شاری كه‌ركوك یه‌كێكه له شاره جوان و قه‌شه‌نگه‌كانی باشووری كوردستان و ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی پــانی (٣٤,٦-٣٦)ه‌وه, مێژووی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی به‌ردین, كه به‌ڵگه‌كانی هه‌ندێ له ناوچه‌كانی ئه‌م شاره ڕاستی ئه‌م باسه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنن, كه هه‌ر له‌سه‌ر ده‌مه‌كانی به‌ردینه‌وه ئاوه‌دانی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بووه و مرۆڤ فێری نیشته‌جێ بوون و كۆمه‌ڵگا دروست كردن بووه و كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری كردووه, به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه له ناوچه‌ی برده بلكه كه دوو كیلۆمه‌تر و نیو له باكوری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه شتوممه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و شوێنه‌یان وه‌ك وه‌رشه‌یه‌ك یان گه‌نجینه‌یه‌ك به‌كارهێنا بێت و جیاواز له‌مه‌ش له باكوری ڕۆژهه‌ڵات ئاسه‌وار دۆزراونه‌ته‌وه, و هه‌روه‌ها گوندی چه‌رمۆ كه‌له‌سر گردۆلكه‌یه‌كه به به‌رزی (٢٣ پێ) كه نزیك شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه به هه‌مان شێوه ئاسه‌واری مرۆڤ و ژیانی تێدایه كه (١٠)چینی یه‌كه‌می ژێره‌وه‌ی وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی چاخی به‌ردینی كۆن كه ته‌ور و داس و شه‌ن و ده‌ستاریان به‌كار هێناوه بۆ خۆراك كوتان, خه‌ڵكی ئه‌م گونده مرواری اه قوڕ دروستكراویان به‌كارهێناوه بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه و بازنی له مه‌ڕمه‌ڕ دروستكراو و هه‌روه‌ها مردووشیان له ژێر خانووه‌كانیاندا شاردۆته‌وه كه وا ده‌گه‌یه‌نێت گوندی چه‌رمۆ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (٦٥٠٠) ساڵ پــێش زایــین , به درێژایی مێژوو شاری كاركۆك زۆر ڕووداوی داگیركاری و جه‌نگی به‌سه‌ر هاتووه و له سه‌رده‌می پێش زایین‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كه‌د و سۆمه‌ریه‌كان به ته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كانی وه‌ك ئه‌شكانی و گۆتی و عیلام بوون بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج سه‌ده كه گشتیان ده‌وڵتی كورد نه‌ژاد بوون و سنووری ده‌سه‌ڵاتیان به نزیكه‌یی له كه‌نداوه‌وه تــــا ده‌ریای سپی بووه و ئه‌نادۆڵ و زه‌هاو و میزۆپۆتامیاشیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بووه.خاكی ئه‌م شاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پیته بۆ كشتوكاڵی و به سامانی سروشتی ژێر زه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌نده, له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئه‌مڕۆش له عێراقی فیدراڵ‌دا پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی مادده‌ی (١٤٠) كه كورده‌كان ده‌ڵێن خاكی كوردانه به به‌ڵگه‌وه و توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ڵن خاكی ئێمه‌یه.
شـــاری كه‌ركوك – كاركۆك

Leave a Reply