گه‌رماوه‌كانی شاری سلێمانی
سلێمانی له‌گه‌ڵ دروستكردنی له‌سه‌ر شێوازێكی پێشكه‌وتوو و بنه‌مایه‌كی شارستانی دروستكرا, و دروستكردنی گه‌رماویش یه‌كێك بووه له شته گرنگه‌كانی ئه‌م شاره, كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر شێوازێكی ڕۆژهه‌ڵاتی دروست كراون, وا له خواره‌وه ناوی ناوی گه‌رماوه‌كان و شوێنه‌كانیان و ناتره‌كان و خاوه‌ن گه‌رماوه‌كاننتان پێ ده‌ناسێنین:
-
گه‌رماوی وه‌سمان پاشای بابان شوێنی سینه‌ما سیروان
گه‌رماوی گازێ شوێنی گه‌رماوی سه‌رچناری ئێستا كه موڵكی دایكی حه‌مه ئاغای ئه‌وره‌حمان ئاغا بووه
گه‌رماوی مه‌یان شوێنی قه‌یسه‌ری محه‌ی دگلی ئێستا
ئه‌موسێ گه‌رماوه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناوبران له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانه‌وه نه‌ماون و رووخاون و هه‌ندێ له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانی شار ده‌ڵێن ئێمه مناڵ بووین له‌گه‌ڵ دایكمان ده‌چووینه ئه‌و گه‌رماوانه و ئه‌وكات پاره كه‌م بوو و ژنان له‌جیاتی پاره دوو بۆ سێ هێلكه‌یان داده‌نا .
گه‌رماوی فاتمه‌خان ته‌نیشت سه‌را, كه موڵكی عه‌زمی به‌گی بابان بووه. ســا‌ڵی ١٩٥٤ له زه‌مانی عومه‌ر عه‌لی موتوسوریفدا رووخاوه و خراوه‌ته سه‌ر سه‌را.
گه‌رماوی قــشــڵه له شه‌قامی مه‌وله‌وی, موڵكی حه‌مه ئاغای ئه‌وره‌حمان ئاغا.كه له ســا‌ڵی ١٩٧٤ شاره‌وانی تێكیداوه و كردی به دووكان و بازاڕ, ئێستا شوێنی بازاڕی ده‌بۆكه‌یه.
گه‌رماوی شێخ مارف ته‌نیشت بازاڕی صه‌لاحه‌دین, موڵكی شێخ مارفی نه‌قیب بووه و دوایی فرۆشرا و كوڕانی صالحی ڕه‌شه كڕییان.
گه‌رماوی سوره‌ت لای مه‌یدانی (كـــا)یه‌كه موڵكی كه‌ریمی عه‌له‌كه بوو، ئه‌م گه‌رماوه دیواره‌كانی هه‌مووی وێنه‌ی پاڵه‌وان بوو به سواری ئه‌سپ و قه‌ڵغان و شیر و تیروكه‌وان به‌ده‌سته‌وه و وێنه‌ی ڕۆسته‌م و زۆراب و مــار و بــاڵنده و دره‌ختی هه‌مه جۆر به گه‌چ له‌سه‌ر دیواره‌كانی نه‌خشا و ڕه‌نگاوڕه‌نگ كردبوو. بۆیه به حه‌مامی سوره‌ت ناو ده‌برا، و وێنه‌كانیش ده‌ستكردی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن فه‌لاح بوو.
گه‌رماوی غه‌فور ئاغا (حه‌مامه بچكۆله‌كه) به‌رامبه‌ر گومرگه سووتاو بوو كه موڵكی غه‌فور ئاغای حاجی ئه‌وڵا بووه
گه‌رماوی تــازه به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی حاجی مه‌لا عه‌زیز, سه‌رشه‌قام. موڵكی حاجی سه‌عید ئاغا بووه
گه‌رماوی حاجی غه‌نی كۆڵانی ته‌نیشت خانه‌قای مه‌ولانا خالید
گه‌رماوی حاجی ئه‌وڵا سه‌رووی خانه‌قای مه‌ولانا خالید‌و موڵكی حاجی ئه‌وڵا بووه
گه‌رماوی موفتی له صابونكه‌ران، موڵكی عه‌بدول كه‌ریم و باربارا ئه‌له‌كه كه خوشك و برای كه‌ریمی ئه‌له‌كه له‌گه‌ڵ
ماڵی موفتی .
سه‌رنجێك
ئه‌م گه‌رماوانه هه‌مووی توونیان هه‌بوو له پشتی خه‌زێنه‌ی ئاوه‌كه، و توونچیان ڕاگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یین بهێنێ ه بیخاته توونخانه‌كه‌وه و بیسوتێنێ له بری نه‌وتی ڕه‌شی ئێستا.پێشتر په‌یینه‌كه‌یان له‌سه‌ربانی حه‌مامه‌كی هه‌ڵده‌خست بۆ ئه‌وه‌ی ووشك ببێته‌وه, و سه‌ری ئه‌م حه‌مامانه هه‌مووی كڵاو ڕۆژنه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر گومه‌زه‌كه‌یانه‌وه. به زستانان شوشه‌یان تێ ده‌خست و هاوینان لایانده‌بردله به‌ر هه‌ڵماوی گه‌رماوه‌كه. زۆر جار مناڵان ئه‌چوون له كڵاو ڕۆژنه‌كه‌وه سه‌یری ژنانیان ده‌كرد تــــــا توونچیه‌كه ده‌هات و ڕاوی ده‌نان و دریده‌كردن .
چه‌ندان جــار خه‌زێنه‌ی ئاوه‌كه دڵۆپه‌ی ده‌كردواتا ئاو دزه‌ی ئه‌كرد توونچه‌كه قوڕه سووره‌ی ده‌برد ده‌یدا له‌و درزانه, به‌ڵام له وه‌ختی ژناندا چاوی توونچیه‌كه‌یان ده‌به‌سته‌وه و به‌ناو حه‌مامه‌كه‌دا ده‌چووه خه‌زێنه‌ی ئاوه‌كه تــــا وه‌كو ئافره‌تان به‌ڕووتی نه‌بینێ. و له وه‌رزی زستاناندا له‌ناو حه‌مامه‌كان شیر و شێلم ده‌فرۆشرا.
Leave a Reply