ناوی شاری هه‌ولێر له زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی باسی ناوی ئه‌م شاره جوان و دێرینه كراوه فارسه‌كان به هه‌ولێریان ووتووه (أربیره) و عه‌ره‌به‌كان به (أربل) ناویان هێناوه. [ٍأربیل ـ أربیلا ـ أروبیل ـ هه‌ولێر ] وه سه‌رچاوه مێژوویه‌كان به‌م شێوه‌یه دروست بوونی هه‌ولێر باس ده‌كه‌ن [أربیل ـ أروێل ـ هه‌ولێر], مامۆستا علائه‌دین سجادیش ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ی نووسیوه: وه‌كو پرسیم ئه‌گێرنه‌وه ئه‌ڵێن له‌پاش شكانی ئاشوریه‌كان به ده‌ست میدیه‌كانه‌وه, كورده‌كان هاتوون به شوێنی ئه‌م خوایانه‌دا گه‌ڕاون كه چه‌پاویانكه‌ن سه‌ره‌تا وایانزانیوه كه ئه‌مانه زۆر گه‌ورون و هه‌ریه‌كه به ئه‌ندازه‌ی كێوێك ئه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و نیازه زۆر گه‌ڕاون هیچیان به‌ر چاو نه‌كه‌وتووه, كتوپر كابرایه‌ك چۆته ژوورێك سه‌یری كردووه له‌وێدان و به‌سه‌رسامیه‌وه هاواری كردووه “هۆـ لێره‌ن” “هۆۆلێره‌ن” بوو به “هولێر”تــــا بوو به هه‌ولێر قه‌ڵات قه‌ڵات به‌و شوێنه به‌رزه ده‌وترێت كه له كۆنه‌وه زۆربه‌ی دانیشتوانیشاری هه‌ولێر تیا نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی به‌گشتی نزیكه‌ی (600 م2) ده‌بێت و خه‌ڵكی ئه‌م شاره له كۆنه‌وه به قه‌ڵات ناوی ده‌به‌ن وه‌ك چۆن به قه‌ڵات ناوی هه‌موو شوێنێكی به‌رز و پته‌و ده‌به‌ن كه له چوارچێوه‌ی كوردستاندا بێت. قه‌ڵاتیش له‌م سێ گه‌ڕه‌كه پێكدێت سه‌را ده‌زگاكانی میری لێبووه بۆیه به‌و ناوه ناونراوه ته‌كیه له‌به‌ر ته‌كیه‌ی شێخ شه‌ریف به‌م ناوه ناوبراوه تۆپخانه له‌به‌ر دانانی تۆپ و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر لێواری قه‌ڵاتدا به‌رامبه‌ر ڕێگای موسڵ ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه شاری هه‌ولێر ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی پانی (٣٥,٤٥-٣٧) پله و هێڵی درێژی (٤٣-٤٥) پله له باكوری عێراقدا و شارێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌روه‌ها شاره‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی ناوچه‌یه‌كی به پیت كه له‌سه‌ر بانێكی پان و به‌رین هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌م بـــانه‌ش ده‌وروبه‌ری (١٣٠٠) پێ له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و هێڵی دابه‌شكردنی ئــاو به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕووباری زێی گه‌وره و زێی بچووك له ناوچه‌كه‌دا پێكده‌هێنێ. ده‌شتاییه‌كه‌ی ده‌وری قه‌ڵای هه‌ولێریش به (١٣٣٢) پێ له ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزتره. به‌رزی قه‌ڵاكه‌ش جگه له خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری (٢٥) مه‌تر ده‌بێت. Share this:TwitterLinkedInFacebookYouTubeLike this:Like Loading... Related Leave a Reply Cancel reply Enter your comment here... Fill in your details below or click an icon to log in: Email (required) (Address never made public) Name (required) Website You are commenting using your WordPress.com account. ( Log Out / Change ) You are commenting using your Facebook account. ( Log Out / Change ) Cancel Connecting to %s Notify me of new comments via email. Notify me of new posts via email. Δ This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.
Leave a Reply