هۆنراوه : قانع
ئـه‌ی ئاڵای به‌رزی سێ ڕه‌نگی جوان
هه‌ر شه‌كاوه بێ, تــا ئاخر زه‌مان
تۆ یادگاری سه‌لاحه‌دینی
خوا كۆمه‌كت بێ چه‌نده شیرینی
كوردان به‌بێ تۆ چه‌شنی ئه‌سیر بوون
له‌ناو زیندانا به‌ندی زنجیر بوون
لاوی كوردستان هیممه‌تی نوان
كه‌تۆی هه‌ڵكدوو زنجیری شكان
كه‌ریم خانی زه‌ند, بابا ئه‌رده‌ڵان
فیداكاری تۆن به دڵ و به گیان
سووریت نیشانه‌ی شه‌هیدانمانه
سه‌وزیت نیشانه‌ی ده‌خڵ و دانمانه
سپیت نشانه‌ی ئاشتی ووڵاته
ڕۆژی ڕووناكی ڕێگه‌ی نه‌جاته
گه‌نمت یانێ های كورده بزانه
نانی خۆت مه‌نێ ده‌ستی بێگانه
قه‌ڵه‌مت مانای تاڕۆژی مردن
تێكۆشن له ڕێی زانین و خوێندن
ئیتر هه‌ربژی ئاڵای كوردستان
هه‌ر پایه‌دار بێ, تا چه‌رخی ده‌وران
Leave a Reply