ئاواز: كــــۆن
خوایه وه‌ته‌ن ئــاواكه‌ی
خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی, چه‌ند دڵگیر و شیرینه
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه, ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
سه‌یرانگای به‌هارانی, سه‌وزه‌گیای نه‌رم و جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی, , ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
شاخی به‌فرین و به‌رزه, بــۆ رابردوومان ره‌مزه
چیمه‌نی جوان و سه‌وزه, , ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
ئه‌م شوێنه شوێنی كورده, جێی قاره‌مان و مه‌رده
لانــه‌ی شێری نه‌به‌رده, ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
وه‌تــه‌ن چــاوی لـێمانه, ده‌ریكه‌ین له ته‌نگانه
حه‌یفه بێته وێرانه, ئاوی كه‌وسه‌ره خاكی گه‌وهه‌ره
پــڕ لــه گوڵ و نه‌سرینه
Leave a Reply