له بیرم دێ سوله‌یمانی كه دارومولكی بابان بوو
نه مه‌حكومی عه‌جه‌م, نه سوخره كێشی ئالی عوسمان بوو
له‌به‌ر قاپیی سه‌را, سه‌فیان ده‌به‌ست شێخ و مه‌لا و زاهید
مه‌تافی كه‌عبه بۆ ئه‌ربابی حاجه‌ت گردی سه‌یوان بوو
له‌به‌ر تابووری عه‌سكه‌ر, ڕێ نه‌بوو بۆ مه‌جلیسی پاشا
سه‌دای مۆزیقه و, نه‌ققاره, تـــا ئه‌یوانی كه‌یوان بوو
درێغ بۆ ئه‌و زه‌مانه, ئه‌و ده‌مه, ئه‌و عه‌سره, ئه‌و ڕۆژه
كه مه‌یدانی جرید بازی, له ده‌شتی كانی ئاسكان بوو
به زه‌ربی حه‌مله‌یی به‌غدایی ته‌خسیر كرد و تێی هه‌ڵدا
سوله‌یمانی زه‌مان, راستت ده‌وێ, باوكی سله‌یمان بوو(١)
عه‌ره‌ب ئینكاری فه‌زڵی ئێوه ناكه‌م ئه‌فزه‌ڵن ئه‌مما
(سه‌لاحه‌ددین) كه دنیای گرت له زومره‌ی كوردی بابان بوو
عومومی شه‌هر باران و سه‌لاتینی فه‌ره‌نگستان
له روعبی سه‌توه‌تی ئه‌و شێره‌دا گشتی عه‌راسان بوو(٢)
قوبووری پڕ له نووری ئالی بابان, پڕ له ڕه‌حمه‌ت بێ
كه بارانی كه‌فی ئیحسانیان وه‌ك هه‌وری نیسان بوو
كه (عه‌بدوڵڵا)ه پاشا له‌شكری والیی سنه‌ی شڕ كرد
(ره‌زا) ئه‌و وه‌خته‌ی عومری پێنج و شه‌ش تفلی ده‌بستان بوو
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی
١ باوكی سوله‌یمان: مه‌به‌ست له عه‌بدولره‌حمان پاشایه كه باوكی سوله‌یمان پاشایه
٢ خواڵیخۆشبوو (محمد تۆفیق وردی) له په‌راوی (سه‌ره‌تایه‌ك له مێژووی میلله‌تی كوردیدا
yakek la jwantrin si3rakan