به‌شی دووه‌م
عبدالله خان ٣ كوڕی هه‌بووه كه (ئه‌سعه‌د و میر به‌درخان و صالح ) بوون, شایانی باسه مــیر به‌درخان خاوه‌نی ٢١ كوڕ و ١٩ كچ بوو به ناوه‌كانی
كوڕه‌كان: تێلی حمید ـ تاهیر موخلیس ـ فه‌رید عوسمان نوری ـ ئه‌حمه‌د خه‌لوسی ـ به‌حری ره‌زا ـ ئه‌حمه‌د به‌دری پاشا ـ مسته‌فا عه‌لی شــا ـ ئه‌مین عالی به‌گ ـ محمد نه‌جیب شــا ـ یوسف كامیل ـ حه‌سه‌ن فه‌وزی ـ خه‌لیل رامی ـ میقداد میدحه‌ت ـ حوسێن كه‌نعان پاشا ـ محمد عالی ـ خالید سیف الله ـ عه‌لی شامیل شـــا ـ سعد الله ـ زوبێر ئاده‌م ـ عه‌بدول ره‌حمان سامی ـ مراد ره‌مزی) كچه‌كان : نه‌فیسه ـ فه‌خریه ـ سامیه ـ ساریه ـ زمیره (مریه‌م) ـ حه‌لیمه ـ له‌یلا ـ شه‌فیقه ـ زه‌ریفه ـ عائیشه ـ فاتمه ـ زلیخه ـ زیرجد ـ عه‌زیزه ـ ئامیه (ره‌بیعه) ـ ئامینه ـ ماریا ـ روقیه‌ـ ئاسیا
ئــه‌مین عالـــی به‌درخان ١٨٥١ – ١٩٢٦
له ســـاڵی ١٨٥١ له دایك بووه و قۆناغه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به مناڵانی مـــیرانی سوڵتان خوێندوویه‌تی, له ئه‌سته‌مبوڵ به‌شی مافزانی ته‌واو كردووه.كه‌سێكی زۆر ڕۆشنبیر و لێهاتووبوو , له‌سه‌ر ده‌ستی (حاجی قادر) فێری خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان كرابوو. دوایی ئه‌وه‌ی به‌درخان عبدالله خان كۆچی دوایی كرد هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی كه‌وته سه‌ر شانی ئه‌مین عــالــی به‌درخان, له‌به‌ر ئه‌وی بنه‌ماڵی به‌ردخانه‌كان بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی ناسراو و خاوه‌ن متمانه‌ی ناوچه‌كه‌یان بوون سوڵتانی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له ده‌وری كۆببنه‌وه ١٣ كوڕی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ی كرده مـــیر والــی و زابت و له ناوچه‌كانی ده‌روه‌ی كوردستانی دانان. له ســا‌ڵی ١٨٧٧ ئه‌مین عالی به‌درخان له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌كان دژی رووسیا شه‌ڕی كرد به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی بجه‌نگێ له به‌ره‌كانی جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه.
لـــه ســا‌ڵی ١٨٨٩ له‌گه‌ڵ مدحت پاشادا كۆبونه‌وه و هه‌وڵی داگیرساندنی شۆڕشیاندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ كه‌وتن و له‌گه‌ڵ میر و سه‌رۆك هۆز و به‌گه‌كان له ترابزۆن و جیوالك كۆبوونه‌وه و پلانیان دانا چۆن هێرش بكه‌نه سه‌ر سوپای تورك و كوردستان ڕزگار بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه روویان له كوردستان كرد, به‌ڵام ده‌وڵتی عوسمانی له‌ڕێی سیخوڕ و به‌كرێ گیراوه‌كانیه‌وه به پلانه‌كه‌ی زانی و خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئاماده كرد ئه‌وه بوو له‌شكری كورد گه‌یشتبووه ناوچه‌ی نێوان ترابزۆن و ئاره‌زرۆم و له‌وێدا له‌گه‌ڵ سوپای بایبورتی عوسمانی به شه‌ڕ هاتن و پاش به‌رگری زۆر ناچار به‌ره‌و چـــیای (أرغانی)پاشه كشه‌یان كرد و هه‌ردوو سه‌ركرده گیران. له ئه‌نجامی شكست هێنانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه بنه‌ماڵی به‌درخانیه‌كان ژیان و گوزه‌ران و ئاسایشیان تێكچوو و به‌ره‌و خراپی ڕۆیشت, و سوڵتان عبدالحمید خۆی كه‌وته كاركردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاودێری مناڵه‌كانی به‌درخانیه‌كانی ده‌كرد و ده‌ست به‌سه‌ری كردن كه ئه‌وكات نزیكه‌ی (٣٠٠٠) كه‌س ده‌بوون, ئه‌مه‌ش وای كرد تـــا ماوه‌یه‌كی زۆر بیر له راپه‌رین و شۆرش نه‌كه‌نه‌وه, ناوبانگی به‌درخانیه‌كان زۆر له ناوچه‌كانی توركیای گرتبۆوه به تایبه‌ت له كاته‌ی كه عبدالرزاق نجیب به‌درخان سه‌رۆكی میوانخانه‌ی سوڵتان بوو توانیبووی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووس و ئینگلیز و فه‌ره‌نسیه‌كان په‌یدا بكات.سوڵتانیش بڕیاریدا هه‌موویان په‌رش و بڵاو بكات له‌ناو ده‌وڵه‌تدا و هه‌ریه‌كه‌یانی نارده شوێنێك تـــــا بواری یه‌كتر بینین و هه‌ر مه‌ترسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت لاببات كه له‌مانه‌وه بێت.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مین عالی به‌درخانی باوكی میر جه‌لاده‌ت كرا به موفه‌تیشلی دادگا له ئه‌سته‌نبوڵ ـ أنقره ـ قۆنیا به‌م شێویه ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌رش و بڵاوی كردنه‌وه. له ساڵی ١٨٩٨ نامه‌یه‌ك ده‌ست حكومه‌تی عوسمانی كه‌وت كه تیایدا واژووی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی به‌درخانیه‌كانی تێدا بوو ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی كورده‌كان و به‌رپا كردنی شۆرش له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌مین عالی به‌درخان و براكه‌یان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیندانی كرد و دواتر ئازادیان كردن, له ساڵی ١٩٠٦ كاتێك سه‌رۆكی هه‌وڵگری ئیستیخباراتی ده‌وڵتی عوسمانی كوژرا سوڵتان بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كانی تۆمه‌تبار كرد به تایبه‌ت عبدالرزاق نجیب به‌درخان و عه‌لی شامیل به‌درخان , و هه‌ردووكیان بۆ لیبیا دوورخرانه‌وه. ئه‌مین عالی به‌درخان و صالح به‌درخانی برای بۆ سپارته دوور خرانه‌وه تـــــاوه‌كو ساڵی ١٩٠٨ و له‌ژێر فشار و ته‌وژمێكی زۆری نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانی, سوڵتان ناچار كرا ئه‌و به‌دانه جێبه‌جێ بكات كه له ده‌ستووری ساڵی ١٨٧٦ هاتبوو, ناوه‌رۆكی به‌نده‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو باسی ئازادی و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ده‌كرد به واژوو كردنی ئه‌م به‌نده و جێبه‌جێ كردنی هه‌موو كه‌سایه‌تیه رۆشنبیر و سیاسیه دوور خراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه كه ئه‌مین عالی به‌ردخانیش یه‌كێك بوو له‌وانه و هه‌ر كه گه‌ڕایه‌وه ده‌ستی دایه كاری ڕۆشنبیری و هۆشیاری په‌روه‌رده‌یی . له ساڵی ١٩٠٨ ئه‌مین عالی به‌درخان و شه‌ریف پاشای كوڕی عبیدالله عبدالقادر ئه‌فه‌ندی و جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د زوڵ كه‌ڤاڵ كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان دروست كرد له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی بۆ پێشكه‌وتن و بڵندی كه ساڵی ١٩٠٩ پێیان داخراو ناچار كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تریان پێكهێنا به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانین.
یه‌كێك له گرنگترین كاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك بوو له (چه‌نبه‌رێ تاش) و عبدالرحمان به‌ردخان بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری و دواتر مناڵی به‌درخانیه‌كان كۆمه‌ڵه‌یوكیان دروست كرد به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی كوردی بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) دواتر كه سوڵتان هه‌ستی كرد بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كان و مناڵه‌كانیان له ژێر فه‌رمانی ئه‌و ناجووڵێنه‌وه و هه‌ستی به جم‌و جووڵه كوردایه‌تیه‌كانی ئه‌وان كرد بڕیاری دوور خستنه‌وه‌یانی دا به تایبه‌ت ئه‌مین عالی به‌درخان كه هه‌ر جاره و بۆ شوێنێكی ده‌نارد وه‌كو عكا ـ نابلوس (له فه‌له‌ستین) ـ ساڵۆنیك (له یۆنان) ـ ئه‌نقه‌ره ـ ڤۆتیا ـ سپارته.
تـــــا له ســا‌ڵی ١٩١٩ ڕوو له ووڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات به تایبه‌ت (ئینگلیز) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و هاریكاری و پشتیوانی , له‌هه‌مان وه‌ختدا توركه‌كان ویستیان بیكه‌ن به والـــی دیــار به‌كر به‌ڵام لێی دڵنیا نه‌بوون بۆیه نه‌یانكرد چونكه دڵنیا بوو له‌وه‌ی ئه‌مین عالی ده‌ست له بیر و باوه‌ڕی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌ڵناگرێت و بیر و باوه‌ڕی خۆی به هیچ شتێك ناگۆڕێته‌وه.
دوای ئه‌وه له ســا‌ڵی ١٩٢٢ لایه‌نگرانی كه‌مال ئه‌تاتورك هاتنه سه‌ر ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست بڕیاری كوشتن و گرتنی نیشتمان په‌روه‌رانی كوردیانداكه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كان یه‌كێك بوون له‌وانه, چونكه پێیان وابوو به‌درخانیه‌كان بیر له جیا كردنه‌وی كردستان ده‌كه‌نه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی تورك بۆیه ناوی ئه‌مین عالی و هه‌رپێنج كوڕه‌كه‌ی سوره‌یه ـ جه‌لاده‌ت ـ كامه‌ران ـ تۆفیق ـ سه‌فده‌ر له نێو لیستی ناوه‌كان بوون.له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه خۆیان له حكومه‌تی توركی ده‌شارده‌وه و ئه‌مین عالی و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی سوره‌یه توانیان به‌ره‌و میسر هه‌ڵبێن و له قاهیره نیشته‌جێ بوون , میر جه‌لاده‌ت و كامه‌ران و تۆفیق و سه‌فده‌ر به یارمه‌تی سوره‌یه‌ی برا گه‌وره‌یان توانیان به‌ره‌و ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بڕۆن و ده‌رباز ببن و له‌وێ خوێندنیان ته‌واو كرد.
Leave a Reply