنا بوون به‌م شاره جوانه تا هه‌ر كه‌سێك دووره و ده‌ستی به كتێبه‌كان ناگات له ڕێكی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه به ده‌ستی بهێنێت.
هیوادارین هه‌مووشاره‌كانی كوردستان ئه‌ندازیاریكی میژوو نووسی وه‌كو وه‌كره‌می شاله‌ح ره‌شه‌یان هه‌بیت بۆمیژووی شاره‌كه‌یان
Leave a Reply