ئه‌مرۆ یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ده‌كرێته‌وه
ئه‌مرۆ (پێنجشه‌ممه) یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانییه و بڕیاره رێوڕه‌سمێك بۆ ئه‌و یاده به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، بڕیاره سه‌عات ١١ ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) رێوڕه‌سمی یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و هاوكات یادی سێیه‌مین ساڵڕۆژی بڵاوكراوه‌ی (ئاسۆی كتێبخانه) له هۆڵی كتێبخانه بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بڕیاره هۆڵی مامۆستا (محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم) ئه‌دیبی كورد بكرێته‌وه.
یادی ٦٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی

Leave a Reply