به‌شی یه‌كه‌م
گه‌لێك جار و له گه‌لێك جێ دا ناوی به‌درخانیه‌كانمان به‌ر گوێ كه‌وتووه , كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه چه‌ندان په‌ڕه‌ی به كار و هه‌وڵ و كۆشش و ده‌ستپێشخه‌ری نه‌وه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵیه نه‌خشاوه و پڕ واتا كراوه، ئێمه‌ش به پێویستمان زانی كورته‌یه‌ك بۆ پێناسینی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به نه‌وه‌ی نوێ پێشكه‌ش بكه‌ین.
بــه‌درخانیه‌كان بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌باتگێری ئه‌م خاكی كوردستانه‌ن كه له زۆر بواری وه‌كو سیاسه‌ت و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و كلتوری جێ په‌نجه‌یان دیــاره و زۆر مه‌زنانه خه‌بات و كاریان له پێناو نیشتمان و پێشكه‌وتنی میلله‌ته‌كه‌ی كردووه.
مــــیر به‌درخان دوا میری میرنشینی بۆتانه و له دوای كۆچی دوایی باوكی له ســـاڵی ١٨٢١ ز بووه جێنشینی باوكی كه ته‌مه‌نی ١٨ ساڵان بووه.
مــــیر به‌درخان عبدالله ١٨٢١-١٨٦٩
مــــیر به‌درخان زۆر هه‌وڵی خوێندنی مناڵانی كوردی داوه و كورده‌كانی ناردۆته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به مه‌به‌ستی فێربوونی پیشه‌سازی چه‌ك و هونه‌ری جه‌نگ.
په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی هه‌بووه, بۆ نموونه په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیه‌كاندا هه‌بووه.
پــاره‌ی له سكه داوه كه ناوی خۆی له‌سه‌ر دانراوه و ســا‌ڵی كۆچیشی له‌سه‌ر تۆمار كراوه كه به‌م شێوه‌یه بووه
مــــیر به‌درخان زۆر هه‌وڵی خوێندنی مناڵانی كوردی داوه و كورده‌كانی ناردۆته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به مه‌به‌ستی فێربوونی پیشه‌سازی چه‌ك و هونه‌ری جه‌نگ.
په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی هه‌بووه, بۆ نموونه په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیه‌كاندا هه‌بووه.
پــاره‌ی له سكه داوه كه ناوی خۆی له‌سه‌ر دانراوه و ســا‌ڵی كۆچیشی له‌سه‌ر تۆمار كراوه كه به‌م شێوه‌یه بووه.
(Emiri Botan Bedirxan) و (١٢٥٨ كۆچی)
میر به‌درخان میرێكی زۆر دادوه‌ر بووه و یارمه‌تی هه‌ژارانی داوه وبڕی كه‌متر داهاتی له جوتیاران وه‌رده‌گرت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌و داهاته‌ی به‌سر هه‌ژاران و نه‌داراندا دابه‌ش ده‌كر, سزای زۆر توندی تازانبارانی ده‌دا و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا كێشه‌ی دزی جه‌رده‌ی زۆر كه‌م بووه و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی زۆر پته‌وی هه‌بووه و سه‌رۆك هۆزه‌كان زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی و وه‌فاداریه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ ووڵاتی میسر به شه‌ر هات میر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به هه‌لزانی بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (له موكریانه‌وه تـــا بۆتان).
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی هه‌ربه‌و شێوه پته‌وه به‌رده‌وام بوو تــا له ساڵی ١٨٤٧ به هۆی ناپاكی یه‌كێك له سه‌رۆك ئه‌ماره‌ته‌كانی به ناوی (یــه‌زدان شێر)ه‌وه به‌شی شاری جزیره‌ی میرنشینه‌كه‌ی ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ده‌بن كه بنكه‌ی عه‌مباری چه‌كه‌كانیان له‌وێ بوو ئه‌مه‌ش وای كرد وره‌ی میرنشینه‌كه‌ی بڕوخێ و له قه‌ڵای ئاروخ گه‌مارۆ دران و پاش جه‌نگێكی زۆر ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بوو و دواتر بردیان بۆ ئه‌سته‌مبوڵ بۆلای سوڵتان ئه‌ویش عه‌فوی كرد و بۆ جزیره‌ی (كریت) له ووڵاتی یۆنان نه‌فی كرد.لوێش زۆر ئازایانه به‌شداری جه‌نگی كرد و مه‌دالیای ئازایه‌تی پێدرا و له‌سه‌ر داوای خۆی بۆ شــام چوو.
میر به درێژایی ژیانی ئه‌و ناپاكیه‌ی له بیر ده‌رنه‌چوو. یه‌زدان شێر بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به میر كرد چونكه میر یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا له گرتنی قه‌ڵای كورنیل كه به ده‌ست سه‌عید به‌گی خــاڵی یه‌زدان شێره‌وه بوو. و عوسمانیه‌كان چوونه بن كڵێشه‌ی یه‌زدان شێر‌و فریویاندا.
كاتێك میر به‌در خان به‌گ و ساڵح به‌گ و ئه‌سعه‌دی برا بچووك و خێزانه‌كانیان به دیلی گرت و بر‌دیانن بۆ ئه‌ستانبوڵ له ١٩ی ئه‌یلوولی ١٨٤٧ سوپای عوسمانی ناوچه‌كه‌یان تــاڵان كرد.خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كوشتن و ماڵه‌كانیان ڕووخاندن و موڵك و ماڵه‌كانیشیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. به‌ڵام هه‌ندێكیان خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و له به‌رگری كردن به‌رده‌وام بوو كه یه‌كێك له‌وان (خــان مه‌حمود) بوو كه زۆر به‌رگری كرد , دواتر به فێڵ گیرا و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا و نه‌فیان كرد بۆ باكوری بلغاریا, به‌ڵام نور الله به‌گ هه‌ر به‌رگری كرد و ڕووی له چیاكان كرد تــا له ساڵی ١٨٤٩ ڕووی له ئێران كرد.
دوای ڕووخانی ئیماره‌تی بۆتان سوڵتان ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌كه به‌هێز كرد و توانی خه‌ڵكێكی زۆر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ و ویلایه‌تی كوردستانی له‌وێ پێكهێنا.
ماوه‌ی ده ساڵ له كریت مایه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میر زۆر یارمه‌تی سوڵتانی دا له یه‌كخستنی موسوڵمانه‌كان و مه‌سیحیه‌كانی ناوچه‌كه میر توانی باوه‌ڕی سوڵتان به‌ده‌ست بهێنێت و سوڵتانیش لێبوردنی بۆ میر به‌درخان به‌گ ده‌ركرد و توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ.تـــا گه‌یشته ئه‌وه‌ی سوڵتانی عوسمانی پله‌ی پاشایه‌تی پێدا. و دواتر سه‌فه‌ری شامی كرد و له‌وێ نیشته جێ بوو. میر له شــام ئه‌وه‌ی مابوو له‌ته‌مه‌نی له‌وێ ژیــا تــا له ساڵی ١٨٦٩ كۆچی دوایی كرد و هه‌ر له‌وێ له گه‌ڕه‌كی (ركن ا‌لدین) له گۆڕستانی (مه‌ولانا شێخ خالد نه‌قشبه‌ندی) نێژراوه. میر له ماوه‌ی چیانیدا چنی زۆر هێناوه به‌ڵام كاتێك كۆچی دوایی كرد چوار ژنی به فه‌رمی هه‌بوو.
میر شه‌ره‌فخانی یه‌كه‌م |
میر محه‌مه‌د خان |
میر شه‌ره‌فخانی دووه‌م |
مه‌نسور خان |
ئيسماعيل خان |
مسته‌فا خــان |
عه‌بدولا خان |
مــیر بــه‌در خــان ١٨٠٦- ١٨٦٩ |
Leave a Reply