مـــــناره‌ی چــــۆلـــــی
مناره‌ی چۆلی له‌لایه‌ن سوڵتان [ مڤفرالدین ]ه‌وه دروستكراوه, ئه‌م مناره‌ی چۆلـــیه له بنه‌وه شێوه‌یه‌كی هه‌شت لایی هه‌یه و به‌رزی بنكه‌كه‌ی ١٤,٥مه‌تره و به شێوه‌ی لووله‌یی ٢١,٥ مه‌تر به‌رزبۆته‌وه و به نووسینی كووفی و به ڕه‌نگێكی تایبه‌تی ناوی [محمد]ی له‌سه‌ر نووسراوه, هه‌روه‌ها ناوی [مسعود محمد]ی وه‌ستاكه‌شی له‌سه‌ر تۆمار كراوه به‌ڵام مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی ڕه‌ش بۆته‌وه و دیار نه‌ماوه, دوو ده‌رگای هه‌یه به ١٣٦ پێپله له سه‌ره‌وه, له شوێنی بانگدان له یه‌كده‌ده‌نه‌وه, به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و شۆڕ و بــاران و لافاو و كه‌ش و هه‌وای سه‌خته‌وه مزگه‌وته‌كه‌ی نه‌ماوه.
Leave a Reply