نوكته‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق له زمانی خۆیه‌وه
* ئه‌ڵێن له جه‌لال تاڵه‌بانیان پرســی ڕات چۆنه به‌رامبه‌ر عێراقه‌كه‌مان مه‌به‌ست عێراقی نوێیه؟
له وه‌ڵامدا وتی : وه‌ڵا به فه‌زڵی ئاسیا سێڵه.
* ئه‌ڵێن له كاتی هاتوچۆ كردنی مام جه‌لال له نێوان سلێمانی و قه‌ڵاچوالاندا زۆرجار تێبینی پیاوێكی كرد له‌سه‌ر ڕێگاكه دانیشتبوو ئه‌یخوارده‌وه له پاسه‌وانه‌كانی پرسی ئه‌وه كێیه ؟ وتیان نازانین, مام جه‌لالیش له یه‌كێك له سه‌فه‌ره‌كانیا بڕیا ئه‌یات دابه‌زێت و خۆی پێ بناسێنێت. لێی چووه پێش و له ته‌نیشتی دانیشت و كابراش پێوت فه‌رموو بخۆره‌وه, ئه‌ویش وتی ئه‌خۆمه‌وه ناخۆمه‌وه,به‌هه‌رحاڵ كابرا پێكێكی خوارده‌وه و له مام جه‌لالی پرسی تۆ كێیت؟؟
مام جه‌لالیش سه‌ری سوڕما و پرسی: بۆ تۆ من ناناسیت ؟ منت نه‌بینیوه؟
وتی : نـــا
مام جه‌لال پرسیه‌وه: تۆ منت له ته‌له‌فزیۆن نه‌بینیوه؟
وتی : سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ناكه‌م.
مام جه‌لال پرسیه‌وه: تۆ وێنه‌ی منت له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان نه‌بینیوه؟
وتی: ڕۆژنامه و گۆڤار ناخوێنمه‌وه, ئيستا تــۆ كێیت؟
مام جه‌لالیش وتی: من جه‌لال تاڵه‌بانیم
كابراش ئه‌یاته قاقای پێكه‌نین و ئه‌ڵێت: ئه‌مه كاسێكت خواردۆته‌وه ئه‌ڵێی جه‌لال تاڵه‌بانیم ئه‌گه‌ر بیكه‌یت به دوو كاس ئه‌ڵێیت جۆرج بووشم.
Leave a Reply